سەییدە فاتمە خالیدی نەقشبەندیی، لە دایکبووی ساڵی 1825 ی میلادیی لە ناسراو بە (سِتَّه)، کچی مەولانا خالیدی نەقشبەندیی #شارەزوور#یی بووە. سەییدە فاتمە، خانمە ئەدیب و خواناس و لێزانێکی کورد بووە. لە هۆشمەندیی و زیرەکییدا لە ناوازەکانیی دەورانی خۆی بووە و لە زمان و ئەدەبیاتی فارسیی و عەرەبیی و تورکییدا شارەزایی
تەواوی هەبووە. ئەو نیشتەجێی شاری دیمەشق بووە و خەڵکانێکی زۆر بۆ فێربوون و تێ گەیشتن لە کاروباری فقهی چوونەتە لای. بەتایبەتی ژنانی دیمەشقیی لە دەرسی شەریعەت و تەریقەتی سەییدە فاتمە کەڵکی زۆریان وەرگرتووە.
سەییدە فاتمە لە ساڵی 1869 لە کاتی حەجدا لە شاری مەککە کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی (مُعَلاه) نێژراوە.
تێبینی ئەم کەسایەتیە لە (کتێبی مەشاهیر- بەرگی 1 لاپەڕە 432 بابا مەردۆخی ڕوحانی) ئاماژە بە ناوو ژیانی کراوە.