یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، یەکەکانیان لە شاری عوسمانیە چالاکیان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا 3 پۆلیس کوژراون و 2 پۆلیسیش برینداربوون.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی لە 16ی کانونی دووەمدا کاتژمێر 20:30 لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس لە سەر ڕێگای گەڕەکی کارچای چالاکی سابوتاژیان ئەنجامداوە. لە چالاکیی سەرکەوتوودا 3 پۆلیس کوژراون و 2 پۆلیسیش برینداربوون. دەسەڵاتی ئاکەپەی بکوژی کوردان هەوڵی شاردنەوەی کوژراوەکان دەدات. لەگەڵ بیستنی چالاکیەکە ئاژانسەکانی هەواڵی هەرێمی و گشتی زانیاریان لەبارەی کوژراو و بریندارەکان بڵاوکردەوە، دوای ئەوە دەوڵەتی تورک هەموو هەواڵەکانی لەسەر تۆڕەکانی ئەنتەرنێت سڕیەوە.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی تا خەیاڵ و هیواکانی شەهیدەکان جێبەجێ نەکات، بەردەوامی بە چالاکی تۆڵەسەندنەوەی خۆیان خۆیان دەدەن.[1]
#18-01-2020#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,586