جەمشید عەندەلیبیی(جمشید عندلیبی) لە دایکبووی ساڵی 1958 لە شاری #سنە#.ئەو برای محمد جلیل عندلیبی و ئامۆزای ایرج عندلیبیە. ژەنیاری سازی نەی؛ ئەو، سەرەتا بە بێ مامۆستا فێری نەی بوو، دوایی بۆ خوێندن هاتە زانکۆی تاران و لەگەڵ مامۆستاکانی ئەو بوارەدا ئاشنایی پەیداکرد. ئەو، لە لای نصرالله ناصح پور و نورعلی برومند و محمدرضا لطفی فێری ڕەدیفی ئاوازی ئێرانیی بوو و تکنیکی ڕەدیفی ئاواز لای محمدرضا شجریان فێربوو. جەمشید لە ساڵی 1981 ڕووی کردە ئەسفەهان و لای مامۆستا حسن کسائی شێوەی پێشکەوتوی ژەنینی سازی نەی فێرکرا. ئەو لە بەدیهاتنی بیداد، نوا، دستان، دود عود، آسمان عشق، یاد ایام، ڕسوای دل، پیام نسیم، دل مجنون و سرو چمان، لە گەڵ محمدرضا شجریان دا هاوکاریی نزیکی هەبووە.
جەمشید خاوەنی چەند ئالبوومی مۆسیقایە، لەوانە: مهمان تو، پاییز نیزار و مونس جان ئەو، پارچە مۆسیقاکانی ابولحسن صبای بە نەی ژەنییوەو وەک ڕەدیفی لێکردوون بۆ فێرخوازەکان.