لە ماوەی 5 ساڵدا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆچیانکردووە
دەزگای لووتکە ڕایگەیاند، لە ماوەی 5 ساڵدا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس عێراق و هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشتووە، لەو ماوەیە 413 کەس گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێنبوون.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری کۆچبەر و پەنابەران ڕاگەیاند، لە ساڵی 2015 تاوەکو مانگی 1ی 2020، 562 هەزار و 293 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان بۆ دەرەوەی ووڵات کردووە.
سەرۆکی دەزگای لووتکە ئاماژەی بەوە کرد، لەماوەی ئەو 5 ساڵە 242 کەس گیانیان لەدەستداوە و 171 کەسیش بێسەروشوێن بوون.
ئاری جەلال باسی لەوە کرد، ساڵی 2015 تاوەکو 2019 ژمارەی ئەو کەسانەی کۆچیانکردووە نزیکەی 133 هەزار و 182 کەس کەمیکردووە.
ئاماری کۆچکردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان 2015 - 2020:
ساڵی 2015
186422 کەس کۆچیانکردووە
25 کەس گیانیان لەدەستداوە
7 کەس بێسەروشوێنبوون
ساڵی 2016
160717 کەس کۆچیانکردووە
78 کەس گیانیان لەدەستداوە
54 کەس بێسەروشوێنبوون
ساڵی 2017
92691 کەس کۆچیانکردووە
29 کەس گیانیان لەدەستداوە
67 کەس بێسەروشوێنبوون
ساڵی 2018
69203 کەس کۆچیانکردووە
54 کەس گیانیان لەدەستداوە
18 کەس بێسەروشوێنبوون
ساڵی 2019
53240 کەس کۆچیانکردووە
47 کەس گیانیان لەدەستداوە
10 کەس بێسەروشوێنبوون
ساڵی 2020
9 کەس گیانیان لەدەستداوە
15 کەس بێسەروشوێنبوون
[1]
26-01-202026-01-2020