بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: وەرزشنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 26-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📆20-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅26 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,945) پەڕتووک||
📅 24-05-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەڵکوتانە سەر چالاکوانان لە ئامەد 18 کەسی دەستگیرکردبوو و ئەمڕۆ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخستن دا بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ 12 کەسیان دەرکرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سۆهەیلا حیجاب، چالاکی مەدەنیی کرماشانی، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی رەوانەی زیندانی قەرچەکی وەرامین کرا.[7]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران ژمارەیەک لە کۆڵبەرانیان لە سنووری سۆما و برادۆستی ورمێ کردە ئامانج و بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەرسەلان
📅 24-05-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دەمیرتاش؛ جه‌ژنا وه‌ پیرۆز به؛ رۆشانێ شما بمباره‌ك بۆ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
نوسەر، وەڕگێر، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆ؛ دوکتور محەممەدساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە شەپۆل ساڵی 1312ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زانا و نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد لەدایک بوو.
مامۆستا شەپۆل، کوڕی خوالێخۆشبو مەلا ئیبراهیم، کوڕی عارفی ڕەبانی حاجی خەلیفە مەلا محەممەد بوو کە بە عالم و زانایەکی پسپۆڕ لە کاتی خۆی لەنێو خەڵکدا بانگ و ئاوازەی هەبوو.
مامۆستا شەپۆل لە سەردەمی منداڵیدا بە داب و نەریتی قەدیم، کتێبە سەرەتایەکانی وەک قورئانی پیرۆز لای بابی فێر بوو و پاشان لە حوجرە، لای مەلایانی زانا علو
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
دوای راپەڕین مێژووی تیرۆری سیاسیی دژ بە دەنگە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکان دەستپێدەکات، لە ساڵی 1993دا زنجیرەیەک تیرۆری سیاسی لەناوچەی بادینانی باشوری کوردستان روویدا، کە یەکێک لەوانە، تیرۆری رەئوف ئاکرەیی بوو. رەئوف ئاکرەیی ئەگەرچی بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی تێکۆشانی رەنجدەرانی کوردستان بوو، یەکێکیش بوو لە رۆشنبیر و سیاسەتمەدار و رۆژنامەنوسە بەتواناکانی بادینان و سەرنوسەری ڕۆژنامەی ڕێگای رەنجدەران بوو.
رەئوف تا ساڵی 1974 لە یەکێتی قوتابیانی پەدەکەدا کاری کردوە و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری بو
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەئوف کامیل ئاکرەیی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
لە 26-05-1999 لە سلێمانی دامەزراوە و سەنتەری لە زۆربەی قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان
رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,841 | وێنە 58,867 | پەڕتووک PDF 10,945 | فایلی پەیوەندیدار 42,082 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,512 |
👩 کوێستانی 17 ساڵ 4 جار دەبێتە قوربانی | 🏷️ پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کوێستانی 17 ساڵ 4 جار دەبێتە قوربانی


فایلی پەیوەندیدار 📂
کوێستان، یەکێک لە قوربانییەکانی فرەژنیی، هاوسەرگیریی پێشوەختە، هاوسەرگیریی زۆرەملێ و ژن بە ژنە، ئەو تەمەنی تەنیا 17 ساڵان بوو، بە زۆری خانەوادەکەی، لەگەڵ پیاوێکی تەمەن 56 ساڵ هاوسەرگیریی پێکرا و درا بە ژن بۆ براکەی، لەکاتێکدا پیاوی بەتەمەن هاوسەری دیکە و سێ منداڵی هەبوو.
کوێستانی نەوجەوان چووە ناو ژیانێکی پڕ لە کێشە و گرفت، چەندین جار بڕیاری بەجێهێشتنی ئەو ماڵەی دا، کە بەزۆر خستبوویانە ناوی، بەڵام هیچ کاتێک ماڵی باوکی لەخۆیان نەگرت و هەموو جارێک پێیان دەوت خۆت بگونجێنە لەگەڵیان، با ئابڕوومان نەچێت، کوێستان-یش بەدڵی شکاوەوە دەگەڕایەوە ناو ئەو ماڵەی، کە بۆ ئەو هاوشێوەی دۆزەخ بوو.
کوێستان، لەو ژیانە ناچارییە بەردەوامبوو، رۆژگار تێپەڕی و بوو بەدایکی سێ منداڵ، ئیدی لەخۆنەگرتنی خانەوادەکەی لەلایەک و ترس لە لەدەستدانی منداڵەکانی لەلایەکی دیکەوە، وایلێکرد ئەو ژیانە پڕ لە دەردەسەرییە قبوڵ بکات.
هاوسەرەکەی کوێستان هاوسەرگیریی لەگەڵ ژنێکی دیکە کرد، ئەو ژنەش دوو منداڵی بوو، هەر سێ خێزانەکە لە یەک ماڵدا دەژیان، ژیان بۆ هەر سێ خێزانەکە پڕبوو لە تاڵیی و زەحمەتیی، بۆیە بڕیاری جیابوونەوە دەدەن و هەر خێزانێک ڕوو لە شوینێک دەکەن، بە هاوکاریی گوندنشینان کوێستان و منداڵەکانی لە گوندەکەی خۆیان خانوویەکی گڵ دروست دەکەن و تیایدا دەژین، منداڵەکان دەستبەرداری خوێندن دەبن و لەگەڵ دایکیان دەست بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی دەکەن، تا ناچار نەبن بە هاوکارییەکانی خەڵکی بژین.
ئەگەرچی تەنیا تەمەنی 41 ساڵە، بەڵام خەم و ئازار کوێستان پیرتر نیشان دەدەن، هاوسەرە تەمەن 80 ساڵەکەشی ئێستا کەسێکی پەککەوتەیە و کوێستان و منداڵەکانی بەخێوی دەکەن، هاوسەری یەکەمی پیاوەکەش تووشی نەخۆشیی درێژخایەن بووە و کوێستان و منداڵەکانی هاوکاری ئەویش دەکەن.
ئەم چیرۆکە لە گوندێکی گەرمیانگەرمیان دروستبووە، بە سەدان چیرۆکی دیکەی هاوشێوە لە ناوچە جیاجیاکانی باشوری کوردستاندا هەن، بێ ئەوەی بنووسرێنەوە.
بە پێی یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2008 'یاسای هەموارکردنی جێبەجێکردنی یاسای باری کەسێتی'، نابێت هاوسەرگیریی لەگەڵ پتر لە ژنێک بکرێت، مەگەر بە ڕێپێدانی دادوەر نەبێت، ڕێگاپێدانی دادوەریش چەند مەرجێکی بۆ دانراوە، لەوانە:
- لەبەردەم دادگا ڕەزامەندیی ژنی یەک وەربگیرێت
- تووشبوونی ژنی یەکەم بە نەخۆشییەکی درێژخایەنی سەلمێنراو، کە ڕێگا لە کاری سەرجێیی ژن و مێردایەتیی بگرێت و ئومێدی چاکبوونەوەی نەبێت.
- پیاوەکە توانای دارایی باش بێت.
ئەوانە و چەند مەرجێکی دیکە بۆ ئەنجامدانی هاوسەرگیریی دووەم لەکاتی هەبوونی ژنی یەکەمدا دانراوە، لە بڕگەیەکی دیکەی یاساکەشدا سزا بۆ ئەو پیاوانە دیارییکراوە، کە بەپێچەوانەی ئەو مەرجانە گرێبەندی هاوسەرگیریی لەگەڵ ژنی دووەم ئەنجام دەدەن، ئەویش بریتییە لە زیندانییکردن بۆ ماوەیەک، کە لە شەش مانگ کەمتر و لە ساڵێک زیاتر نەبێت، لەگەڵ غەرامەکردنی بە بڕی 10 ملیۆن دینار.
بەهار مونزیر، چالاکی بواری مافەکانی ژنان و پسپۆری یاسایی، ڕەخنەی توند لەو یاسایە دەگرێت و پێیوایە ڕەوایەتیی بە فرەژنی داوە، یاسەکە یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی فرە ژنی، 'هەویەیەتی' پلەدوویی بە ژن دەدات، فرەژنی دەبێتە هۆیی شێواندنی لایەنی دەروونی و شکاندنی کەرامەتی مرۆڤە.

بەهار مونزیر


لەبارەی ئەو مەرجانەی، کە یاساکە بۆ هاوسەرگیریی لەگەڵ ژنی دووەم دیارییکردووە، بەهار، وتی: ئەو مەرجانە هیچ لە گەڵ ئەم سەردەمەدا ناگونجێت، لە پشت واژۆکردنی ئەو پەڕەیەی، کە بۆ ڕەزامەندیی هێنانی ژنی دووەمە، کۆمەڵێک هۆکاری سەرەکیی زاڵە و زۆرینەیان بەزۆر ئەوەیان پی دەکرێت.
ئەو پارێزەرە، نەبوونی ئابووریی سەربەخۆ و پشتیوانیی خێزانەکان، بە هۆکار دەزانێت تا ژنان ناچاربن ڕەزامەندیی نیشان بدەن، کە هاوسەرەکەیان لەگەڵ ژنێکی دیکەدا هاوسەرگیریی بکات، وتیشی: ئەلە وڵاتێک بین خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرجەم تاکەکان دابین بکرێت، ئەوا هیچ کات ژنان ڕازی نابن بەو دۆخەی کە هەیە.
لەبەر ئەو هۆکارانە، بەهار مونزر، بەپێویستی دەزانێت، کە جارێکی دیکە ئەو یاسایە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و بە بێ مەرج یاسای فرەژنی قەدەغە بکرێت.
ئەو پارێزەرە، ڕۆژئاوای کوردستان بە نمونە دەهێنێتەوە، کە لەناو پەیمانی کۆمەڵایەتییدا لە ساڵی 2016 فرەژنیی قەدەغە کرا، ڕەخنەی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی دادوەرییش گرت و بە بۆچوونی ئەو پرسەکانی ژنانیان بۆ گرنگ نییە، ئەگەر نا هاوشێوەی ڕۆژئاوا دەتوانن فرەژنیی قەدەغە بکەن.
بەهار مونزیر، پێیوایە، کە ئامارەکانی فرەژنیی زۆر زیاترن لەوەی دەخرێنەڕوو، چونکەزۆرێک لە ژن و پیاوەکان لە دەرەوەی دادگاکانی هەرێمی کوردستان و لە ناوچە دابڕێندراوەکان هاوسەرگیریی دەکەن.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 28-01-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن: بەزۆر بەشوودان
👩 جۆری دۆزی ژن: فرەژنی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کەلار (گەرمیان)
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jan 28 2020 11:29PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jan 29 2020 12:04AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jan 29 2020 9:29AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 304 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.175 KB Jan 28 2020 11:46PMجوان عومەر ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کوێستانی 17 ساڵ 4 جار دەبێتە قوربانی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەهار مونزیر
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,359 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574