پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
بارتەقای بوون
21-02-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ئازادی و مانەوە لە بازنەی چەقبەستووییدا
21-02-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
هۆگر قاسم
21-02-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عومەر عەبدولعەزیز بەهادین
21-02-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سەریاس سەمین
21-02-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ئیبراهیم ئیبراهیم میراودەلی
19-02-2024
لانۆ ڕێبوار جەمال سەگرمە
ژیاننامە
ئەسکەندەر مەحمود ڕەسوڵ
19-02-2024
لانۆ ڕێبوار جەمال سەگرمە
ژیاننامە
ئەحمەدی حەمە ئاغای پشدەر
19-02-2024
لانۆ ڕێبوار جەمال سەگرمە
ژیاننامە
ئامانج خدر حەسەن
19-02-2024
لانۆ ڕێبوار جەمال سەگرمە
پەرتووکخانە
پەخشنامەی هەولێر 1961-1963
18-02-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 509,551
وێنە 102,776
پەرتووک PDF 18,653
فایلی پەیوەندیدار 92,205
ڤیدیۆ 1,184
ژیاننامە
هەژار موکریانی
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ڕۆژی جیهانی زمانی دایک
کورتەباس
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک؛ لە...
کورتەباس
بۆچی پاراستنی زمانی دایک ئە...
پيرە هەولێر
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پيرە هەولێر

پيرە هەولێر
پيرە #هەولێر#/لێکۆلينەوە/پيرداود مەخموری
پيرە هەولێر (لێکۆلينەوە)
پيرداود مەخموری/ هەولێر 2004
ئامادە کردنی/ عەبدولهادی ڕەحمان قەساب
ئەم لێکۆلينەوەيەدا باسی قوژبنەکانی مێژووی ميللی هەولێر و ساکاری دانيشتوانی ئەو پارێزگايە دەکات , کە خەلکەکەی زۆر زۆر سادە و دڵسۆز بوون و هەردەم وەک يەک ماڵ و يەک بنەماڵە هەوڵی بەرەنگار بوونەوەی سەختيەکانی ژيان و بەردەوامی ژيانيان داوە و هەردەم ئازاری کەسيان نەداوە.. بەڵام بەدرێژايی مێژوو.. بيگانەيان قبوڵکردوە و باوەريان بە پێکەوە ژيان هەبووە, کە چی زۆربەی ئەوانەی لەباوەش کراون و قبولکراون لە ئەنجامدا بووينە (دێو) و هەوڵی تێکدانی بژێوی خەڵکەکەيان داوە.. هەر چييەکی بێت پيرە هەولێر بەکەس لە ناو نەچووە و ناشچێت.. ئەو لێکۆلينەوە ماندوو بوونێکی زۆری بۆ کراوە و سەخترين ڕەنجی بۆ دراوە تا هاتووتە ناو ڕاستييە لەبير کراوەکان.. ئێمەش تا بە بيرييان بهێنين.. داوا لە ئەندامانی گروپەکەمان دەکەين کە ,بزانن بناغەی شارەکەمان زۆر بە تۆڵی دروست کراوە قابيلی ڕووخانی نييە و خودای گەورەش پشتيوانمانە.
دەستەکانی کاکە پيرداود مەخموری خۆش بيت کە ئەم لێکۆلينەوەيە بە هونەر و هيممەتی ئەو ڕووناکی ديتوە.
هەندێک ئاماژەو تيشک لەسەر هەولێر:
$هەولێر.. خان و حەسار:$
گەران وسۆراغکردنی بابەتی فۆلکلۆری وکەلتووری شتێکی ئاسان نييە کە مرۆڤ بتوانی بچێتە هەموو کەڵين و قوژبنێکی و تاوتۆی بکات و چاک و خراپی لێکدی هاوێر بکات , ئەم کارە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆری دەوێ و زاناو وەستای چاک و کارامەی گەرەکە , ئەو بابەتانەی کە تاکو ئێستا تۆمار نەکراون و لێکۆلينەوە و لێتوێژينەوەی خەستيان لەسەر نەکراوە پێويستە هەوڵ و کۆششيان بۆ بدرێت لەپێناو زيندوو کردنەوەی کولتووری ميللەتەکەمان کە چەند عەيامێک لەسەر يەک کەلەکە بووە.
ئەگەر چی بەندی کوردی هەر هەموو نەخشی سەربەردەو هەر يەکێکی دانە گەوهەرێکە وەڵی من لەگەڵ هەموويان نيم بۆ نموونە کورد دەڵێ :(لەدوو چوان مەچوو), من ئەوەی کەچووە بە سەرچاوە و ڕەسەنايەتی خۆمی دەزانم بۆچی خەم لەو هەموو فۆلکلۆر و نەخشە دێرينانەی باپيران نەخۆم , بەڵی من لەدوو چوان دەچم و ڕۆژێ دادێ لە باشەکەی سوود ببينم.
ئێمە کە شتێک لە دەست دەدين و دەيمرێنين ئەو کاتە فرميسکی بۆ دەرژێنين , ئەو قسانەمان بۆ ئەوە نييە خوانەخواستە لەگەڵ نوێخوازيدا نەبين و ڕەفزی بکەين , نەخێر هەموو شتێکی تازە و نوێخواز جوان و بەسوودە بەڵام نابێت ئەو جوانييە لەسەر حيسابی ڕەتکردنەوەی فۆلکلۆر بێ , بە دەستی خۆمان ماڵی خۆمان کاول بکەين و ئاگر لە جۆخين و ڕەوسەی ڕەسەنايەتيمان بەردەين و خۆمان لەسەر ساجی عەلی دانێين , ئەو کورتە پێشەکييەمان بۆ ئەوەيە کە نەوەی دادێ شتێک سەبارەت بە باپيرانمان بزانن , ڕاستە هەولێر کۆنترين پێگەی مرۆڤايەتييە لەسەر ڕووی زەوی بەپێی ئەو بەڵگەنامەی کۆن ونووسراو و شوێنەوارە دێرينانەی کە تێيدا دۆزرانەتەوە.
ئەگەر بەراوردێکی ئەو هەموو نووسينانە کە سەبارەت بە هولێرێکی تەمەن پێنج هەزار ساڵە نووسراون بکەين , هيچی بۆ نەکراوە , چونکە هەويری هەولێر ئاوی زۆر لەوە پتر هەڵدەگرێت , ئەو قەڵايەی کە چەندەها جار تووشی ساردی و گەرمی هاتووە سەربارەی ئەو هەموو کێشمەکێش و بينە و بەردەيەی داگيرکەران و چاو چنۆک و کێ دەزانی هەولێر لەتەمنيدا چەند جاران ڕوخاوە و چاککراوەتەوە و ديمەنی بيناسازی گۆراوە و تازەکراوەتەوە؟!.
نامانەوێ لەوە پتر درێژە بە باسی هەولێر و جوگرافيای هولێر بدەين و شوێنەوارەکانی پێناسە بکەين , ئەوەی ئێمە لێرەدا دەمانەوێ پتر باسی لێوەبکەين و پەردەی لەسەر هەڵماڵين , هەندێ لايەنی باری ژيانی خەڵکی هەولێر و دەوروبەرێتی و لە ماوەيەکی کورتی هەولێرييان بدوێين وبە سەربردەيان شارەزا بين , چەند لايەنێک لە داب و نەريتی کۆنی هەولێر و دوکان وقەيسەری و خان و لۆقنتە و گەرماوەکانی هەولێر باس بکەين.
هەولێر سەردەمانێک لەچەند گەرەکێکی وەک (تەعجيل, قەيسەری,سەعدوناوە ,عەرەب ,جوولەکەکان ,شێخەڵلا , خانقاە) پێکهاتبوون , هەر گەرەکێک تايبەتمەندی خۆی هەبووە , ئەگەر چی قەيسەری گەرەک نەبووە پتر وەک شوێنێکی بازرگانی دەناسرا و کرين و فرۆشتن و مامەلەت وسودای لێدەکرا لەگەڵ چەند پيشەگەرييەکی دەستی.
ديارە هەولێر ناوچەيەکی دەشتايی پان و بەرينی هەيەو پانتاييەکی زۆری لێ دەکرێ بەکشتوکاڵ , هەر بۆيەش لە پێناو ساغکردنەوە و ئالوگۆر کردنی بەرهەم و بەروبوومی کشت وکاڵی پێويستی بە بازارێکی ئەوتۆ هەبووە کە لە هەموو لايەک ڕووی تێکراوە , لادێيی وکرمانجەکانی دەشت و ناوچە شاخاوييەکان هاتوون و شتوومەکی خۆيان تێيدا فرۆشتووە و سەودايان پێکردووە , لە هەولێر بازرگان و خەلکی کريار و فرۆشيار بەيەک دەگەيشتن , هەر ئەمەش بوو وای کردووە کە لە هەولێر چەند شوێنێک پەيدا بێ ئەم جۆرە مامەلەت وسەودايەی لێ بکرێ , سەربارەی چۆنی شوێنی حەوانەوە و خزمەت کردن وەک (خان ,چايخانە , کەبابخانە و سەروپێ خانە و...هتد) ئەمانە هەمووی لە لايەک وەک بازرگانی ناوخۆ لە لايەکی ديکەوە هەولێر وەک کاروان سەرايەک لەنێوان شارە گەورەکان و ڕێگای نێوان ئەو وولاتانەی کە دەوری کوردستانيان داوە و هەموو لە هەولێر بازرگانی و کەڵوپەڵی هێناويان ساغدەکردەوە بە تايبەتی ڕێگای نێوان (مووسڵ و کەرکووک و سلێمانی و #مەهاباد# و دياربەکر وقامشلييەوە), ئەگەر چی ئەو چەند ساڵە و سەردەمەی کە لە دوو تووی بابەتەکاماندا هاتووە , کورد دوور و نزيک کەوتووتە بەر تەوژمی ئەو تەکنەلۆجيايەی جيهانی , بەڵام زيرەکانە توانيويەتی بە پێی تێگەيشتنی خۆی و ئەو تەکنۆلۆجيايەی کە زانيويەتی مامەڵەت بکات لەبر نەبوونی سەرچاوەی باوەرپێکراوی دروست پتر پشتمان بە کەسانی بە ساڵاچووی هەولێری سەردەم بەستووە و ڕاستەوخۆ لەسەر زارەکی گواسترانەتەوە و نووسەران ئەو شوێن و جێگايانەی کە لە باسەکەماندا هاتوون و باسيان لێوە دەکەين , لەسەر شوێنەوار ناس وفولکلوريستان پێويستە گەرانێکی خێرای بۆ بکەن و ئەتنۆگرافيای هەولێر زيندوو بکەنەوە , با ئەو کەلاوە کۆنانەی ماون بە دەردی فەوتاوەکان نەچن لە پێش هەمووشيان (منارەی چۆلی و تاق و حەسار وگۆرستانەکان).
$خان لە ڕووی زمانەوە:$
خان (پاشگرێکە)دەچێتە دواوەی ناوێک يان شوێنێک يان وشەيەک دەيکاتە ناوی (ئاوێتە) مانای دەگۆرێت و وەک (ئاوەلناوی) شوێن بەکاردێت , وەک (ديوەخان, قاوەخانە , چايخانە , ميوانخانە , سەرتاشخانە , قوتابی خانە ,... هتد)لێرەدا خان بە واتای شوێن يان جێگە دێت ,(شوێنی قاوە خواردنەوە , يان شوێنی کەباب خواردن....).
ئەگەر خان چووە پاڵ ئافرەتێکەوە وەک (ئاواز , حەپسە , خانزاد ,سينەم)لێرەدا خان دەبێ بە (سيفە) بۆ ئافرەتەکە بە واتای بەرێز و خاتوون دێ , (ئاوازخان ,حەپسەخان ,سينەمخان..هتد) هەروەها خان زۆر واتای ديکەی هەيە وەک (نازناوە) بۆ ئافرەت (خانێ) ,لەقەب و شورەتە وەک (بەدرخانييەکان).
(سەرخان و ژێرخان لەبواری ڕامياری) ,خاوەن دەسەڵات و سەروەت , يان بە واتای تەبەق لەسەر تەبەق , کە پارچە شتێک دەنەخشێت پێی دەگوترێت خانە خانە , ئەو نەخشەی لە لوولەی تفەنگەوە هەيە پێی دەگوترێ (خانە) , ناوی خانوو هەر لە خانەوە هاتووە کە شوێن دەگەينێ.
$خان و خانچييەتی:$
ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە (خان) ئەو شوێنە دەگرێتەوە کە جاران وەک کۆگشتێک جێگای (حەوانەوە و مامڵەت و سەودا کردن و کۆگا و خواردنگە ومەيدانی بازرگانی بووە).
خانچی... سيفەتێکە دەدرێتە پاڵ ئەو کەسەی کە کاروباری خان بەرێوەدەبات و ساخبێری دەکات , مرج نييە هەموو خاوەن خانێک (خانچی) بێت , يان ئەو کۆمەڵە کەسەی کە لە خاندا کار دەکەن خانچی بن , خانی وا هەبووە چەند پيشەگەرێکی دەستی تێدا بووە وەک (سەفارچی ,کەبابخانە ,ناڵبەندی , خەلوزفرۆش , جامبازی , دەڵالی , چايچييەتی...)
خان و حەسار :
خان و حەسار لە دروست بوون و پێکهاتە زۆر لێکدی نزيکن و بريتييە لە چەند ژوورێک و حەوش و بەرێکی گەورە , بەڵام هەموو حەسارێک خان نەبووە چونکە تايبەت بووە بە نيشتەجێی خەلک و خێزان , هەرچی (خان)ە وەک شوێنی بازرگانی بووە , جاران چەند حەسارێکی گەورەو بە ناوبانگ لە هەولێر هەبووەلە هەموويان گەورەتر حەساری ماڵی (حەسەنە سۆر)ی کە لەسەردەمی کۆن کرابووە (قشلەی سواری) ئێستاش دەرگای هەرماوە و قەمتەرە و نەخش و گەچکاريەکەی هەر ديارە.
خان دوو جۆری هەبوو , جۆرێک چەند ژوورێکی تێدا بوو کە هەر ژوورەو تايبەتمەندی خۆی هەبووە , هەندێک وەکو (ئوتێل)بۆ حەسانەوەو مانەوەی شەو بەکار هاتووە لەگەل ئەوەی کە جێگای مامەلەت و بازرگانيش بووە ,جۆرێکی ديکەی خان تايبەت بووە بە خانی (ئاژەڵان)بەتايبەتی مەر و بزن و ڕەشە وڵاخی لێی ڕادەگيرا و کرين فرۆشتنی لێ دەکرا ,پاراستن و سەخبيری کردنی مەر و ماڵات لەسەر خانچی بووە , ئەو کەسانەی کاريان لەم جۆرە خانانەدا دەکرد بەزۆر جامبازەکان بوون بە تايبەتی بنەماڵەی(سعيد جامباز وشێخان جامباز)... هەر چی ئەو جامبازانە بوون بە پارە مامەڵەتيان بە مەڕ و ماڵات دەکرد, ئەوي کە ديفرۆشت (دەڵال)بوو ئەويش لێزان و کارامە بوو , بازاری گەرم دەکرد و جاڕی دەدا و کڕيار و فرۆشياری پێکدێنا.
$خان لە بەندی کورديدا:$
خان وەک کاروان سەرا هەموو کەس ڕێی تێدەکەوت نەخاسمە خەلکی دەرەوەی شاری هەولێرببا , بۆ هەر مەبەستێک بهاتايە هەولێر ئەگەر لەماڵی خزم و ناسياوێک نەبايە ئەوا دەبوايە سەر بەخانێک دابگرێ و شەوی لێ بکاتەوە , زۆرجاری وا دەبوو خاوەنی (خان) ياخود خانچی قەرز و قۆڵی لەگەڵ کاروانچی يەک کردبا و کابرای کاروانچی لە مامەڵەتەکەيدا ياخود لەگفتو قەوڵی خۆی دوا بکەوتايە و قەرزەکەی نەدابايەوە و دوا کەوتبا , ئەوا کابرای خانچی دڵنيا بوو لەوەی کە , دۆستەکەی هەر دەگەرێتەوە بۆ لای و بەبێ ئەوەی خۆی بشڵەژێنێ ئەو پەندە کوردييە دەگوت :(ئەو کاروانچی ئەمن خانچی).
ديسان ئەگەر کەسێک خۆی زۆر و بەزاناو بڵيمەت بزانيبا و سەری لە زۆر شت دەردەکرد , ئەوا بە جۆرێک خۆی مەدح دەکرد و دەيگوت : (ئەمن لە کاروانچی بوويمە خانچی) , واتا سەرم لەم بەزم و ڕەزمە دەردەچێ و لێيدەزانم. ديارە (خان) حەوش و بەرێکی گەورەی بووە و جێگای هەموو شتی بۆتەوە تەنانەت جاری وا هەبووە کاروانچی بەخۆی و چەند باری گەورەوە هاژوايتييە بنەبانێ بۆيەش کورد دەڵێ : (خانە لێخورە ژۆرێ) يان (لۆ چما خانە هەرکوتيە ژۆرێ).(1)
زۆر جار کە شتێک زۆر دەبێ و وەک بڵێی شتەکە هەوەنتەيە , هەرچی دێت و هەندێکی لێدەبا , بۆيە کورد دەڵێ : (چما خانە هەوەنتەيە ؟)واتا بەلاشە... هەروەها کورد دەڵێ : (تا خان ئەسازێ لەشکر ئەترازێ) , (يا ئەبێ بەخانی خانان يا بە پووشی بانان).
$خانە بەناوبانگەکانی هەولێر:$
ئەو خانانەی کە لە هەولێری جاران هەبوونە و ئێستا نەماون , ئەمانەن:
1- (خانی عەلی حاجی ئەحمەد ئاغا) کەشوێنەکەی ئێستا ئەو کۆمەڵە دوکانەيە کە دەکەونە بەرامبەر مزگەوتی (ئالتی بەرماغ) کە بريتی بوو لەچەند ژوورێکی وەک(دوکان) بەکار دەهاتن بەزۆری پەنير و ژاژی فرۆشەکانی دەهاتنێ , جێگای حەوانەوەی ڕێبواران بوو بەتايبەتی ئەوانەی کە فريای گەرانەوە نەکەوتبوون , کابرايەک سەرپەرشتی ئەو خانەی دەکرد وپێويستييەکانی ڕادەپەراند ناوی (محمد خانچی)بوو , لەهەمان کاتدا ناڵبەنديشی دەکرد لە خانەکە , (حاجی ئەحمەد شەوقی) بۆی گێرامەوە و گوتی لە ناو خانەکە چايخانەيەک هەبوو خەڵکی زۆری لێبوو , لەو دەمی دا بووە غلبەغلب کە لە دەرەوە (شەڕ)ە , خەڵکەکە هەموو پێکەوە لەچايخانەکە دەرچوون , لەگەڵ ئاخيرەمين کەس کە لە چايخانەکە چووە دەرەوە , کاريتە و شەقڵەی چايخانەکە هەمووی پێکەوە شکان و بانەکەی (رما) باش بوو کەس زەرەری نەهێنا.
2- (خانی سپی): کەس نييە لە بەساڵاچوانی هەولێر ناوی خانی سپی نەبيستبێ و هاموشۆی نەکردبێ, خانێکی گەورە دوو تەبەق بوو سەربوردەی زۆری هەيە ,ميری بۆ چەند ساڵێک کرديە (دايەرەی حکومەت) , ئەوەی لەمەر ئەو خانە دەگێردرێتەوە ئەوەيە کە کاريتەکانی لە وڵاتی عەجەم بۆ هاتبوو , هەر لەبەر ئەوەی کە گەچکاريەکی تەواو کرابوو و سپی کرابوو , ناوی خانی سپی وەرگرتبوو , بەم دواييە چەند دوکانێک بۆ خەڵوز فرۆشتن بەکار دەهات , شوێنەکەی ئێستا دەکاتە ئوتێلی (بێخاڵ) , (ئيبراهيم داود چيچۆ) دەباغی لێدەرکرد (2).
3- (خانی حەسەن بەيرەم) ئەمەش لە خانە بەناوبانگەکانی هەولێر بوو ئێستا شوێنەکەی دەکەوێتە جێگای (ئوتێلی مێرگەسۆر)پشت مزگەوتی خانەقا.. يەکەم (کەبابخانە)لەهەولێر لە تەنيشت ئەم خانە داندرا لەبەينی هەردوو گەرماوی (گەورە و بچووک) ئەويش (دەروێش عەلی)کە دەکاتە باوکی ئەحمەد شەوقی کەبابچی , (مام قوربانی) سەرپەرشتی ئەو خانەی دەکرد و (خدرۆکە جوو)(خمچييەتی)لێ دەکرد هەر ئەو جوولەکەيە (بەيتار) بوو لە شکەستی دەزانی , هەروەها سێ جوولەکەی دی خمچيياتييان لێ دەکرد ئەوانيش (يۆنە , بەبۆ , ئيسحاق)بەگشتی ئەم خانە تايبەت بوو بە خمچييەتی.
4- (خانی قۆجە) , ئەويش نزيک مزگەفتی خانەقا بوو لە تەنيشت حەمامی کچکە کە تەنيشت خانی حەسەن بەيرەم ئەو کەسەی لەم دووخانەی بمابايەوە لەحەمامی گچکە کە خاوەنەکەی (صۆفی حەمەدەمين)بوو , خۆی دەشووشت.
5- (خانی هێلەکچی), خاوەنەکەی (نورالدين ئاغا شێخۆ ئاغا)بوو , بەزۆری پێويستييەکانی کوردەواری (هێلەک وسەرەند وبێژينگی) لێ دەفرۆشار شوێنەکەی ئێستای ئەو کۆمەڵە دوکانەيە کە دەکەوێتە بەرامبەر (ئەسواق سيروان)کابرايەکی بە ناو (خدر خانچی)سەرپەرشتی دەکرد.
6- (خانی عوسمان کەردز) ی شوێنەکەی ئێستای جێگای (بانکی ڕەشيد)ە (3)(خدر ناڵبەند) سەرپەرشتی دەکرد.
7- (خانی حاجی سەعيد جامباز) لەگەرەکی جوولەکان بوو , بەزۆری مامەڵەتی کرين و فرۆشتنی مەر و ماڵات و خوری فرۆشی وناڵبەندی لێ دەکرا زۆر لە خاوەن مەڕەکانی دەشتی هەولێر سەر بەو خانە و ئەو بنەماڵەيە بوون , (سمايل خۆشناو جغارە فرۆش)سەرپەرشتی دەکرد (سەيد محمد سەيد جاسم) بەرامبەری چايخانەی دامەزراند.
8- (خانی مستۆ کنێ)ئيستا شوێنی(دەرمانخانەی شيمال)ە(4) , خەلووز (رەژوو)فرۆشی لێ دەکرا ,چەند ژوورێکی تايبەتی بوو بە (زۆرخانە) ئەو کاتی پاڵەوانبازييان دەکرد ,(ونس شەممۆ , ئەيوب نانەوا) ,(پاشا و عەلی) ئێرانی بوون ميليان هەڵدەگرت.
هەولێر هەولێرە
سەری قەراتە.. بنی باژێرە
بە حوکمی هەڵکەوتەی جيوپۆلەتێکی , هەولێر چەندين تايبەتمەندی هەيە کەوا زياتر لە ناوچەکانی ديکەی کوردستان گرنگی و بايەخی خۆی هەبێت , هەر ئەو حوکمەشە وای کردووە هەولێر لەگەڵ دەوروبەری ئاڵوگۆری شارستانيەتی بکات , هەولێر دەکەوێتە سەر ڕێگای کۆچ و کۆچباری بازرگانی شار و وڵاتانی دەوروبەر و وەک ويستگەيەکی حەسانەوە و کاروانسەرا دەژمێردرێ.
هەولێر شوێنی بەيەکگەيشتنی هەموو ئەوانە بووە کە بۆ هەر مەبەستێک بووبێ ڕوويان تێکردوە , چ ئەو کاروان و کاروانچييانەی بازرگانی لە (مهاباد و کرماشان)و ئەو کاروانانەی لە تێکرای (عەجەمستان)ەوە دەهاتن لەلايەک و لە لايەکی ديکەش ئەو کاروان و بازرگانانەی کە لە وڵاتی (شام و ماردين)ەوە بۆ ئەو دەڤەرە دەهاتن.
شوێن وبەرهەمی کشتوکاڵی و کاروانسەرايی هەولێر وايکردووە کە هەرچی سەوداو مامەڵەت هەيە لێرە ساخبکرێتەوە , ئەمە لە لايەک وبەيەک گەيشتنی شارستانييەکان و تێکەڵبوونی چەندان داب و نەريت و تيتال و زمانی جۆراو جۆر لەو شوێنەدا , بوەتە هۆی تێکەلاوبوون و کارلێککردنی شارستانييەکان.
سۆراخ کردن و بەدواگەرانی تايبەتمەندييەتی هەولێر و ئەو شوێن و خواردن و خواردنەوە و کار و پيشە دەستی و جێگای حەوانەوە و ڕابواردن لە هەولێر بوەتە زەرورەتێکی ئەو سەردەمی هەولێر , گۆڤاری هەولێر ئەويش کە لە خەمی هەولێردايە جێگای شانازييە کە هەر چی پەيوەندە بە هەولێر لەسەر ڕووپەڕەکانی بڵاو بکرێتەوە , ئێمەش لەو بابەتەماندا کە زۆربەی زانيارييەکانی بڵاو دەکەينەوە ڕاستەخۆ و مەيدانی سۆراخ کراون , پتريش گرنگی بەو بابەتانە دراوە کە جاران لە کوردەواريدا باو بوونە و ئێستاکە هەندێکيان نەماون و هەندێکيشيان ئەگەرر مابيتيش , ئەوە باس لە ژيانی قوناغێک لە قۆناغەکانی جارانی هەولێر دەکات , لەبەسەر کردنەوە و تازەکردنەوەی هەندێ کەرستەی فۆلکلۆری
ئەرکۆلۆژيای هەولێر لەم چەند نموونانە خۆی دەگرێتەوە : (حەمام , کەبابخانە و لۆقنتە و سەرۆپێخانە , چايخانە و قاوەخواردنەوە , کەنناسی و کارمەندی دەوڵەت و ماڵە گەوران , قەوان و حەيران و سەربردەی حەيران و حەيرانبێژان , کوورە و کورەچياتی , ئاسن و ئاسنگەری , جەرە و گۆسکە و کوپە و جەلعە و خم و خمچيياتی , زۆرخانە و پاڵەوانانی , ئاو و ئاودێر و ميراوی , ڕەز و باخ و ڕەزەوانی , تەيروتواڵ بەخێو کردن وسەربردەی دەست ڕەنگينی جارانی هەولێر ,کورد کە حەمامی هەبێ ,دەشبێ لە ئەدەبەکەيدا ڕەنگی دابێتەوە و ڕەفتاری لەگەڵدا کردبێ.
ئەگەر گەشتێک لەناو ئەدەبی فۆلکلۆری کورديماندا بکەين , دەبينين لە گەڵی شوێندا ناوی حەمام بەرچاو دەکەوێ , دەبا سەيرێکی ئەم حەيرانەيە بکەين و بزانين چی سەبارەت بە حەمام پێيە.
ئەم چەند پەندە کوردييەش بە نموونەی حەمام گولبژێر دەکەين :
• (دەڵێی حەمامی ژنانە)بەو حالەتە دەگوترێت کە گەرەلاوژەيەک بێ وکەس لەکەس نەگات و هەر کەسەو باراشی لە ئاشێک لێ بکات.
• (پياوەتی بە ئاوی حەمامێ دەکات) بۆ کەسيک بەکاردێ کە کارێک ئەنجامدەدا بەبێ ئەوەی هيچی خۆی تێ بچێ.
• کورد دەڵێ : (دونيا جامی حەمامە هەر ڕۆژێک لە دەست يەکێکە , يان دەڵێ : (دونيا پەشتەماڵی حەمامە) واتا ماڵی دونيا و ئوموری دونيا تا سەر بۆ کەس نييە ,چۆن دێتە دەستت ئەوهاش دەروات.
• (حەمام و حوشتريان نەگۆتييە).
• (هەر ئەو تاس و حەمامەيە).
• (حەمام بە تران گەرم نابێ).
يەکێک لە سەربردە کۆنەکانی مەڵای مەشهور سەبارەت بە حەمام وحمامچيانە , جارێکييان مەڵا دەگەڵ چەند کەسێکی دۆست وهاوەڵەکانی دەچنە حەمام و ڕێک دەکەون کە فێلێک لە مەڵا بکەن و بيکەن بە جێی فشقييات و مەزاق و پێبکەنن , هەر يەکەو هێلکەيەک لەژێر خۆی دادەنێت دەڵێن مەڵا ئەوە سەرو هێلکەمان کرد , ئەويش دەچێتە سەر بەردی حەمام و وەک کەلەباب بانگ دەدات , دەڵێ : ئەو هەموو مريشکە پێويستە کەلەبابێکيان هەبێت.
$دروستکردنی حەمام:$
هەرچەندە لە دروستکردنی حەمامدا جياوازييەکی ئەوتۆی نييە , تەنها ئەوەندە نەبێ کە هەندێکيان بچووکن و هەندێکيشيان گەورەن ,بەزۆريش حەما م لەم چەند بەشانە پێکدێ :
• ئاگردان (کورخان) : بەو شوێنە دەڵێن کە ئاگری لێ دەکرێتەوە لەسەرڕا ئاوی گەرم دەکات.
• ژووری خۆ گۆرين : ئەو ژوورەيە کە جل و بەرگی تێدا دەگوردرێت و دەکەوێتە پێش ژووری حەمام و سەرشۆک.
• سەرشۆک : ئەو ژوورەيە کە بەشی سەرەکی حەمامەکەيە ئەم ژوورە سەری بە (گومبەت)داگيراوە و لە ژوورەکانی ديکە فراوانتر و ڕوناکتر دەبوو , لەهەر چواردەوری بەرد لەچەشنی مەنجەل دروست کراوە (5) ئاوی تێدا سارد و گەرم دەکرا , لەناوەراستی ژووری حەمام بەردێکی گەورە يان بەرزاييەک هەبوو کە ئاگری کورخان گەرمی دەکرد , بەو بەردە دەگوترا (بەردە زاوا)ئەو کەسانەی لەحەمام کۆليان دەکرد بەر لە خۆ شووشتن چەند ماوەيەک لەسەر ئەو بەردە پاڵيان دەدا و ڕادەکشان بۆ ئەوەی لەشيان گەرم دابێ و ماسولکەکانييان خاو ببێتەوە (چلک) و (قڕێژ)ی لەشيان بێتەخوارێ , زۆرجار ئەو کەسانەی پشتيان ڕەق ببوايە لە حەمامی گەرم چاک دەبوونەوە.
جاران وا باو بوو ئەگەر خەڵکی ئەو دەشتە بهاتبوونايە هەولێر وەک (تقووسێک)دەبوايە دوو شت هەبوو ئەنجاميان بدابوايە يەکيان(کەباب خواردن) ئەوی ديکەش (حەمام)بوو, ئەگەر ئەو دوو شتەی نەکردبوايە , ئەوا دەيانگوت هولێرت نەديتييە يان (شارت نەکردييە).
ناتر , دەللاک ,دەلاق :
ناتر ئەو کەسەيە کە خەلکی دەشوشت , زۆربەشيان لە پشت شێلان و دەمار تەقاندن لێزان بوون , بەزۆريش پشتی بە ساڵاچووەکانييان دەشووشت , بەرامبەر چەند (قروشێک), ڕۆژێک لە ڕۆژان ئێستاشی لەگەڵدا بێت (دەڵلاکی)کاسبی وپيشە بووە.
پەشتە ماڵ :
پشتەماڵ هەندێ جار (وزرە)شيان پێ دەگوت , دوو جۆرە پەشتەماڵ هەبوو ,جۆرێکييان لە کاتی خۆشووشتن لە خۆياند دە ئاڵاند , جۆری دووەميش بۆ خۆ ووشک کردنەوە بوو , لە هەموو حەمامەکان (بەربەر سەرتاش) ی تايبەت هەبوو کە سەر و ڕيشی حەمامکەرانيان دەتراشی , بەزۆريش (گوێزان) يان بەکار دەهێنا , ڕۆژی پێش زەماوەندی ,بووک و زاوا , دەچوون حەماميان دەکرد , ئەو ئافرەتەی لەگەڵ بووکدا بچووبا بۆ حەمام پێيان دەگوت (خوشکی بووک) هەموو مەسرەفی لەسەر بووک دەبوو , ئەو کورەی لەگەڵ زاواش بچووبايە حەمام پێيان دەگوت (برازاوا) ئەويش بە هەمان شێوە لەسەر خەرجی زاوا دەچووە حەمامێ , جاری واهەبوو , چەند کەسێک لەگەڵ زاوا و بووک دەچوونە حەمام.
حەمامەکانی هەولێر:
• حەمامی گەورە : شوێنەکەی ئێستا بەرامبەر مزگەفتی خانەقا شوێنی بازارگای فەرهاد (6) , خاوەنەکەی (دەروێش) ناوێک بوو, ئێستا نەماوە , مام (وەسمان) شاگرد بوو , ئاگری بۆ حەمام خۆش دەکرد , ئەو حەمامە دوو دەللاکی لێ بوو , (مەعروف و ئەحمەد)يەکێک بەربەری دەکرد ناوی (مەجيد) بوو , لەناو حەمامدا (چايە و قاوە و دارچين وشير هەبوو)دەخورايەوە , خەلکی وا هەبوو کە لە حەمام دەردەچوو لە سەروپێخانەی(مام عەزيز)ی کەللە وگيثەی دەخوارد.
• حەمامی گچکە :شوێنەکەی دەکەوتە تەنيشت حەمامی گەورە, بە (زبل)گەرم دەکرا , خاوەنەکەی (فەقێ حەمەد ئەمين)بوو ,باوکی (دکتۆر شيت و يونس خەيات), ساڵی 1988 کۆچی دوايی کردووە , مام (عوسمان) ساخبيری دەکرد , مام(ئەحمەد) دەللاک بوو , پاشان ئەو حەمامە بووە تايبەت بۆ (ئافرەتان) (ئامينە پۆليس)ئامينە جاندار سەرپەرشتی دەکرد , ئافرەتێک کەناوی (خەپۆ) بوو شەرشور و دەللاک بوو.
• حەمامی حاجی قادری : ئێستاکە نەماوە شوێنەکەی جاران لەجێگای بالەخەنەی (يحيا حاجی سەعيد)بوو , لەلايەن حاجی (عبداللە حاجی عوسمان) سەرپەرشتی دەکرا , دوو کەسی (عەجەم) شاگرد بوون , دەللاکيان دەکرد ئەوانيش (ئەسکەندەر و ڕۆستەم) بوون , لەسەردەمی مەليک(غازی)گيران و گەرانەوە ئێران.
• حەمای عەلی ئاغا : (تحسين عەلی ئاغا) ی خاوەنی بوو , پاشان (موشير قەساب)بووە خاوەنی , شوێنەکەی بەرامبەر بە نزينخانەی کۆن بوو , خوار دەرگای قەڵات , لەگەرەکی خانەقا , حاجی عوسمان سەرپەرشتی دەکرد , ئێستاکە کەلاوەيە و دار و ديوارەکەی ماوە کۆنەفرۆشی تێدا دەکرێ.
• حەمامی مۆدە : ئەگەر جی ئەو حەمامە زۆر لەمێژ نييە دروستکراوە ,لە نزيک مزگەفتی (شێخی چۆلی)بوو, خەڵکێکی زۆری گەرەکی عەرەبان و سەعدوناوە و تەعجيل هامووشۆيان دەکرد , ناوەکەی گۆرا بۆ حەمامی (11ی ئادار) (7) جاران (نورالدين ئاغا)خاوەنی بوو , ئەو کەسانەی بە زۆر دەهاتنە ئەو حەمامە (قادر فاتەکە , سەعيد خلە ,مەڵا عەلی , مەلا تەها) بوون.
چايخانە و قاوەخانە :
ئەوەی پتر مەجليسی ديوەخانان و کۆری جوامێران و بەزمی شەوان و حوجرەی فەقێيان و هەرای زەماوەندی گەرم دەکرد (قاوە) بووە.
ئەگەر چی چايە و چايەخانەو قاوە خواردنەوە زۆر لەمێژ نييە لەناو کورددا پەيدا بووە , هەروەها لەجيهاندا جۆرە خواردنەوەيەکی تازە بابەتە بە بەراورد کردنی لەگەڵ قاوە خواردنەوەدا.
جاران لە کوردەواريدا لە کۆشک و ديوەخانان قاوە دەخورايەوە , لە پەند و قسەی نەستەقی کورديماندا باس لە قاوە و قاوەخواردنەوە کراوە , هەرکاتێک ويستبێتيان سەردانی کەسێک بکەن گوتويانە : (با قاوەکی لای فلان بخۆينەوە) , هەندی جاريش لە کاتی چارەسەر کردنی کێشەيەک باسی قاوە و وقاوە خواردنەوە هاتۆتە گۆرێ , چەند جوامێرێک کە لەسەر و بەری چارەکردنی ماڵيان دەگوت (قاوەت ناخۆينەوە ئەگەر هەرێمان نەدەنێ), ئەگەر خاوەن ماڵ ڕەزامەندی لەسەر چاککردنی کێشەکەدا بوايە ئەوا يەکسەر نەيدەگۆ ڕازيم , بەڵام دەيگوت (قاوەتان بخۆنەوە) ئەوانيش بانگی قاوەچييان دەکرد بۆ ئەوەی قاوەيان بۆ تێ بکات.
هەندێ جار قاوەنەخواردنەوە بۆ دوو کەس يان دوو بەرەبای لێکدی زوێر دەگوترا (فلان کەس قاوەی فلان ناخواتەوە) يان دەيانگوت (قاوەی يەکدی ناخۆنەوە).
لە هەولێر گەڵێ کەس و بەرەباب لەبەر ئەوەی کاريان قاوەچيياتی بوو , ناوبانگيان پێ دەرکردبوو , خدر قاوەچی ,عەبۆ قاوەچی , نادر چايچی. هۆنراوەی فۆلکلوری و ميللی کوردی زۆر جار باس لە چايە و قاوە دەکات , خدر حەيرانی شايەر دەڵێ :
داکی کيژان ئيخباری کرد..... ئەمينيان برد لۆ قشرەيی
حاکم لۆ حوکمی دەکەی..... بێ خەتا و بێ جونحەيە
کيژ ئيزرابيان لۆ کردم..... ئەمنيان کرد تەبرييە
تيلاکی خۆم خوار دەکرد..... هاتمە چايەخانەيە
هەروەها لە پارچە هۆنراوەی فۆلکلۆری بەمجۆرە باسی چايە دەکات :
سەرم بە ژۆرێ داگرت.... داک و کيژ دانيشتينە
سەماوەرەکی عەجەم..... چايەکيان لۆ من هينا
گۆتمێ چای ناخۆمەوە..... گەردەنت هێرۆە بينە
چايخانەو قاوەجاغ :
چايخانە بە پێی شوێن و قەڵەباغی دروست دەکرا و بەرێوەدەچوو , گەڵی چايخانەی وا هەبوو پتر لە (100) کەسی دەگرت و هی واش هەبوو لەچەند کەسێک زياتر تێنەدەپەڕی , چايخانە بە گشتی لەم چەند بەشە پێکدەهات :
• ژووری چايخانە.
• تەخت و کورسی و مێزی گەورە و بچووک.
• قاوەجاغ... ئەو شوێنەيە کە قۆری و سەماوەر و چايپەست و پێداويستی چايخانەی تێدا بوو , بە زۆری قاوەخاغ بڵندييەکەی بەژنە زەلامێک بوو , لە هەموو چايخانەکان (رەژوو) بەکار دەهات لەبەر ئەوەی ئاگرەکەی لەسەر خۆ بوو چايەکەش باش دەکوولا و دێمی دەدا.
پاش هاتنی ئينگليز بۆ کوردستان , شەکری وورد پەيدا بوو پێی دەگوترا (شەکرە سۆرە) يان (شەکری لەندەنی), بەزۆر (قەند) بەکار دەهات , جاران پياڵەو ژێر پياڵەی شووشە نەبوو , بەڵکو لە فافۆن دروست دەکرا ئەو قۆرييەی کە چای تێدا لێدەنرا بەزۆری فەخفووری بوو , لەبەر ئەوەی فەخفووری بە ئاگری زۆر دەتەقی بۆيە خەلووزيان بەکار دەهينا , ئەگەر فەخفوورييەکە بتەقيبايە ئەوا لە لای وەستای تايبەت توق دەکرايەوە , بە ناوبانگترين وەستای ئەو سەردەم(جەباری مام نادر)ی بوو , لەناو بازاری چەخماخسازان بە(تێل و سفەييفی) باريک تۆقی بۆ دروست دەکرد , سەرقەپاغی قۆرييەکەش بەداوێکی کشت بە (قوڵپی) قۆرييەکەوە گرێی دەدا.
کەللە شەکری ئەو کات کێشەکەی (حۆقەو عورب)بوو کە دەکاتە (2)کيلۆ وچارێگەک , جاران لە جياتی وشەی (روبع) دەيانگۆت (عورب), باناوبانگترين کەللە شەکری قەندی ئەو سەردە , قەندی(ئەبو فينجان) بوو.
هەر چايخانەيەک کريار و مەعميلی تايبەتی خۆی هەبوو , لە ساڵانی (تەئمين) کە دەکاتە (1930) بەسەرەوە , چای بە دوو فلس بوو ,بۆ خاوەن دوکانەکان و مەعميلەکان شەش چايە بە (10) فلس بوو , گەڵێ جار مەعميل و دوکاندارەکان شەکری تايبەتی خۆيان هەبوو , بۆيە چای تاڵييان بانگە دەکرد لەبەر ئەوەی چای بە (1) فلسی بۆ حسێب دەکرا.
فەرهەنگۆکەی دەنگ :
ئەم فەرهەنگۆکەيەی دەنگ بەزۆری هی دەشتی هەولێرن :
دەنگی باڵندەو پەلەوەر :
کۆتر : گمە , بوغە.
کۆترە باريکە : بۆغە.
کۆترەی نێرە : لەکاتی جووت بووندا دەبووغێنێ.
کۆتری مێيە : لەکاتی جووت بووندا دەگمێنێ.
کۆتر بەلێکدانی باڵەکانی :دەگوترێ (شەقە).
قاز : قيڕە , قيژە , قيقە.
مراوی : گيڤە.
مريشک : گاڕە , قيرە.
مريشک لە کاتی کورک بووندا : دەکوۆرێنێ , دەکرێنی.
مريشک لەکاتی بانگ کردنی مريشک بۆ دان خواردن : (تی تی)لێ دەکرێ.
مريشک لە کاتی دەرکردن و دوور خستنەوە : (کشە)ی لێ دەکرێ.
کەلەشێر : دەقوقێنی.
کەلەشێر : بە قوقەی کەلەباب دەگوترێ (بانگدان ,خوێندن).
قەڵەرەشکە : قڕە , زاق ,قغە , لەکوردەواريدا ئەگەر قەڵەرەشکە (قغاندی), ئەوا وای بۆ دەچن کە کارەساتێک دەقەومێ , قەڵە ڕەش باڵنديەکی شوومە.
باز :قيڕە.
باز : لەکاتی ڕاوکردنی نێچير دەزيڕينێ.
چين و ماچين :چروکە , قيژە.
چين و ماچين : لەکاتی جووت بووندا مێيەی چين و ماچين دەقيڕێنێ.
پەرەسێلکە :چريکە ,چڕيوە , زيکە , جريوە.
شەمشەمەکوێرە :سيکە , زيکە.
کێشکە :جريوە.
چۆلەکە : چريکە ,چريوە , جريوە.
عەلەشيش : عەلو عەلو , قلو قلو.
عەلەشيش لەکاتی جووت بووندا مێيە , فس دەکەوی , نێرەی عەلەشيش دەعولێنێ.
چرک : دەعولێنێ.
خەرتەل :کيفە.
مێش : گڤە , گزە.
هەنگ : ويزە , گڤە.
کەو : قاسپە.
کەو لەکاتی جووت بوون (مێ) کەو بە بادێ و دەکورێنێ.
قەتێ :قغە ,قغەی قەتێ لەگەڵ قەڵە ڕەش جياوازە.
کوندە بەبۆ :بوبو.
باران بڕە : زيڕە ,زيکە , زريکە.
پۆر : چريکە.
تيترواسک :توتو , لەکوردەواريدا زۆر باسی ئەم باڵندەيە دەکرێت سەربردەيەکی يەکجار تراجيدی لێ دەگێرنەوە , ديارە لەکانی خوێندنی دەڵی : ديتيتم.
دار کونێرە :تەق تەق.
$دەنگی گيانداران:$
ژووژک :زيکە.
مار : کيفە.
بزن : قاڕە ,بارە ,باعە ,بێلە.
تەگە : مرقە , باعە.
تەگە لەکاتی زاووزێ و جووت بووندا:(مرقە)دەکا , تەگەکە مرقاندی.
کاڕ : قاڕە.
نێرەکەر :زەڕين ,نێرەکەرەکە دەزەڕی لەکاتی جووتبووندا (دەلەوچی).
ماکەر :زۆرين ,ماکەرەکە دەزۆری.
مەڕ : باعەباع , باع.
بەران :باعە , مرقە.
بەران : لەکاتی جووتبوون و زاوزێدا دەمرقێنی.
بەرخ : باعە , ماعە.
پشيلە :مياو , دەمياوێنی.
پشيلەی مێ : دەمياوێنی ودەزووکێنی.
پشيلەی نێرە :دەمڕێنێ ,لەکاتی جووت بووندا لەمانگی ڕەشەمە دەقيڕێنێ.
سەگ :حەپە ,نووڕە ,وەڕين , لوورە , ڕەوين.
سەگ لە کاتی تو ڕە کردن و بەر لە حەپاندن دەمڕێنێ.
سەگ لەکاتی تەنگانەو ئازارداندا: دە قۆرێنێ, دەنوزێنێ , دەنووسکێنێ.
سەگ لە وەختی شەرەسەگدا بۆ هاندان (کسە کس)ی لێ دەکرێ.
سەگ : دەلوورێنێ , ئەگەر لووراندی لە کوردەواری بە پەسەند نازانرێ.. خاوەن ماڵ يان هەر کەسێک گۆيی لە لوورە بوو تاکێک لە پێڵاوێک وەردەگێرێ.
گوجيلە :نووسکە , قوورە.
تاژی : نووسکانەوە , قووڕانەوە , حەپين ,لوورين.
گورگ :لوورە , نووسکە.
هەسپ :حيڵە , پڕمە.
ماهين (مايين) : حيلە.
چێڵ : بۆڕە , قۆڕە.
گا : بوڕە , نۆڤە.
گۆڵک :بۆڕە.
بەراز :بۆرە.
کوديلە بەراز : قۆڕە , نووسکە.
شێر :نەڕە , زيڕە , هاڕە.
کەمتيار : بۆرە , حەوين.
بۆق :قيژە , قيرە.
مشک : زووکە ,زيکە.
دەنگی ژينگە و دەوروبەر:
ئاو : خوڕە ,هاشە , ورشە ,هاژە , شۆڕە.
هەر دەنگێک بەپێی شوێن و کەم و زۆری و هاری و مەندی ئاوەکە دەبێ.
رووبار :خوڕە , هاژە.
دار : ورشە , وشە , هاشە.
با :گڤە , هاشە , ورشە , شنە.
تفەنگ : تەقە , شريقە , قرمە , شرقە.
شەقازللە :شەق , زرچە ,شرقە.
ديوار کەوتن :رمبە.
لەسەر ديوار کەوتن :زربە ,زرمە , شرپە , شلپە.
لەسەربان هەڵپەرين :ترپە , تەبە ,رمبە.
دەنگی پێ :رمبە , تربە , تەبە , ڕمبە.
دەنگی پێ لەکاتی غاردان :رمبە , زرپە ,تەپە , شەپە.
زگ لە کاتی برسياتی :قۆرە.
زگ لەکاتی ئاو خواردنەوە :شولقە.
مەشکە : شولقە , شلقە.
گەوارە : گرمە , شريقە , ڕينگ و هۆڕ.
نەخۆش : دەنگی مرۆڤی نەخۆش بەمجۆرەيە :نارە , ناڵە , ئۆی , ئۆف , ئای ,ئاە.
بروسکە : تريسکە , تريشقە , شريقە.
غاردان : ترپە , تەپە , لەکاتی لێکدی تێبەربوون ,چرتە (پياوەکە چرتەی هات و تێپەڕی).
خوێن دەرپەڕين : فرچە , فيشقە ,فيچکە.
شکانی هێسک :قرپە , قرچە , شرقە.
دار شکان : قرچە , قرمە.
دار شکان : کاريتە وشەقلە (قرچوهۆڕ), شرقە شرق.
رۆن گەرم کردن و قرچاندنی :قرچە , چرقە چرق , قۆچ و هۆر.
جەڕشان : قرپە.
برێشکە خواردن : قرتە , ترقە.
گێسک لێدان : خشە.
کەر لێخورين :حەچە , زۆرکەس لەجياتی بلێن کەر , دەگوترێ (حەچە).
کەر ڕاوەستاندن : هۆش , هش ,ش.
پێ لە گيا و قسڵ نان : خشپە , قرچە ,پرقە.
بزن لێخورين :يخە , يخ.
مەڕ لێخورين :هسە , هس ,س.
سەگ دەرکردن : چەغ , چەغە ,توت , تووتە , وشت.
جووجەلە خر کردنەوە : جووجوو , تی تی.
پشيلە دەرکردن : ختە , خت ,ختتە.
کەر ئاودان :فيت ,بۆ کەر و وڵاخی بەرز لەکاتی ئاودان (فيتەلێدان) بەکاردێ.
دەنگی پێی وڵاخ:تەقە , ترڤ ترڤ.
پشت تەقاندن :قرپ ,ترق ,ترقە.
ئاو: لە کاتی ڕۆيشتنی ئاو و بە لێواری ڕووبار کەوتن (شلپ و هۆر)ی پێ دەگوترێ.
دار لێدان :زرب , شڵب , تەپ ,رمبە.
دار شکان :خرچن ,خرچە ,شرقە , قرپە ,قرچە.
دار بڕين بەمشار :خشە.
بۆ بانگ کردنی سەگ و گوجيلە و تاژی (کوچە کوچی) لێدەکری.
قسە کردن : لە کاتی قسە کردن بەدزی و بە ئەسپايی (پستە پست), ورتە ورت ,پسەپس ,منگە منگ.
باڵ لێدانی مەڵ : فڕە , شەقە.
ددان لێدان : لەکاتی سەرمابوون (قرچە قرچ , چقەچق), شرقەشرقی دێ ,
ئافرەت لەکاتی ترساندا : زرووکە , زريکە , زيڕە.
گۆلک : لەکاتی گۆلک ڕاکێشان بۆ ئاودان(گۆلە گۆل) ی لێ دەکرێ.
هەسپ , هێستر : لەکاتی سمکۆڵ کردن (خرمەی دێ).
کەر : سەر ڕاکێشانی کەر بۆ بەستنەوە يان ئاودان (قڕش , قڕووش)ی لێدەکرێ.
پشمينی ووڵاخی بەرزەک :فڕمە.
خوێندنی کەو :لە ترسان (سيڕە).
ئاوێنە , شووشە , مينە شکان : زرينگە , زر و هۆر.
گريان: (پرمە) لەکاتی دەنگ بڵند کردن و هاوار کردن.
گريان :فينگە گريانی لەسەر خۆ.
گريان : بەبێ دەنگ (مينگە مينگ , لشمە لشم).
گريانی منداڵ : نووزە ,زريکە ,زراقە , زيرک وهۆر , زيرە.
پێکەنين : تريقە , حريت , حريت و هۆر , قاقا.
پێکەنينی مندال :گغە.
پێکەنينی بەدەنگ : تريق و هۆر.
دەنگی گوللە , سەماوەر :هاژە , هاشە , جيزە.
زنجير : زڕە.
دڵۆپە:چرکە ,چکە چک , چرپە , چپە.
دەنگی سوار لەکاتی قۆشمەکردندا: عەوەت عەوەت , هاها , هۆهۆ.
زوڕنا : فيقە.
دەهۆڵ : ڕمبە , ترپە ,دمبە , کوتين.
چەکوچ : کوتە , تەقە , کوتە کوت.
بۆ کوتينی هەر شتێک لە ديوار :کوتە کوت , کوت.
مشک : لە کاتی قرتاندن (کرم , کرم وهۆر ,کرمەکرم , قرتە قرت).
شەغرە و جەنجەر : زيکە.
بانگ کردنی منداڵ : هۆو ’ هێی.
بانگکردن لە کاتی شايی وسەما :هەيدۆ , هۆو هۆ.
گيانداران لە کاتی زاوزێ کردندا
پشيلە : بە بادێ , بە فاڵ دێ.
کەر : بەتەلەب.
مايين : بەتەلەب , بەکەر.
بزن : بەتەگە.
مەر : بەبەران.
کۆتر : بەبادێ.
گورگ : بە بادێ.
رێوی : بەبادێ.
چێڵ :بەکەر.
چۆلەکە :گەرم بوون.
قاز : بەبادێ.
مراوی : بەبادێ.
سەگ : بەبادێ.
مامز : بەتەگە.
کەو : بەبادێ , گەرم دەبێ.
عەلەشيش :بەبادێ.
کەروێشک : بەفاڵ.
ئەندامانی لەشی مرۆڤ لە بەند و کينايەی کورديدا:
چاو :
• چاو تێرە :بۆ کەسێک بەکار دێ کە نانبدەر و سەخی بێ.
• چاو تەنگە : بۆ کەسێکی قرچۆک بەکار دێ کە حەز لە ميوانداری نەکات و کەس نانی نەخوات.
• چاو برسييە :هەمان مەبەستی سەرەوە.
• چاو چنۆک :هەمان مەبەست (مرۆڤی چاو لە دەست و قرچۆک).
• چاو پيسە :بۆ خەڵکی حەسوود بەکار دێ و هەموو شتێکی بۆ خۆی بوێ و نەفەس و چاو وزار لە خەڵک بدات (رەنگە لايەنی زانستی تيشکە چاو دەوری زۆر ببينی).
• چاو لە دەر : بۆ کەسێک بەکار دێ چاوی لە ئافرەت يان لە پياوی خەلکی بيت.
• چاوی شەش بێشە :يەکێک کە تەرازووی چاوی تەواو نەبێ هەڵە لە شتەکاندا بکات.
• هەتا مردن چاو لە دێرێيە : بە يەکێک دەڵێن کە بۆ ڕابوردوو بگەرێتەوە.
• خاوەن مردوو چاوی گەورەيە : واتا هەموو کەسێک حەز دەکات بەسەر بکرێنەوە ودەستی بگيرێ لەکانی مردن ولێقەومان.
• بەچاوی مشتەری برۆننێ : واتا باش زەين بدەنێ و نەوەک هەر سەير کردنێکی سەرپێيی بێ.
• ئەگەر چاو کەپوويان لە بەينی نەبوايە يەکديان دەخوارد :بۆ کەسانی ناتفاق و شەرانی بەکار دێ.
• خوا چاوی لۆ ديتنی دانايە :واتا لەکاتی ئەنجامدانی کارێک پێويستە باش لێی بکۆڵيتەوە.
• چاوت باش بکەوە :بۆ کەسێکە کە پارێزگاری لە شتێک بکات بە شێوەيەکی چاک و بێدار.
• سەر سەر و سەر چاوان : بۆ پيشاندانی ڕووخۆشی و ڕێز گرتن.
• شەيتان پەلەی کرد چاوەکی خۆی کۆرە کرد :بۆ کەسێکە کە لەکاتی ئەنجامدانی کارێک پەلە نەکات وکارە کانی بە ڕاستی دروستی بباتە سەر.
• گلی لەچاوان دەدزێ : واتا ئەوەندە زيرەک ولێزان و مەکربازە.
• هات چاوی پڕ گڵ کات کۆرەی کرد :بەکەسێک دەڵێن کە لەکارکردندا لێزان و مەعلان نەبێ.
• لەچاوی دەرينە : بە واتای وەرگرتنەوەی حەقی کەسێکە.
• لەچاو ڕا ديارە يان لە چاوی ڕا ديارە : بۆ ئاشکرا کردنی سيفەتی کەسێکە چ بەچاکە وچ بە خراپە.
• بەپتە خۆرەک نەبی چاوی تێر نابێ : بۆ کەسێکی تەمەعکار و خۆ پەرستە هەموو شتێکی بۆ خۆی بوێ.
• وەک چاو دەيپارێزم : واتا بەهەند هەلگرتنی ئەمانەت.
• دەو دەخوا و چاو شەرمێ دەکا : بۆ کەسێک بەکار دێ کە چاکەی بۆخۆی دەوێ لەهەمان کاتيشدا چاکەی خەلکيشی لەبەر چاو بێ.
• حوشتری لەچاوی خۆی نابينی , دەرزيێ لەچاو خەلکی دەبينی :هەندێ کەس هەر چەند عەيب و عاريان هەبێ.نايبينن خۆيان لێ کەڕ دەکەن , بەڵام لەئاستی عەيبی خە ڵکی چاويان زەقە.
• کەس پێی ناڵێ لە پشتی چاوت برۆيە : واتا مرۆڤ ئەگەر ڕاست بوو, کەس بۆی نييە عەيبێکی لێ بگرێ.
• چاوی کۆرە فرمێسکی کرد : ئەگەر يەکێک لە ژياندا چاکەی نەکردبێ لە کاتی ئەنجامدانی کارێکی باش بەمجۆرەی وەسف دەکەن.
• چاوی قايمە : بۆ کەسێکی بێ شەرم و ڕوو قەيمە.
• چاو لێ سۆرکردنەوەی دەوێ :بۆ کەسێکە کە پێويستی بە هەرەشە بێت.
• چاوی سۆر بووە : بەکەسێک دەڵێن لە شەر و تەنگانەدا هەرەشە بکات و ڕانەوەستی ,(دەگوترێش چاوی پڕ خوێن بووە).
• نەبۆ کوێر هەڵپەرە.. نە بۆ کەر گۆرانی بڵێ : واتا ئەنجامدانی کار چاک بەرامبەر کەسێک بکە کە شايەنی ئەو چاکە کردنە بێت.
کوێ :
• پێويستی بە گوێ ڕاکێشان هەيە : لە کاتی ئەنجامدانی کرداری خراپە لە لايەن کەسێکەوە , بەمجۆرە دەبێت ئاگادار بکرێتەوە.
• لە تايفەی مشکە لە گوێ سووکی :بۆ کەسێکی بەهەست و هۆشيار بەکار دێ.
• ئەو پەمۆيە لەگوێت دەرينە :بەيەکێک دەڵێن کە بيەوی کارێکی موستەحيل ئەنجام بدات.
• ديوار بە گێيە : واتا قسەی دڵی خۆت لەهەموو شوێنێک و بە هەموو کەسێک مەڵێ.
• لە بەرامبەر هەقەی (کەڕ)ە : بە کەسێک دەڵێن کە بەرامبەر ڕاستی چاوی بنوقێنی.
• قابيلە گيای بە گێيان خوارديە :بە يەکێک دەڵێن ئەگەر بيەوێت خراپەيەک بەرامبەر کابرايەکی سادە و بێغەش ئەنجام بدات.
(زگ – سک) :
• شايی لەسەر ورگی بکات : بەکەسێکی بە سەبر و تەحەمول دەگوترێ.
• زگی برسی لە هيچ ناپرسی : بەيەکێک دەڵێن لە کاتی برسيياتيدا چاوی بنوقێنی و هەموو شتێک بخوا.
• زگی گەورەيە :بەکەسێکی پڕ سەبر و تەحەمول دەگۆترێ.
• خزمی زگيە : بەيەکێک دەگوترێ تەنها بۆ خواردن و خۆشی خزمايەتيت بکات.
• پری زگی قسەيە :بەيەکێک دەگوترێ کە قسان کەم بکات , بەڵام شت زۆر بزانی و نەياندرکێنی.
• زگاو بووە :بۆ کەسێکە کە لە توانای خۆی زياتری خواردوە.
• ئەوم لە زگی دابی , خوم دێخمە ناو بەحرێ :بەيەکێک دەگوترێت کە زۆر ڕقی لە يەکێکی ديکە ببێتەوە و خۆشی نەوێ.
• لەسەر زگی قۆڕەی دێ : بۆ خەلکی نەدار و برسی بەکار دێ.
• زگەک و دوو مننەتان مەکە : ئەگەر يەکێک کارێک ئەنجام بدات پێويستە بەتەواوی کارەکەی بکات.
• بە زگەکی تێرە و بە حەفتان برسی : بە کەسێک دەڵێن کە دەست کورت و نەدار بێ.
• زگی دێشی يان لە زگ ئێشانێتی : بە کەسێک دەڵێن کە حەز نەکات چاکە بەرامبەر کەس بکرێ.
• کابرايەکی زگ ڕەشە :بۆ کەسی موخەنەت و خراپەکار.
• ماری پێ لە زگە :بەيەکێک دەگوترێ کە جێگای متمانە نەبێ و لەبنەوە بێ.
• دەستی ماندوو لەسەر زگی تێرە : (وەک نەسيحەت بەکار دێ) , واتا مرۆڤ ئەگەر لە ژياندا کەوتە کار کردن بێنان نابێ و دەحەسێتەوە.
پە نجە :
• پەنجەی دەست هەموو يەک نين : واتا جياوازی لەهەموو شتێکدا هەيە.
• پەنجەی خۆت لەگەڵ دەخۆی :بۆ خواردنی خۆش و بە تام بەکاردێت.
• مانگی چواردە پێويست بە ئەنگوست نييە :بەيەکێک دەگوترێ کە لەئاست شتی ديار و ئاشکرا چاو بنوقێنێ.
• پەنجەی خۆم گەزت :لەکاتی ئاشکرا بوونی نهێنييەک ئەم بەندە دەڵێن.
• دونيا ئەنگوستە چاوە :بەشەوی زۆر تاريک و تنوک دەگوترێ.
• پەنجەم لە چاوی نێ , يان پەنجەی لەچاوی دەنێم : لەکاتی ئاشکرا نەکردنی يان ڕاستی مەسەلەيەک دەگوترێ.
هێسک – ئێسقان:
• هێسکی بشکێنی گوو سەی تێدايە :بە کەسێکی موخەنەت ومونافيق و حيلەباز دەڵێن.
• گەيشتە سەر هێسکی :بە ئەنجامی کارێکی خراپ دەگوترێ.
• خزم بشتخوا هێسکت ناشکێنی : بە يەکێک دەڵێن کە هەر چەندە خراپەی بکات , بەڵام هەندێ جاريش چاکە دەکات.
• لە هێسکی کار کردم :ئەم پەندە يەکێک دەيلێت کە خراپەکاری تەواو هەراسانی کردبێ (يان کارێکی خراپی دەرهەق بکرێ و زۆر توڕە دەبێ).
• گەيشتە زيندەی :هەمان مەبەستی سەرەوە.
• ئێسک سووک : بەکەسێکی ڕووخۆش و لەبار و ڕووح شيرين مەشرەب خۆش دەڵێن.
• ئێسک گران :بەپێچەوانەی بەندی سەرەوە.
• سەگ بە قوەتی کلکی ,هێسکی دەشکێنی : بەکەسێکی بەپشت و بە هێز دەگوترێ کە داکۆکی لێ بکرێت (واتا خۆی ئەوە نييە , بەڵام پشتی هەيە).
فرمێسک :
• گريان چەکی ژنانە :بەشتێکی بێ بەها دەڵێن.
• چاوی کۆرە فرمێسکی کرد: ئەگەر کەسێک لە ژياندا چاکەی نەکردبێ لەکاتی ئەنجامدانی کارێکی باش بەمجۆرە وەسفی دەکەن.
فرمێسکی زرداکييە : بەکارێک دەڵێن لە جێگای خۆيدا نەبێ.
بەو سەرد و لکانە گريانم نايێ : بە بەڵگەيەکی ناماقووڵ دەڵێن کە باوەڕی پێنەکرێت.
مێشک – عەقڵ:
• عەقڵی لەچۆکييە : بەکەسێک دەڵێن کە زۆر عاقڵ نەبێ و کەم بير بکاتەوە.
• عەقڵ لۆ بنيادەمی باشە :بەواتای مرۆڤ هيچی نەبێ عەقڵی هەبێت.
• مێشکی تێکچوو : بەيەکێک دەگوترێت کە لەسەر خۆ نەبێ.
• عەقڵی هەر ئەوەندەی بڕ دەکا :بۆ يەکێکە کە هەموو شتێک نەزانی و عەقڵی بە هەموو شتێکدا نەشکێ.
• ئاقری منداری تڕی کەنداری :بۆ دوو شتی زۆر بێ بەها بەکار دێ.
پێست :
• هەر بويتە هێسک و پێست : بۆ کەسێکی بێ حد و ڕوو کەترە بەکاردێ کە جاران , بە توانا و بەهێز بوو.
• پێستەی دەدەنە دەباغی : بەيەکێک دەگوترێ کە خراپی بەسەر هاتبی يان ئەنجامەکەیخراپی بەسەر دێ.
• راوی ڕيوی لۆ کەورەکەيە : بەشتێکی مەبەستدار دەڵێن.
• لە پێستی هورديان کرد : بەيەکێک دەڵێن کە کارێکی خراپی دەرحەق کرابێ ,نەخاسمە ئەگەر لێيدرابێ.
• لە بۆ سيرمەی نەبی بەکەلک هيچ نايێت : بۆ شتێکی بێ بەها بە کاردێ.
• لەشی دەخورێ يان پيستی دەخورێ :بە کەسێک دەڵێن کە پێويست بکات دارکاری بکرێ.
• گورگە لە پيستەی مەڕدايە : بەيەکێک دەگوترێ کە کرداری خراپ بێ , بەڵام بەکەسێکی باش خۆی نيشان بدات.
• هەنگينە لە پێستی سەگدايە :هەمان مەبەسنی سەرەوە.
باڵ :
• هەر دوو باڵی شکايە : بەيەکێک دەڵێن توانای نەبێ کارێک ئەنجام دا.
• باڵی کرايە :هەمان مەبەست.
• بنيادەم تەيری بێ بارە : بە توانايی مرۆڤ نيشان دەدا , کە بە بێی ئەوەی باڵی هەبێ توانای گەيشتنی بە هەموو شوێنێکی هەيە.
برۆ:
• کەس ناوێری بڵێ لەسەر چاوت برۆيە : واتا مرۆڤ ئەگەر ڕاست بوو کەس بۆی نييە عەيبێکی لێ بگرێ.
• جوانی هەموو درۆيە , شەرتی چاو و برۆيە :بەهەموو کارێکی باش دەگوترێ , بەڵام لەناو هەموو ئەو کارانە کارێکی سەرەکی مەبەستە.
دەم --- زار :
• دەو ساردە :بەکەسێکی لەسەرەخۆ و هێمن وکڕ دەگوترێ.
• دەوی بەسترايە : بەيەکێک دەڵێن کە نەتوانی قسە بکات.
• دەوی دوورايە : هەمان مەبەست.
• دەوی ڕسکايە : هەمان مەبەست.
• گيا ئەوەيە بە دەوی بزن خۆش بێ : بەکارێک دەگوترێ کە خاوەنی خۆی پێ خۆش بێ ,پێی چاک بێ.
• رێوی دەمی نەدەگەيشتە ترێ دەيگۆت ترشە : بەکەسێک دەگۆترێ کە نەتوانی کارێکی ئەنجام بدات هەنجەتێکی نەگونجاو بێنيتەوە و بەڵگەی بۆ ئەنجامنەدانی ماقوڵ نەبێ.
• قسە کەوتە زارەکی کەوتە شارەکی : بەو نهێنييە دەگوترێ کە نەدرکی ئەگەر لەيەک لا درکاندرا, ئەوا لە هەموو لايەک ئاشکرا دەبێت.
• بۆنی شيری خاوی لە دەمی دێ : بەکەسێک دەگوترێ کە هەلسوکەوتی منداڵانە بێ و توانای ئەوەی نەبێ لەرێزی گەوران بژمێردرێت ,(کينايەيە بۆ هێشتا بچووکی کەسێکی کەمزان و دەمچەفت).
• کەتيتە دەوی حەزيای : بەکاری زۆر سەخت و ئەستەم دەڵێن.
• بوويتە بنيشتە خۆشەی سەرزاران : بەکەسێک دەڵێن کە لەهەموو شوێنێک باسی بکرێ.
• شەيتان تفی لە دەوی کردييە :بۆ کەسێکی ڕەوشت خراپ بەکار دێ.
• دەوی دڕايە : بەکەسێک دەڵێن کە نهێنی نەپارێزی و زۆربڵێ بێ.
• کابرايەکی دەو پەلە :هەمان مەبەست.
• پڕ بەدەوی قسە دەکا : هەمان مەبەست.
• مێوژی لە گەرووی ديارە :بۆ ئافرەتی ناسک و جوان بەکار دێ.
• پاروو لە دەم بەربۆوە دە کەوتە کۆشی قازانجە :بەکارێک دەگۆتری کە هەمووی زەرەر نەبی.
• کابرايەکی بەزار و دەو : بەکەسێکی قسەزان و زۆربڵێ و چەقاوەسو دەگوترێ.
• دەڵێی بەرووی لەدەمی تەقييە : هەمان مەبەستی سەرەوە.
• دەو , کونە ديوار نييە تۆپە قوڕەکی تێپەستی : بەکاری ناماقوڵ دەگوترێ کە لە توانادا نەبێ ئەنجامی بدەی.
• دەو ئەشکەلکە : بە مرۆڤی دەم گەورە دەگوترێ.
• دونيا لە دەوی دەترسێ : ئەوەندە کابرايەکی چوين فرۆشە کەس ناوێری سەر لەسەر سەری بدات و خەڵک دوور دەکەونەوە.
• بە لمووزی قسان دەکا :بەکەسێکی بە فيز و خۆبەگەورە زان دەڵێن.
کە پوو – لووت :
• بەکەپوو قسان دەکات :بە کەسێکی بەفيز و خۆبەگەورە زان دەڵێن.
• لمووز هيشکە :هەمان مەبەست.
• چاو کەپوويان لە بەين نەبوايە يەکديان دەخوارد :بۆ کەسانی ناتفاق و شەڕانی بەکار دێ.
• شيری مەمکی داکی لە کەپووی هاتەوە :واتە دەردێکی ئەوتۆيان دايێ وەک ئەوەی گۆرەشار کرابێ.
• خرێری لە کەپوی هەڵکێشا : بۆ سزادانی توند بەکار دێ.
• لمووزی شکايە يان لمووزی بشکێنە , لموزی دەشکێنم :بۆ سزادان بەکار دێ.
• کەپووت بە بڕين چێ : واتە ئابرۆی بچێ.
• لووتی بەرزە :کابرايەکی بەفيز و بە دەعيەيە.
روو ڕوومەت :
• قەل بەقەل دەڵێ ڕووت ڕەش بێ :بۆ کەسێکە کە خۆی عەيبدار بێ , بەڵام عەيب لەخەلکی بگرێ.
• جوانی خولق و خوو , نەک هی ڕەنگ و ڕوو :بۆ نەسيحەت بەکاردێ بۆ ئەو کەسەی کە ڕەنگ و ڕووی جوانە , بەڵام خولقی ناشيرين و جوان نييە.
• حەرێم گرانە ڕووی لەکەس وەرناگێڕێ :بۆ کەسێکی بەرێز ومەند بەکار دێ.
• نيسکە , نەبەری هەيە نە پشت : بۆ کەسێکی دوو ڕوو بەکار دێ.
• روومەتی بەفر و خينە , يان ڕوومەتی تۆپی گورييە : بۆ جوانی و وەسف بەکاردێ.
روح :
• روحی گەورەيە , ڕوحی دوو باتمانە : بۆ خەلکی بە فيز و خۆ بە زلزان بەکاردێ.
• روحی هاتە سەری کەپوی :بەکەسێک دەگوترێ کە زۆر ترسابێ.
دەست :
• چەپلە بە دەستێک لێ نادرێ : بۆ نەسيحەت کردنە بۆ ئەو کەسانەی هاوکاری خەلک ناکەن ياخود هاوبەشکردنی يەکدی لە کاردا.
• بەدەستی خۆم چيم کرد بەخۆم :بەخەلکی نەزان و تەمەعکار دەگوترێ.
• خورشت بەدەستی خۆت نەيخورێنی , خورشتی داناکەوێ : نەسيحەت کردنی ئەو کەسەيە کە هەردەم بەهيوای خەلکی کارەکانی ئەنجامدەدا.
• دەست کورتە : بۆ کەسێکی هەژار بەکار دێ هەروەها بۆ خەلکی نەزان وکەم عەقڵ بەکاردێ.
• دەستاوی خۆشە : بۆ ئافرەتێکە کە خواردنی خۆش و بەلەزەت لێنێ.
• دەستی دەروا :بۆ يەکێکە کە کاری مەيسەر بێ وپلە و پايە و مەقامی هەبێ کارەکانی بۆ ئەنجام بدرێ.
• دەست ڕەنگينە : بۆ يەکێک دەگوترێ کە کە هونەری جوان و کاری جوان بێ.
• دەستی ڕەشە :بۆ کەسێکی شەرانی و بزۆز بەکار دێ.
• دەست بڵاو :بۆ يەکێکە کە ماڵی خۆی بەهەوەنتە خەرج دەکات.
• دەست دەست دەناسی : بۆ کەسێکە کە پێويستە لە کاتی ئەنجامدانی هەر کارێک (واتە بۆ ئەمانەت بەکار دێ کە من شتێکم لە (س) وەرگرت دەبێ بيدەمەوە دەست (س).
• قابيلە پشتی دەستی خۆم بۆن کردييە : بەکەسێک دەڵێن کە ئاگاداری شتێک نەبێت و سەرکۆنە و لۆمە بکرێ.
• دەستی خۆت و مستی خۆت :ئيشارەيە بۆ يەکێک بە ئارەقەی نێوچەوانی خۆی نان پەيدا دەکات.
• دەستێک نەتوانم بيبڕم ماچی دەکەم : بۆ سەبر و تەحەممول بەکار دێ.
لێو:
• لچت لۆقەی لێ ناکا :بۆ ئاگادار کردنەوەيە بە واتای خواردنی پێ نەدانە.
• لێوی لێنادەی /هەمان مەبەست.
• لێوی تەترەی پێ ناکات : هەمان مەبەست
• لێو لە ددانان لەپێشترن :بۆ تەفزيل کردنی شتێکە بەسەر شتێکی ديکە.
ددان :
• هەر ددانێکی بەسارەکی هاتييە :بۆ کەسی سەر ڕەق وعيناد و قرچۆک بەکار دێ.
• ددانی تيژە : بۆ کەسێکی بەتەماع و چاوچنۆکە.
• ددانی لە خراری گيربووە : کەسێک تووشی کێشەيەک بێ ئەو بەندەی بۆ دەگوترێ.
• ددان يێشان, چارەی کێشان :ئيشارەيە بۆ بنبرکردنی کێشەکان.
پشت :
• پشتم سەفين بێ تف لە ئاسنی دەکەم :سەفين ڕەمزی بەهێزييە بەرامبەر ئاسن و هەموو هێزێکی ديکە.
• پشتی قەيمە (قايمە) : ئيشارەيە بۆ کەسێک کە بە يارمەتی کەسێکی بەتوانا کارەکانیمەيسەر ببێ.
• پشتی شکايە : ئيشارەيە بۆ کەسێک کۆستێکی گەورەی لێکەتبێ ,بە تايبەتی ئەگەر کوڕ يان برای مردبێ.
• پشتی دەشکێنم :کينايەيە بۆ تۆڵە سەندنەوە.
سينگ :
• سينگ بخۆی سينگيش دەکوتی : بۆ کەسێکە ئەگەر کاری خراپە بکات , ئەوا ڕۆژێ دادێ خراپە ی بەرامبەر دەکرێ.
• گيزی لەسەر سينگی بشکێنە :بۆ کەسێکی بەسەبر و تەحەممول بەکار دێ.
• گێرەی لەسەر سينگی بکە :بۆ هەمان مەبەست.
• دەستی لە سينگی دايە :بۆ کەسێکە کە گفت بدات و چاوەروانی ئەنجامەکەی لێبکری.
مل :
• شەموو لەملی جوولەکەيە :بۆ يەکێکە دەبێ بە مەجبووری کارەکان ئەنجام بدات.
• ملی دايتە بەرێ :بەکەسێک دەگوتری کە ئيش نەکەر بێ وپاشان دەست بە ئيش کردن بکات.
• هەتا قسەی تۆ دەشکێ ملی شەيتانی بشکێ : بۆ ڕێزگرتنە لە قسەی کەسێک.
• ملی پانە : بۆ کەسێ بەکاردێ کە ئاوی لەين بروا و بشزانێ...
نێوچەوان :
• نێوچەوانی دمۆرە :بەکابرايەکی بەدبەخت دەگۆترێ.
• نێوچەوان سێزدەيە : بۆ هەمان مەبەست.
• بە ئارەقەی نێوچەوانی نانی دەخوا : بەدەستی خۆی نان پەيدا دەکا ئارەقەی دەرێژی.
• هەر کەسێ نانی نێوچەوانی خۆی دەخوا : بۆ کەسێکە کە تووشی کێشەو گرفت دەبێ.
مردن :
• کۆرە هەتا دەمرێ بەتەمای چاوی ساغە : بۆ کەسێک بەکاردێ کە هيوابڕ نەبێ لە داخوازييەکانی ئەگەر چی ئەو شتە موستەحيليش يێ.
• مردن برا گەورەيە : جۆرە نەسيحەتێکە.
• کردن هەتا مردن يان هەتا مردنی کردنە :مرۆڤ هەتا دەمرێ دەبێ هەر ئيش بکات چونکە پچرانی زيانە.
• لەپاش مردن , ڕحمەت باشە : مرۆڤ هەر چۆنێک بێت پێويستی بە لێبوردن هەيە.
• مردی خەڵکی بە خەڵکی خەولێکەتيە :کەواتە مرۆڤ ئەگەر خۆی زەرەرمەند نەبێ , ئەوا بە زرەری خەڵکی دی باکی نييە.
• ترسنۆک هەموو ڕۆژێ جارەک دەمرێ : واتە مرۆڤی ترسنۆک لەگەڵ هەر شتێ کە ڕوودەدا دەمرێ و ئەوەندە ترسنۆکە.
زمان:
• زمان بەرای سەرە : نەسيحەتێکە بۆ ئەو کەسەی کە ئاگای لەزمانی خۆی نييە و باسی خەڵکی دەکات و زمان درێژە.
• زمانی بەرای سەری سايەوە : بۆ هەمان مەبەست.
• زمانی لووسە : بۆ کەسێکە بەهۆی زمانی لووسەوەخەڵک لەخشتە بەرێ.
• زمانی درێژە :بۆ هەمان مەبەست.
• زمانی خۆم گەست : کەسێک ئەو پەندە دەڵێ کە نهێنييەکی لەلائاشکرا بێ.
• زمانی بگاتە برينی خۆی چا دەبيتەوە :کەواتە وەک سەگ.
پێ:
• پێ لە تەختەی چروک مەنێ :کارێ مەکە نارێک و ناراست بێ.
• پێی لەسەر ڕۆخی قەبرە :يا پيرە.. يا نەخۆشە و زۆری نەماوە بمرێ.
• مەر پێی لەبەرخی خۆی نانێ : کينايەيە بۆ بەزەيی.
• پێ درێژيان مەکە : واتا تەجاوز مەکە.
• پێ بەقەدەر بەرەکەت ڕاکێشە : واتا چەندت هەيە ئاوا سەرف بکە.
• ماری پێ لە زگە :کينايەيە بۆ کەسێک کە ڕووی ئاشکرای نەبێ و لە بنەوە کارەکانی بەدزی ئەنجام بدات.
• پێ و قدومی خێرە : کينايەيە بۆ هاتنی خێر و خۆشی لەگەڵ هاتنی کەسێ.
• پێی بێخێرە :هەمان مەبەست بە پێچاوانەی مەبەستی سەرەوە.
• مردی لينگی درێژ دەبێ : کينايەيە بۆ گەرانەوەی شتەکان بۆ ئەسلی خۆيان.
• لەجێی مستی پێلەقەيە :کينايەيە بۆ کرداری پێچەوانە و بە هێزتر.
• مەر بەپێی خۆی بزن بەپێی خۆی : هەر شتەو وەکو خۆی , کەس بەئاگری کەسەوە ناسووتێ.
• پێ دا مەگرە :ئەوەندە زۆر مەرۆ لەهەموو ڕووێک , بە تايبەت لەمامەڵە کردن.
• پێی دوو مريشکانی پێ گری نادرێ : دەست وپێ سپييە , يان کەسێکە عەمەل مەندەيە وناتوانی کارێک ئەنجام بدات لە توانای خۆی زياتر بێ.
سەر :
• سەری گەورە دەورەتە : کورد وا دەڵێ.
• سەری نايێشی پەرۆی لێ دارينی :واتا دەچيتە دوکانێک کە هی ئەو نيە و گێچەڵ بۆ خۆی پەيدا دەکات.
• زمانی بڕای سەری سايەوە : واتا زمان سەرچاوەی هەموو بەڵايەکە ئەگەر بيبەستی پارێزراوی.
• دوو سەر لە مەنجەڵەکی ناکورێ : واتا دوو هێزی ناکۆک بەيەکەوە هەڵناکەن , دوو کەس هەردوو خۆيان بە شت بزانن لەيەک شوێندا هەڵناکەن.
• سەر سەدەی نيزێکە :کينايەيە بۆ يەکێک بەزووترين کات لەکارەکاندا پەشيمان ببێتەوە.
• سەری لەبەر هەتاوی سپی نەکرديە :واتا خاوەن ئەزموون و لەسەرە خۆ وبە شێنەيی ئيش دەکات.
• بەرخی نێر بۆ سەربڕينە : کورد وای وتووە کينايەيە بۆ ئەوەی کە مێر لە کوردان بۆ شەر و جەنگە.
• قازانج سەری سەرمايەی خوارد.
• تاس کە پڕ بوو لە سەری دەرژێ : هەموو شتێک سنووری خۆی هەيە.
• سەرە و شێنێ مەکە : لێی مەشێوێنە.
• ئەمن وا لەسەرێ دێمەوە : واتا هەمووم ئاگا لێ يە.
• وەکی تاژی خراپ هەر سەرەکە : کينايەيە بۆ کەسێکی خۆ بە زلزان , بەڵام لە ڕاستيدا هەر سەرێکە و دەکەوێ.
• سەرقۆزی بن ئارۆز :لە ڕوکار قۆزە و لەناوەوە هەزار عەيبی هەيە.
• هەتا سەر بمێنێ قون عەجباتيان دەبينی :واتا ئەگەر مرۆڤ بمينێ شتی سەمەرەش دەبينێ.
• هەزار سەراو و دەراوی ديتييە : واتا مرۆڤێکی پڕ ئەزموون و ڕووداو و دونيا ديتييە.
• ئەو سەرەی هێنايە نايگێريتەوە : کارەکە هەر ئەنجام دەدا , قسەيەکە کردوويەتی هەر دەبێ بيگەينيتە سەر.
• سەر و سەکۆتی پێناچێ :بەيەکێک بڵێن زيرەکە بۆ نموونە... بەڵام سەر و سەکۆتی پێناچێت واتە ڕوکار مەرج نييە.
• سەری لە هەمووی دەردەچێ : پيتۆڵە.
• مەنجەڵ دەگەرێ سەرقاپی دەبينيتەوە : تا کورتێ و کەژی لێک بهەژێ.
سمێل :
• ئەوەی سمێر سۆر بێ هەمزە ئاغا نييە : کينايەيە بۆ جوامێری و پياوەتی و سوار چاکی هەمزەئاغای مەنگورە.
• لۆ ڕدێنی چوو سمێڵی لەسەر دانا : کينايەيە بۆ کەسێک بيەوێ زەرەر نەکات کەچی لە مامەلەتدا هەموو شتێکی لەدەست بچێت.
• رونی خۆی لەسمێلی دەداتەوە : کەواتە وەکو هيشکە پياوەتی.
• بڕۆ سمێلی چەورکە : مەبەست بەرتيل و خدرۆکييە.
کلک :
• سە کلکی لێبدە دەکەوی :ئەوەندە کەسێکی بێ عدورە توانای هيچی نييە.
• کلکيان کرديتە يەک : کينايەيە بۆ دوو کەس يان پتر ڕێککەوتبن بۆ ئەنجامدانی کارێک.
• ئەگەر بيور کلکی لە خۆم نەبێ نامشکێنی :بۆ هەمان مەبەست پەندێکی ديکە بەکار دێ ئەويش (بەرد لە نزيک پێت دەکەوی).
• گوتيان ڕێوی کێ شايەدتە , گوتی کلکم :کينايەيە بۆ کەسێکی خراپ و شايەدەکەشی کەسێکی لەخۆ خراپتر بێ.
• چەقەڵ بە کونی وەنەدەچوو قەلقەلاشکی لەکلکی خۆی دەخست :
• لە چێری کاکی نيشاندا :کينايەيە بۆ يەکێک کە هەموو هەوڵ و تەقەڵا بۆ خۆی بدات و بۆ خەلکی ديکەش بە پێوان بێ
• کلکی پانە : بە زۆری بۆئافرەتی مەکرباز و زمان لووس بەکار دێ.
ردێن :
• بەريش نييە بە ئيشە : پەند ە کينايەيە بۆ کەسێک کە کارێک ئەنجام بدات بەقسەی زل.
• هەر ڕدێنێک شەی خۆی هەيە : کينايەتە بۆ تايبەتی کارەکان.
• ردێنی خۆت لە دەستی مەنێ :واتا کارێک مەکە لە ئاستی مەقامی خۆت نەبێ.
• ئەگەر بەڕدێنێ بێ بزن بلقاسمە : کينايەيە ئەو کەسانەی کە لە ئاست پێويست نين.
• دەڵێ گەواد ڕدێنت بگرم دونيات پێ دەکەم , دەڵێ خۆ ئەتۆم لەگەرە :بەکەسێک دەگوترێ کە کارێک ئەنجامدەدا و خۆی تێدا زەرەمەند دەبێ.
تە مەن :
• پيری وسەد عەيب :بەکەسێک دەووترێ کە لە شتێکی بزانی و پێی ئەنجام نەدرێت.
• بەپيری دەچتە بەر هەويری :بەکەسێک دەوترێ کە بە درەنگەوە کارێک بکات ئەويش بەناکامی وسەقەتی.
• خوی بەشيری هەتا پيری : بەيەکێک دەگوترێ کە لەسەر کردەوەکانی منداڵی بەردەوام بێ.
• پێرە نەنێ , ڕازی نەبوو بە گۆڕخەنی , سەريان لێ نا بە پيرخەنێ :کينايەيە بۆ کەسێک کە بە قسمەتی خۆی ڕازی نەبێ.
• هەر سارەک و عومرەک :کينايەيە بۆ دەرس وەرگرتن لە ڕابوردوو.
• گورگ کە پير بوو دەبيتە قەشمەرجاری سەی :بۆ کەسێکە لەبەر هەندێ هۆی وەک دەستکورتی يان بێکەسی لە ئەنجامدانی کارەکانی خراپی پێ بگوترێ.
• بزن شيردا لۆ داپيردا :
• عومری پيرە مەرێکی مايە : بۆ کەسێکی بەتەمەن بەکاردێ.
• عومری درێژ بەدەست خوايە :هەمان مەبەستی سەرەوە.
• ئەگەر دار کرمی لەخۆي نەبی عومری سەد ساڵە : بۆ خەلکی خيانەتکار بە کاردێ.
دڵ :
• دڵرەشە : بەکەسێک دەڵێن کە خراپەی خەلکی بوێ.
• دڵی گەورەيە : بەکەسێکی سينگ فراوان و بەسەبر و تەحەممول بێ.
• دڵی مردييە : بەيەکێک دەڵێن کە چاوی لەدونيا نەما بێ.
• دڵی بوويتە بەرد :بەيەکێک دەڵێن کە ڕقی هەلسابێ و هبچ جۆرێک نەيەتە ڕايێ.
• دڵ مێشە لەسەر گوێی هەڵدەنيشی :بەکەسێک جوان ڕەوشت بەرز بچێ کاری ناهەموار ئەنجام بدات.
• چويتە ناو دڵم : بۆ کەسێکە ئيشکەر و لەبار و مەشرەب خۆش بێ.
• لەبەر دڵانە : هەمان مەبەست.
• دەستم لەسەر دڵمە : بەيەکێک دەڵێن کە هەتا کارێکی بەترس ئەنجام دەدا وتەواو دەبێ.
خوێن :
• خەنجەری لێدەی خينی لێ نايێ :بۆ کەسێکی توڕەو توند بەکار دێ کە نەتوانی لە بڕی غەدر کردنەکەی هيچ بکات.
• بە بەرخين دەکەوێ : بۆ يەکێک کە خزمێکی نزيک بێ.
• خينی تاڵە : بە پێچەوانەی ڕووح سووک.
• خينم ڕاوەستا :بۆ حەپەسان و موفاجەئات بەکار دێ.
• خين گەيشتە چۆکان :بۆ گۆبەند و شەڕێکی گەورە بەکار دێ.
• وا خين سەرکان دەبا : هەمان مەبەست.
• لەخينيدا سۆر ببوو :بۆ کەسێک کە لە خوێندا سۆر کرابێ و لێی درابێ.
• خين بەری چاوی گرتييە : بەکەسێک دەوترێ کە بە پير شەرەوە بچێ.
• پياوی خين و مەسرەتيانە : بە پياوی جوامێر وکەڵە پياو دەگوترێ.
• دەڵێی ئەسپی کوشرايە خينی تێدانييە : بۆ کەسێکی لەڕ و لاواز و بێ ئيعتيبار دێت.

تێبينی : کە پەيوەندی تەلەفۆنبم کرد لەگەل ماموستای گەورە (پيرداود #مەخموور#ی) بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی بڵاو کردنەوەی بەشێکی لێکۆلينەوەی.. بۆم دەرکەوت کە تەندروستی باش نيە وتاقەتی خوێندن و نووسينەوەی نەمايە.. لەخودای گەورە دەپارێمەوە کە ساغ و سەلامەت بێ وبتوانی خۆزگەکانی خۆی جێبەجێ بکات کە بريتين لە :
1- بۆ ئەوەی ئاسەوارەکانمان ڕوخساری دێرينی خۆيان پێوەديار بێ و گوزارشت لە کەلتووری ڕەسەنی کوردی بکەن.
2- بۆ ئەوەی بەيت و بالۆرە و داستانە پڕ برينەکان وەک خۆيان بگوترێنەوە (مەم و زين , لاس و خەزاڵ ,زەمبيل فرۆش , محەمەد وسێوێ , س#ورمێ# و خورشيدی چاو بەخاڵ, چەتۆ و فەرحۆ … هتد).
3- بۆ ئەوەی مێژوو بە هەقيقەت و بێ خەوش بنوسرێتەوە و چەواشە نەکرێ , باب و باپيران ڕەنج بەخەسار نەبن.
4- بۆ ئەوەی مەجليسی ديوەخانەکان هەردەم جمەی بێت و بەيتخوێن و حيکايەتخوانەکان سەربردەی گوڵەنام ودەڵە دێومان بۆ بگێرنەوە.
5- بۆ ئەوەی بەندەکان چەشنی نەخشی هەڵکەندراوی سەر بەرد بمێنن نەوەکانی دوا ڕۆژ سووديان لێ وەرگرن وەک گوارە هەردەم لە گوێچکيان بزرينگێتەوە (ئەو کەسە کەسە ئە لفێکی بەسە).
6- بۆ ئەوەی مەتەڵ و بەزمی شەوانە , قسەی خۆش و گاڵتەجاری , کۆڕ ومەجليسی ديوەخانان هەتا دوو بەترەکی شەوی هەر گەرم بێ.
7- بۆ ئەوەی ئەلقەی زيکری دەروێشان بە جۆشتر بێ و دەم نادەميش دەروێش برايم حەيرانەکەی جاران بڵێتەوە.
8- بۆ ئەوەی نەخش و نيگار و زەخرەفەی شانشين و پەنجەرەی دوو تەبەق و قەنتەرە و دەرگای بەکليل وشمشێرو هەر بمێنن و ڕەنگدانەوەی شارستانييەتی کورد با پێوە ديار بێ و هەتا دونيا ماوە نيگارە ڕەنگينەکانی سەر دەرگا و بەردە زلەکانی ئەشکەوتە خۆراگرەکان زيندوو بێ و چ جار تۆفان و چەرخی زەمانە جێ لەقيان نەکات.
9-بۆ ئەوەی پتر شارەزا بين لە هەموو کون و کەلەبەر و دەلاقە تاريکەکان و تاخچە تۆز لێ نيشتووەکان بەسەرکەينەوە و تەپ تۆزی زەمانەيان لەسەر ڕامالين بير و لێکدانەوەيان بۆ بکەين.
10- بۆ ئەوەی زانستی دەرمانسازی کوردەواری هەر لەبرەودا بێ و داو و دەرمانی بەکەلک و پڕ سوود بن (خەنە ,زەنجەفيل , سۆتکە ,شەب و مازی ,قورمز و قەنەفر و حەفت دەرمانە.. هتد)(قەتماغەی برينەکان بە دمکێ خەنجەرێ واژی کەنەوە , بيپێچن بە هەوری گرێ بدەن بە ليفکی شەدێ , شەوبای پيرە پاييزی گەلە ساردە نەکو بکێشی زوقمێ لەگەل تەشەنێ).
11- بۆ ئەوەی چيديکە نەخۆشييە قورسەکانی جاران تووشی منداڵەکانمان نەبن (ئيسقا , کولکی حەفت سەر ,پەرکەم ,شەپلە ,خوريکە و سۆريکە وخوێن لەسەر بەردانمان تووش ببنەوە).
12-بۆ ئەوەی پيشە دەستييەکان هەر بە زيندوويی بمينێنەوە و نەفەوتێن (مافور ,سەرەناز ,لباد , کەرک , پەستەک , قاپووت ,لاکێشەکان ,شمشاڵ و نای و باڵەبان و ئاسنگەری و..هتد).
13- بۆ ئەوەی لاوک و حەيران و سياچەمانەو هۆرەی جاف و قەتار و ئەللاوەيسی خورشيد و خاوەر وبەستەو مەقام نەشێوێندرێن و بەسۆدرە نەچن ڕەسەنايەتی لە دەست نەدەن , سەربەند و دوا بەنديان هەبێ و بەزم و زەزميان پێ نەکرێ.
14-بۆ ئەوەی مەشکەو بەرە مەشکە , کوندە و کوندەران , دۆ و دۆدانە ,جەوەندە و جەلعوی شوانان هەر تام و تامدار بن تامەزرۆمان پێ بشکێ.
15-بۆ ئەوەی قريوە و بەلۆری کيژ و کاڵان لەهەموو کەند و جۆم و پەناو پەسيوێک دەنگ بداتەوە کە کيژان دەچنە مێرگوڵان , ڕێواسان , کاردی و کەنگر ,قێزبولەو شێلم شاق , پيفۆک و کوارک , دۆمبەڵان..
16-بۆ ئەوەی مەشکە و سێپێک و بەرە مەشکە و هيزە و دۆدانە و جەوەندەو کەوگير و مڵاکی دار و تەبەق و شەکر شکێن هەر هەبن.
17-بۆ ئەوەی ساواری گەنمی ڕەشکۆڵ و قەندەهاری کوردی بە ڕوونی خۆماڵی تام و چێژی هەبێ.
18- بۆ ئەوەی لە سەر و سەربەردەی ئاش و ئاشەوان و ئاشهێر و دينگە و دۆرەدانە و گەنمەکوتا وبرووش و هەرشتە و پيرخەنی چەور هەر بە زيندوويی بمينێتەوە لە هەمبانان هەڵگيراو بن.
19- بۆ ئەوەی ڕاو و ڕاوچييەتی و کەو و کەوبار و مامز و کار مامزەکانی دامەن بە خوناو گوێ بەڵەکانی دەشتی قەراجی خۆمان , دوو تاژی دەست بەخەنەی ڕست وشۆريان بەردەينێ سەريان لە دوو نێن و لەناو شۆ و بەياران لە ساکە گۆرێ لە تۆزيان وەردەين.دەبا پێکەوە ڕاوی کەو و پۆر و هەوێردە و سويسکە وچرک بکەين و داو و فاق وتەپکەيان بۆ ڕێکبێخين.
20- بۆ ئەوەی مەڕ و بەران بەرديل وبەر بوارد وکاوڕ و قول و سەر و حەمدانی شەک و کەرين و خرت کاوڕ و بەران , خۆی لوا و موو کارەمو هەريەکەو بە فيەتی خۆی مامەلەتيان پێ بکەن.
21- بۆ ئەوەی فرچک و فرۆ و ماست وکەشک و پەنير و ژاژی وسەرتووی ماستی مەڕی کورەی هەر تام سۆ بێ.
22- بۆ ئەوەی تەواو شارەزای چياو گرد و زۆزک ودۆڵ و نيهال و دوند و دەشت وبنار و لوتکە ورەوەز و زنوێر و گەلی بەرزی و نزمی کەند و چۆم و کەندەلان و بەرد و تيشە بەرد و گاشە بەرد و بەردەباز وهی ديکەش ببين.
23- بۆ ئەوەی شۆ و وەرد و چەقين و لات و سەرسەدە و و هۆدانەوە بزانين ئەو جێگايەی شۆ نەبراوە خرتەی بکەين.
24- بۆ ئەوەی مندالە چاو زەقەکان بێبەش نەبن لە گەمە خۆشەکانی هاوتەمەنيان لەسەر گوفەک و ساکاگۆر و سەرجۆخينان و پەنا و پەسييو بن کاولە خانووەکانی دەوری گوند تێر گەمان بن و چاوشارکێ و کەلايانێ و جگانی و تۆپانێ و قاشوانێ و قەرەلايليی و خەجەرۆ و تەندوورە سۆرە و گوريس کێشانێ و قاوقەوانی وفاتە کەمە گرێ مەگرێ و هەڕێوی و حەج حەجانێ و هەليسکە و ئەمن وئايش دەرپێ قايش , بۆ ئەوەی فيری دونيام لێ سپی بێ ناڵێم قير.
25-بۆ ئەوەی سەر جۆخين و کێشەو تەبارەو سوارە و مەڵۆ و هوردە و کوزەر ڕەوسە و گێرەو قرشەشکێن وپەرێز و داوەر ووشی وشەنە و شەغرەو کاو وکۆت و سەرەند و بێژينگ و بنجۆخينەکانمان پاک بێ و هەر خەرمان بەرەکەت خێر و بەرەکەت لە ڕەوسە پڕ کردندا مابێ.
26- بۆ ئەوەی نەشارەزا نەبين لە ناسينی داس و قەڵانگ و قەيناغ و قەڵە شاخ و دون و بەزوکارەمو هەسانی داس سوێنمان هەر چەور بێ ,لەبن ڕەشمالۆکەی سەپانان دۆ و نێرکە.پيازی بەتام بخۆين.
27- بۆ ئەوەی لە هەوێزی مەر دۆشين بێرۆ و سەربێرۆی مەنجەلی زنجير و شێلک و تێکدی بکەين.
28- دەبا هەموومان بزانين چۆن جەنجەر دادەبەسنين , چۆن جووت دەکەين و دەبا بزانين باڵتە و دەفەر و کلۆچک و مژانەو سەرمژانەکەو نير و کۆپەران و بم مل و دەستەند و چينەو چۆن گێرە دەکەين و هوردەکوت و قرشەشکێن چۆن دەکرێ و سەرەو بنە ورۆخە و چاوە چۆن هەڵدەدەينەوە.
29 – بۆ ئەوەی خواردنی کوردەواری هەر ڕەواجی هەبێت و تامەزرۆمان بشکێنين لە قاورمە و داندۆک و کەشکەک و دۆينە و دۆغەوەو کاردی بەترش و تۆلکە و ساوار و شلکێنە و هەرميشک و بەربەسێری و قوڕاو و ناسکەنان وناو سێری و کفتە بە درۆ.
30 – بۆ ئەوەی مافووری دەستکردی کيژی کورد حەفت بەرد بە کاشان دادا و بازاری بشکێنی.
31 – بۆ ئەوەی جاجم و بەڕ و دوگورد وپۆپەشمێن ولباد و کەرک و چارگۆشەو قاپووت و فەرەنجی ڕەنگی کورديان پێوەبێ.
32 – بۆئەوەی بژاری بڕسۆرە و زيوان و سوارە دڕە و زەردەدرێ بەجوانی بکەين.
33 – بۆ ئەوەی بيستانەکانمان جوان بژار بکەين و قيچە تەرۆزی و گندۆرە ی لا (... زە) مان نەبێ و زەرەرند و گوژاک و مەحچەچە و شەفەلە بناسين.
34 – بۆ ئەوەی قەرسيلی بەرماڵن ڕەباس کرابێ و هەر کەسێک بێ و زاک و ماکی تێدا بەرەلڵا بکەين و هەتا تەنگەی دەکەن بيانلەوەرێنن.
35 – بۆ ئەوەی خوری و ڕێس و موولوا و کارە موو بکەينە خرار و خورج و گوريس و بەن و بەنقادە وبەڕی وجاجم و جوار و تێڕ و تورەگە و کەژی , بار و بارگە لێکنێتن.
36 – بۆ ئەوەی ئاگردانی کوردەواری ئاگری لێ نەبڕێ , ئەستێ و بەد ڕەستێ چەخماخە بدات.
37 – يۆ ئەوەی شەوچەرەی گوێز و مێووژ وترێ و هەرمێ هەلۆژەو توورەق و قاشە و هەنجير و سرکەی هەناری ترشمان هەر لەبن هەرزارە دابێ.
38- بۆ ئەوەی تووتنی (شەرەبۆت) و بۆنداری بنی (گارە)ی لەپشتی ووڵاغان ئاواکەين لەبۆ دەشتی کاولە (قەراجی) کە ئەورۆ کەتيتە دەستی نەياران.
39 – بۆ ئەوەی تێر سواری پشتی ئەسپ و جوانی و ماين و کەوێت و يەختەو کەری حەساوی و هێستری ڕەوەندان بين.
40 – بۆ ئەوەی سەرجۆخينان شايی و زەماوەنی کورەتيم حەيران و کچەتيم حەيرانێ
بگێرين و پێکەوە تێهەڵکەينە....... هەيدۆ و هەيدۆ و بابم هەيدۆ
بووکانە بووکانی بووکێ....... بووکمان گەڵە جوانە بووکێ
بووکمان هينا و هاتينەوە....... لە جۆگەڵەی پەرينەوە
41- بۆ ئەوەی کەر و دۆڵاب و کۆڵ و بيرو گرگرەو قانات و دەوڵک وکندر و دۆڵاب و چەرخە و هەر بسوورێ و بسوورێتەوە.
ئەو بيرەکەی لەکەنداری..... بەخۆم لێ دا بەگۆپاری
کێ ئاو لێ برد........ گێژێ خاری
42 – بۆ ئەوەی شايی و سەمای هەڵپەرکێی کوردی و ڕەشبەڵەکی کيژ و کوڕان هەر گەرم بێ (سێ پێ و سوسکەيی و فەقيانێ و شێخانی چۆپەيی و هەڵپەڕين و باکيێ و مام عەبباسی) نەمرن و زيندووبن.
هەيپێدەو پێدە..... تەمبۆڵی پێدە
ناچمە باشيکی..... ئاگری دڕێدە
43 – بۆ ئەوەی هەموو ڕێيەکانمان لێ نەبنەوە کۆرە ڕێ و سەرسەدە تخوب و ناوانمان بزر نەبێ.. هەموو کوردستان هەر ئاوا بێ و کانی و کانياوەکان برق بدەن و تێنييەتيمان بشکێ و (ئاو و ئاوەدانی گۆترايە).
44- بۆ ئەوەی سينگ و بەرۆکی کچی کورد هەر بريقەدار بێ و لە بەهار هارەی گوارە و کرمەک و گوێبەرەو بسکە و لا سەرە و پشتە سەرە وخەزێم و دوگمە و دۆلاب و دەنکە مەرجانان , مۆری و ئاقيق و کارەبا و حەتۆتە وميخەک و قەنەفر و قۆلتاس و هيزار و هەوری و سرکەيی , چارۆگ و کورتەگی خامەکی و کراس دامەن وباخەڵ يەک و گوڵباتمان و قۆندرە زەردی زرۆقی هەفت تيلم و بن عانە ,کلاش و پەرگ و بن پەرگ و هەورامی و قاڵتاغ.. هەر لە پێی کوردان دابێ.




1) مامۆستا بووم لە ناحيەک و لەناو قوتابخانە دەنووستين , ڕۆژێکيان بەيانی زوو , کاروانچييەک هاتە ژوورەکەمان و داوای خواردنی کرد , ئێمەش دامانێ , کە هەستا و گوتی پارەتان چەند دەکات , ووتمان پارەی چی , گوتی لۆ ئێرە لوقنتە نييە ؟ کە چووينە پۆلێک ديتمان دووسێ ولاغی تێدايە , بۆيە پێمان گوت :بۆ هەر ولاخێک (درهەمێکمان بدێ) ولە تۆش`(سێ درهەم) دەستێنين.. کابرا پارەکەی دەرهينا , بەڵام گوتی منيش بە ولاخ حيساب بکەن
2)شوێنەکە ئێستا نێوان هەر دوو دەرگای بازارە کە دەچێتە ناو قەسابان.. بەلام کە..(جادەی ئاشتی کرا) , جادەکە خانەکەی کردە دووبەش هەر بەشێک کەوتە لايەکی جاددەکە./کاکۆ
3)پشت بانکی ڕەشيدە/کاکۆ.
4) ڕيستۆرانتی مشوارە.
5) پێی دەڵێن (جورم)//(کاکۆ)
6) کەمێک لە خوارتر بوو لە کۆڵانەکەی بەرامبەر کزگەفتی خانەقا.
7) حەمامی 11ی ئادار پاش 1970 دروست کرا.. 20 مەتر لە حەمامی مۆدە دوور بوو /کاکۆ.[1]
ئەم بابەتە 5,144 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێكی تایبەت بۆ كوردیپێدیا لەلایەن (كاكو قەساب) سەبارەت بە (پيرە هەولێر/لێكۆلينەوە/پيرداود مخمورى ) لە: 26-1-2020 09:02:17
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-01-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-01-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 26-01-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 26-01-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,144 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هەژار موکریانی
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
هەژار موکریانی
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
20-12-2014
هاوڕێ باخەوان
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ڕۆژی جیهانی زمانی دایک
12-02-2016
سەریاس ئەحمەد
ڕۆژی جیهانی زمانی دایک
کورتەباس
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک؛ لە بەشەکانی کوردستان گرنگیی بە زمانی کوردی دەدرێت؟
21-02-2023
زریان عەلی
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک؛ لە بەشەکانی کوردستان گرنگیی بە زمانی کوردی دەدرێت؟
کورتەباس
بۆچی پاراستنی زمانی دایک ئەرکی دەسەڵاتە؟
22-02-2023
هەژار کامەلا
بۆچی پاراستنی زمانی دایک ئەرکی دەسەڵاتە؟
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
بارتەقای بوون
21-02-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ئازادی و مانەوە لە بازنەی چەقبەستووییدا
21-02-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
هۆگر قاسم
21-02-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عومەر عەبدولعەزیز بەهادین
21-02-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سەریاس سەمین
21-02-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ئیبراهیم ئیبراهیم میراودەلی
19-02-2024
لانۆ ڕێبوار جەمال سەگرمە
ژیاننامە
ئەسکەندەر مەحمود ڕەسوڵ
19-02-2024
لانۆ ڕێبوار جەمال سەگرمە
ژیاننامە
ئەحمەدی حەمە ئاغای پشدەر
19-02-2024
لانۆ ڕێبوار جەمال سەگرمە
ژیاننامە
ئامانج خدر حەسەن
19-02-2024
لانۆ ڕێبوار جەمال سەگرمە
پەرتووکخانە
پەخشنامەی هەولێر 1961-1963
18-02-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 509,551
وێنە 102,776
پەرتووک PDF 18,653
فایلی پەیوەندیدار 92,205
ڤیدیۆ 1,184

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.25
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!