پەری ڕەحیم ساڵح - پەری قەرەداغی
لە دایکبووی
11-03-197411-03-1974
دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد، بەشی شانۆیە.
هاوسەرگیری کردوە. خێزانی ڕۆژنامەنوس و نووسەر
کەمال بەدرانکەمال بەدران، خاوەنی کچ وکوڕێکە.
یەکەم شانۆبەشداربووە:
بلوێرەکەی وەیسە شوان
نووسینی: عومەر حەمە ئەمین
دەرهێنانی: عومەر قادر بەرزنجی
...
لە ساڵی 1983/1984 دێڕ دێڕ شیعری نوسیوە, زۆرجار کۆپلە شیعری ناردووە بۆ گۆڤاری بەیان، زۆرشیعری فەوتاون بەهۆی ئەوەی ماڵەوەیان حەزیان نەکردووە توشی کێشەی سیاسی بێت لە سەردەمی ڕژێمی بەعس دا.
لەم ساڵانەدا کاروانی شیعری لە لاپەڕە شاراوەکان گەیاندە بەردەم خوێنەر لە فیسبوک و تیلیگرام و ئەنیستگرام و گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا و لە پەرتووکی
ژن ژیان دەنووسێتەوەژن ژیان دەنووسێتەوە کە پرۆژەی
ماڵی کتێبماڵی کتێب بوو لە پایتەختی کوردستان شیعری 81 خانمی کوردستان بوو ئەمیش بە شیعری(نوێژی عەشق)بەشداربووە.
دوو شیعری کراوە بە سروود ئاوازی و ووتنی
جاسمی سازجاسمی ساز، دووشیعریشی کراوە بە گۆرانی ووتنی جێگر خۆشناو.
سێ کۆڕی شیعری بەستووە.
کۆڕێکیان لە شارەزوور شارەکەی حەبیبەی
نالینالی و دوو کۆڕیش لە شاری ڕۆشنبیری
سلێمانیسلێمانی
دووچاوپێکەوتنم لەکەناڵی سترێک
ڕۆژباش کوردستان
شیڤای وێژە
بەرنامەی ڕۆژباش گەلی کوردستان ڕاستەوخۆ
چاوپێکەوتنێکی لە بەرنامەی ورشه لەکەناڵی ئاریان تیڤی
کۆمەڵە شیعرێکی ئامادەیە.
دیوانەکەی ناو دەنێت(گوڵە شیعرێ)
بۆ هاوسۆزی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بەشداری لە ڕێپێوانەکان کردووە وتە و شیعری خۆێندۆتەوە.
[1]