ئەمرۆ 25-01-2020 سیروان گەردی، سەرۆکی تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان ئەنجامی ڕاپرسییەکی خستەڕوو کە تیایدا لە%67.8 گەنجانی هەرێمی کوردستان بێکارن.
هەر بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە هۆکاری سەرەکی ڕۆیشتنی گەنجان لە هەرێمی کوردستان بێکارییە و هەروەها بەشداری پێنەکردنی گەنجانە لە کایە سیاسییەکاندا، هەروەها %54 باوەڕیان بە توانا و لێهاتوویی پەرلەمانتارە گەنجەکانی ئەم خولەی پەرلەمان نییە.
لە ڕاپرسییەکەدا 3000 گەنج بەشدارییان کردبوو کە %68.2 لە ڕەگەزی نێرن و %31.8 لە ڕەگەزی مێ بوون.[1]
#25-01-2020#
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,105 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!