پارتی: ساڵی 2020 کۆنگرە دەبەستین
راگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان
بە سەرپەرشتی بەرێز سەرۆک مسعود بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆبوونەوەی ئاسایی پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان لە 18/1/2020 ئەنجام درا کە چەند بابەتێکی گرنگی سیاسی و رێکخستنی حزبی گفتوگۆیان لە بارەوە کراو بریاری پێویستیان بۆ وەرگیرا.
تەوەری یەکەم: رووداوە گرنگەکانی ساڵی 2019 و سەرەتای ساڵی 2020 کە کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی عێراقی کرد گفتوگۆیان لەسەر کرا، گرنگی کار تێکردنەکانیان لەسەر سیاسەت و ئابوری و پەیوەندیەکان کۆماری عێراق لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و جیهانی دەرەوە لە ئاکامی ئەو کردارو پەرچە کردارانەی روویان داو هەروەها بریارو راسپاردەکانی پەرلەمان و حکومەتی عێراق لەو چەند مانگەی رابردوو بە دوور بوو لەو بنەماو پرەنسیپە سەرەکییانەی دوای رووخانی رژێم لە ساڵی2003 دەوڵەتی عێراقی لەسەر بنیات نراوە کە ئەویش شەراکەت و تەوافق و تەوازن بوە لە حوکمرانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزایی و بەشداری هەمووان لە بریارە چارەنوس سازەکان.
تەوەری دووەم: باس لەو نیگەرانی و مەترسیانە کرا کە لەسەر عێراق هەیە بە شێوەیەکی گشتی و کردنی عێراق بە ساحەی تصفیەی حساباتی وڵاتانی هەرێم و جیهانی... بارودۆخی عێراق سەرەڕای ئەو هەموو گیروگرفتە ناوخۆیەی چ لە رووی حوکمرانی و ئابوری و دیبلۆماسی و چ لە رووی گرژی و ناتەبایی نێوان لایەنەکانی بەشدار لە دەسەڵات و چ لەگەڵ خۆپێشاندەرانی بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکی باشور کە ماوەی سێ مانگە بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوەو خەریکە خەڵکی عێراق باجی خیلافات و هەڵوێستە دژ بە یەکەکانی دەرەوەی سنورەکانی دەکەوێتە ئەستۆ، سەرەرای مانەوەی مەترسی گەورەی ئیرهاب کە تاکو ئێستا
داعشداعش کۆتایی نەهاتووە بەڵکو بەردەوام هەرەشەیە لە سەقامگیری و دابین کردنی ئەمنیەت ئەمە جگەلەوەی باری ئابوری هاونیشتمانیانی عێراق لە ئاستێک دا نییە بەرگەی قەیرانی زیاتر بگرێت. بەتایبەتی کە رێژەی بێکاری بەرز بووەتەوە بەجۆرێک کە زیاتر لە 30% خەڵکی پارێزگاکانی ناوەراست و باشور لە خوار هێڵی هەژاریدان. کۆبوونەوە رای وابوو کە هەموو هەوڵەکان بخرێتە گەڕ تا عێراق نەبێتە بەشێک لەو کێشە هەرێمی و جیهانیانە، بۆیە پێویستە هەر بریارو راسپاردەو یاسایەک کە دەردچن لە ئاستی خواست و ویست و بەرژەوەندی کۆی هاوڵاتیانی عێراقی دا بێت و لە تاکڕەوی بە دووربن بۆ ئەوەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی عێراق نەکەوێتە مەترسیەوە.
تەوەری سێ یەم: کۆبوونەوە پشتیوانی بۆ هەوڵ کۆششەکانی حکومەت و دامەزراوەکانی یاسایی دەکات لە راستای چاکسازی و رێکخستنەوەی کاروبارەکان لەوبوارانەی پێویست دەکات بۆ هێنانە دی خواستی هاوڵاتیانی کوردستان و زیاتر دابین کردنی ئاسوودەیی، هەر وەکو لە بەرنامەی پارتیمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی پێکراوە.
تەوەری چوارەم: لەبەر پێویستی و خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی ئێستای کوردستان و عێراق و گۆرانکاریە زۆرو خێراییەکان لەناوخۆو دەوروبەرو زیاتر گوڕوتین بەخشین بە ئۆرگانەکان هەروەها بە گوێرە پەیڕەوی ناوخۆ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بریاری دا لە ساڵی2020 کۆنگرە ئەنجام بدرێت و دەسەڵاتی پێویستی دا بە مەکتەبی سیاسی هەنگاو و رێکارە پەیڕەویەکان دەست پێ بکات.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان
18-01-202018-01-2020