100 ساڵ لە خزمەتی وشەی کوردی
خەبات بۆ شیوعیەت، خەبات بۆ مرۆڤایەتی
مامۆستا
ئەحمەد دڵزارئەحمەد دڵزار رۆژی لە دایک بوون
08-01-192008-01-1920
مامۆستا دڵزار شاعیر و ڕۆژنامەنووس و تێکۆشەر
لەو ڕۆژانە بووە 100 ساڵ. لە مێژووی ئەدەبیاتی کوردی دا، مامۆستا دڵزار بەتەمەنترین شاعیر و نووسەر دەژمیردرێت.
هەموو ساڵێک پیرۆزبایی رۆژی لەدایک بوونیم کردووە و سالێکیش بۆ یادی لەدایک بوونی لەماڵەکەی خۆمان یادی 70 ساڵەی یمان بۆ ڕێکخست.
بەختی من باشی هێنا ئەو مرۆڤە تێکۆشەر و خانەوادەیکیم لەنزیکەوە ناسی و هەردەم جێگای شانازیین بۆ من.
نازانم ساڵی چەندبوو ماڵەکەی مامۆستا دڵزار هاتە تەنیشت ماڵی [مامۆستا ئەحمەد شیخۆ]ی مامم. منیش کە هاتووچۆی ئەوانم دەکرد هاتووچۆی ماڵی مامۆستا دڵزاریشم دەکرد، پاشماوەیەک هەر ماڵەکەیان گواستەوە ماڵی ئەحمەد شیخۆی مامم ئیتر کاک دڵزار خەریکی باخچەکەیان دەبوو گەلێک جاران دەبوایە گوێ لە قسە خۆشەکانی بگرم.
ساڵان هاتوو ساڵان رۆیشت و مامۆستا دڵزار لە رێگای قاچاغچیەوە لە پۆڵۆنیا هاتە سوید، لە شارۆچکەی [ئیستاد] لە خوارووی سوید کەوتە ناو پەناگای پەناهەندان. کاک جەمشید حەیدەری تلفونی بۆکردم و ئەو خەبەرەی پێدام، نازانم چەند ڕۆژ بوو لەوێ بوو لە ستۆکهۆڵمەوە بەرەو ئیستاد کەوتمە ڕێ نزیکەی شەسدەکیلۆمەتر دەبوو، بۆ ئەوەی لەناو ئەو خەڵکە مامۆستا دڵزاری تێکۆشەر و شاعیر ڕزگاری بکەم.
لە ڕێگا باسی شیعر و ئەدەبیات و یادگاری خۆشی خۆی ئەو رێگا دوورەی کورتکردینەوە و یادگاری و بیرەوەری یەکانی هەنووکەش لە مێشکمدا تۆمارکراوە و قسەخۆشەکانی هەردەم بە زیندوویی دەمێننەوە و هیوادارم تەمەنێکی زیاتر و تەندروستێکی باش و بەختەوەری بۆ دەخوازم.
ئەو کاتانەی سەردانی پیرە هەولێر دەکەم دەبێت سەردانی مامۆستا دڵزار بکەم و لەگەڵ مامۆستایان خوشکە ئاواز و مامۆستا ئازاد شاد ببمەوە.
لەو تەمەنە، بەداخەوە کاک دڵزار مەرگی هەردوو خوشک و برای و شیرینی کچە بچووکەی بینی، کە ئەوانەش کارتێکردنی تەواوی لەسەر ژیانی مامۆستا دانا.
مامۆستا دڵزار گەلێک مێژوو و رووداوی بۆ حزب راستکردۆتەوە و لە دەفتەری بیرەوەری یەکانی رۆژە راستەقینەکانی تۆمار کردووە.
هەردەم لە نزیکەوە لە هەواڵ و تەندروستیم پرسیار کردووە.
مامۆستا دڵزار پیرۆزبایت لێدەکەم و هیوادارم تەندروست بیت رۆژی لەدایک بوونت پیرۆزبایم ڕەوانەکرد بۆ مامۆستا ئاواز و مامۆستا ئازاد بەڵام وەکو ئەرکێک دەبوایە ئەو کورتە نووسینەش پێشکەش بە جەنابتان بکەم.
لێرەدا تاقە نامەیەکی مامۆستا دڵزاریش بڵاو دەکەمەوە کە تەمەنی لە 30 ساڵ زیاترە و گەلێک نامەی تریشی لەلام هەیە.
هەربمینی بۆمان شاعیری کوردستان و تێکۆشەری شیوعی هاوڕێ دڵزار.
فەهد گردەوانیفەهد گردەوانی19-01-2020ستوکهولم
[1]