وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕایگشتی و دامودەزگاکانی میدیا ڕایدەگەیەنێت، کەوا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (2019-nCoV) لە هەرێمی کوردستان بوونی نیە و تۆمار نەکراوە.
بەداخەوە لە چەند پەیج و میدیایەک بەبێ هیچ سەرچاوەیەک و دوور لە ڕاستی و بەبێ هیچ بنەمایەک هەواڵی بوونی ئەم نەخۆشیەیان بڵاوکردووەتەوە.
لێرەدا هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە دامودەزگاکانی تەندرووستی زۆر بەووردی و بە بەردەوام چاودێری ڕەوشی ئەم نەخۆشیە دەکەن بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارە نێودەوڵەتیەکان و ڕێککارە پێویستەکان دەگیرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەم نەخۆشیە، هەروەها ڕایدەگەیەنین کەوا جگە لە #وەزارەتی تەندروستی# و ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی WHO لەسەر ئاستی جیهاندا، هیچ لایەنێکی دیکە بەسەرچاوەی فەرمی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە دانانرێت.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#27-01-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,566 kertaa