لە ئەنجامی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستاندا، بەپێی دواین ئامار، 27 کەس گیانیان لەدەستداوە و 929 کەسیش بریندارن، هەروەها 30 کەس لە ژێر پاشماوەی ڕووخاوی باڵەخانەکاندا ماونەتەوە، هەرچەندە ئاماری جیاوازتر دەخرێنە ڕوو.
بوومەلەرزەکە کاتژمێر 08:55 خولەک ڕوویداوە، بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لە سەنتەری ناوچەی خوخێ'ی سەربە پارێزگای #خارپێت# لە باکوری کوردستان بەپلەی ڕێختەری 6.8 ڕوویدا، ئامارەکان جیاوازن، زانیارییەکان باس لە گیانلەدەستدانی 27 کەس دەکەن، بەڵام حکومەتی تورکیا دەڵێت 19 کەس گیانایان لەدەستداوە.
جیا لە سەنتەری خوخێ، لە ناوچەی پۆتورگی شاری مەلەتی باکوری کوردستان زیانی زۆر بەر 100 باڵەخانە کەوتووە و بەشێکیان ڕووخاون، بەڵام زیانە گیانییەکانیان ڕوون نەبووەتەوە.
ژووری پزیشکانی خارپێت دەڵێت 27 کەس گیانایان لە دەستداوە، بەڵام بەپێی قسەی وەزیری تەندروستی تورکیا، 19 کەس گیانیان لەدەستداوەو 551 کەس برینداربوون، هەروەها 30 کەس لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکادا ماوەتەوە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی کارەساتەکان ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی بومەلەرزەکەدا لە 'خارپێت، مەلاتی، #ئامەد#، سەمسور، #باتمان#، مەراش و ڕوحا' بەگشتی 929کەس برینداربوون.[1]
#25-01-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,010 times
Write your comment about this item!