بۆ یادی پێنج ساڵەی هەردوو شەهیدی فەرماندە شێرکۆفاتیح و حسێن مەنسور
رۆژانی 30 و 31ی ئەم مانگە، پێنج ساڵ بە سەر شەهیدبوونی هەردوو فەرماندە (
شێرکۆ فاتیح شوانیشێرکۆ فاتیح شوانی) و (
حسێن مەنسورحسێن مەنسور) و پۆلێک لە هاوسەنگەرانیان تێدەپەڕێت، کە لە داستانێکی کەم وێنەداو لە پێناو پاراستنی
کەرکوککەرکوک و پێکهاتەکانی بە خوێنی گەشیان توانیان بەر بە پیلانگێڕییەکی گەورە و مەترسیداردا بگرن و رێگەیان نەدا دەستی رەشی رێکخراوی تیرۆرستی
داعشداعش بگاتە کەرکوک و، دانیشتوانەکەی رەشە کوژ بکرێن!
لە ماوەی سێ ساڵی شەڕی رێکخراوی تیرۆرستی داعش، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە پاڵپشتی و پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی جوامێری کەرکوک، گەورەترین نەبەردییان تۆمارکرد و رێگەیان بە تاقم و گروپە تیرۆرستییەکان نەدا بە مەرامە گڵاوەکانی خۆیان بگەن کە ئامانجیان داگیرکردن و خاپوکردنی کەرکوک و قەتل و عامکردنی خەڵکەکەی بوو.
ئەڵبەتە، سەروەری و شانازیی ئه و سەرکەوتنە گەورانەی کە بەسەر گروپ و تاقمی تیرۆرستییەکاندا لە ماوەی شەڕی داعشدا لە کەرکوک بەدەست هات، لە پێشدا بۆ شەهیدان و کەسوکارە سەربەرزەکانیان دەگەڕێتەوە ئینجا بۆ فەرماندەکانی وەک (شێرکۆ فاتیح شوانی) و لیوا (حسێن مەنسور) و هاوڕێکانیان، کە بە ئازایەتی و جوامێری خۆیان، بوونە قەڵغانی پاراستنی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک و هەر له و پێناوەشدا گەیشتنە کاروانی نەمران و بوون بە رەمزی بەرەنگاربوونەوە و تێکشکاندنی رێکخراوی تیرۆرستی داعش.
مەخابن! شەوی 29لەسەر 30ی 1ی 2015 (لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی) و هەروەها رۆژێک دواتریش لیوا (حسێن مەنسور) لە کاتی بەرگریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان و پێکهاتەکانی کەرکوک، لەگەڵ پۆلێک لە هاوسەنگەرانیان لە شەڕێکی دەستە و یەخەی زۆر سەختدا بەرامبەر بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش، گەیشتنە دوا مەنزڵگە و، بۆ هەمیشە ماڵئاواییان لێمان کرد!
سڵاو.. لە شەهیدانی رێگەی ئازادیی..!
هەر شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان..!
ئاسۆ مامەندئاسۆ مامەند
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
28-01-202028-01-2020