وەک زانراوە کابینەکانی پێشوو بۆ هاندانی وەبەرهێنان و بوژاندانەوەی چالاکییە بازرگانییەکان بڕی 751 ملیار دینار قەرزیانداوە بە ژمارەیەک خاوەن کۆمپانیا و سەرمایەدار و وەبەهێنەر کە ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە 2500 کەس.
کابینەی نوێ ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی ئیجرائاتی و یاسایی زۆر سەخت بووتەوە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکان، چونکە میکانیزمی کردەیی لە ئارادا نییە و فێل و چەواشەکاری زۆریش کراوە له و بوارەدا.
دواڕۆژ ئەوەی زانیوە، بەشێکی زۆری قەرزارەکان موڵک و ماڵی تایبەتی خۆیان داناوە، وەک بارمتەیەک، بەڵام دواتر دەرکەوتووە ئه و موڵک و ماڵانە یان نرخەکەیان زۆر کەمترە لەوەی کە پێی خەمڵێنراون، یان چەندینجار دەستاودەستیان پێکراوە و وەبەرهێنەرەکان خاوەنی ئه و موڵکانە نین.
دواڕۆژ ئەوەشی زانیوە، زۆرترینی ئه و سەرپێچیانە لە سنوری پارێزگای #سلێمانی# ئەنجامدراون، سەرەڕای دەرکردنی چەند بڕیارێک نەتوانراوە هەنگاوێکی کرداری بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی حکومەت بدرێت.[1]
#27-01-2020#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,557