دواڕۆژ، کۆچەر علی
#وەزارەتی تەندروستی# حکوومەتی هەرێم بڕیاری داخستن و ڕاگرتنی کارو چالاکییەکانی 33 کۆمپانیای دەرمان و پێداویستی پزیشکی دا.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە دوێنێ، دووشەممە، 20-01-2020 دەرچووە، ئاماژەبەوەکراوە، دوای چەندین مانگ لە ڕەخساندنی هەل بۆ نوێکردنەوە و باپەندبوونی کۆمپانیاکان بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندوستی و ئاگادار کردنەوەیان وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێم، لە دووەمین قۆناغی چاکسازی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشکی، لە بەر باپەند نەبوون بە ڕێنماییەکان و پێوەری نوێی مۆڵەت نوێکردنەوە و کۆگاکردن، بڕیاریدا بە داخستن و ڕاگرتنی کارو چالاکییەکانی 33 کۆمپانیای دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، ئەم بڕیارە پاڵپشتە بە بڕیارەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چاکسازی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشکی و هەروەها نوسراوی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی.
بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ئه و بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێدەکرێت و هیچ کارو چالاکییەک لەگەڵ ئه و کۆمپانیایانە ئەنجامنادرێت.[1]
#21-01-2020#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,459