هاوبەشانی کارەبا بە کۆی هەر چوار قەزاکەی دەڤەری #سۆران# 67 ملیارو 751 ملیۆن و 504 هەزار دینار قەرزداری کارەبان.
وەفا سەعیدخان بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەباری سۆران ڕایگەیاند: هاوبەشانی کارەبا لە سنوری هەر چوار شارۆچکەی سۆران، #چۆمان#، ڕواندزو مێرگەسۆر بە کۆی جۆری هاوبەشی کارەباوە بڕی 67 ملیارو 751 ملیۆن و 504 هەزار دینار قەرزدارن.
ئاماژەی بەوەشدا کە: بەهیچ شێوەیەک ئه و قەرزە لەسەر هاوبەشانی کارەبا لاناچێت، ئەگەر هاوبەشانی کارەبا نەتوانن پارەکە بەسەر یەکەوە بدەن ئەوە تاکە ئاسانکاری کە بتوانین بیکەین بریتیە لەوەی کە دەتوانین دانەوەی قەرزەکانیان بۆ بکەین بە حەوت قیست.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سۆران وتیشی: تەنها لەماوەی ساڵی ڕابوردودا (2017 بۆ 2020) هاوبەشانی کارەبا لەدەڤەری سۆران بەهەر چوار قەزاکەیەوە، بڕی حەوت ملیار و 281 هەزار دیناریان وەک کرێی کارەبا بە حکومەت داوە.[1]
#24-01-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,676 times
Write your comment about this item!