کۆردیناسیۆنی یەپەسە ڕایگەیاند، یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) لە ناوەندی جزیر، سوور، شڕنەخ، نسێبین، گەڤەر، هەزەخ، فارقین، گمگم، سلۆپی، دێرک، وان، ستەور، کەربۆران، #شەمزینان#، بسمل، سێرت و ڕوحا بە شێوەیەکی سروشتنی خۆی بەڕێکخستن کرد، دواتر ڕێکخستنەکە گەیشتە ئاستی ناوەندی. ئێمە چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەپەسە لە ڕێبەر ئاپۆ لە شەهیدانی شۆڕش و گەلی کورد پیرۆز دەکەین.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا لە کەسایەتی شەهیدانی خۆبەڕێوەبەری یادی هەموو شەهیدەکان کرایەوە و بەڵێندرا ئامانجی شەهیدان جێبەجێ بکەن.
کۆردیناسیۆنی یەپەسە ڕایگەیاند، بەر لە 4 ساڵ بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریی، تایبەتمەندی قڕکەر و دڕندەی چینی سەردەستی ئاشکرا کرد و ئەمڕۆ بە باشی دیارە و ئاماژەی بەوەدا، بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری لە دژی دەسەڵاتی ئاکەپە /مەهەپەی دڕندە و کارەکتەری چینی سەردەستی تورکی قڕکەر کە بووەتە بەڵای سەری مرۆڤایەتی، بەرخۆدانێکی تایبەت بوو، هەم بۆ ئەم قۆناغە و هەم بۆ داهاتوو زیاتر واتا دەبەخشێت. میراتی فەرماندە قاڕەمانەکان و پێشەنگەکانی ئەم بەرخۆدانە چیاگەر، زەریان، محەمەد تونچ، خەباتکار، سێڤێ، ئیسلام، چەکۆ، و تێکۆشانی بە هەزاران گەنج، ژن و پیاو کە تۆڵەیان دەکرێتەوە، نیشانەی مسۆگەری سەرکەوتنە.
ڕاگەیاندن و دروستکردنی خۆبەڕێوەبەریەکانی جزیر، سوور، سلۆپی بە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری دەستیان پێکرد و سەرەتا لە نسێبین، شرنەخ، گەڤەر و هەزەخ لە هەموو دەڤەرێکی باکووری کوردستان بە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری گەیشتە ئاستێکی بەرز و بۆ داستانی تێکۆشان گۆڕا. ئەم تێکۆشانە بە هۆی کۆبوونەوەی ڕێکخستنی گەل لە بەرخۆدان تا ڕاپەرین و سەرهەڵدان، بوو بە هێڵی تێکۆشانی تاکتیکی ڕێپێوانی سەرکەوتن. بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەرایەتی کە مانیفیستۆی ژیانە، بێگۆمان لە ساڵی پێنجەم دا پێویستە زیاتر ڕوون بکرێتەوە و هەنگاوی پراکتیکی بۆ بنرێت. ئێمە وەک میلیتانی ئەم هەوڵدانە، هەوڵەکانمان بەردەوام دەبن.
ئێمە چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەپەسە بە جۆش و خروشێکی گەورە پیرۆز دەکەین و بە دەرفەتێکی گەورەوە دەست بە 5مین ساڵی تێکۆشان دەکەین. بەم هزر و بڕوایە 4مین ساڵیادی دامەزراندنی یەپەسە لە گەلی کوردستان پیرۆز دەکەین و لە کەسایەتی شەهیدانی بەرخۆدانی بەڕێوەبەری بەرێزەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە. بەلێن دەدەین لە 5مین ساڵی تێکۆشانی یەپەسەدا تێکۆشانمان بە ڕوحی فەرماندە فیداییەکانمان لە ژێر دروشمی 'ڕێبەری ئازاد و کوردستانێکی ئازاد فراوانتر بکەین و شەڕی بەرخۆدان گەش بکەین.[1]
#19-01-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,157 times
Write your comment about this item!