ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەبارەی چالاکیەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
هێزکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا لە 18ی کانونی دووەمدا کاتژمێر 12:30 لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی شەهید دەرویش لە هەرێمی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا چالاکیان ئەنجامدا. گورزی گەورە لە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ئاشکرا نەکرا.
لە 17ی کانونی دووەمدا دوای نیوەڕۆ هێزەکانمان لەدژی یەکەیەکی سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمی خواکورک چالاکی سابۆتاژی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژران و برینداربوون، بەڵام ژمارەیان نەزانرا.
ئێوارەی 15ی کانونی دووەم فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەوروبەری ڕووباری لۆلانی هەرێمی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکەدا زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]
#19-01-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,270 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !