بارەگای بارزانی: هیوادارین بە زووترین کات هاوکاریی بگەیێندرێتە لێقەوماوانی باکووری کوردستان
بەداخێکی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکووری کوردستان و ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا ژمارەیەک هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوونە.
سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بە کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ڕادەگەیێنین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و هیوای چاکبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین.
هیوادارین بە زووترین کات فریاگوزاری و هاوکاریی پێویست بە لێقەوماوانی ئەم ڕووداوە بگات.
بارەگای بارزانی
25-01-202025-01-2020