یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرۆ #ئامەد# لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، هۆتێلە چوارقاتەکەی بەیئۆغلۆ لە لایەن ئەندامانی ئەوانەوە سوتێنراوە.
هەروەها باسی ئەوەیان کرد، ئەندامانیان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری لە 19ی کانونی دووەمدا لە گەڕەکی حوسەینیەی ناوچەی بەیئۆغلۆی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا هۆتێلێکی 4 قاتیان سوتاندووە.
یەکینەکە باس لەوەدەکات، پێشتریش ڕایانگەیاندووە کە تۆڵەی ئۆپەراسیۆنی سیاسی و سەربازی لە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەکەنەوە و بەڵێنیان دا تۆڵەی شەهیدانی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری و شەهیدانی کوردستان بکەنەوە.[1]
#21-01-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,741
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!