مێردمنداڵێكی عهفرینی لهسهر سنووری نێوان باکوور و رۆژاوا لەلایەن تورکەوە ...
باکووری کوردستان
- بە مەبەستی لێسەندنەوەی مافی پارێزبەندی 6 پەرلەمانتار کە 5 پەرلەمانتاری
هەدەپەهەدەپەن، 10 دۆسیە بۆ پەرلەمانی تورکیا رەوانەکران. ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی کە دۆسیەیان لەدژی ئامادەکراوە ئەمانەن: فاتیمە کورتولان پەرلەمانتاری مەرسین، تولای هاتەمئۆغوللاری پەرلەمانتاری ئەدەنە، رەمزیە توسون پەرلەمانتاری
ئامەدئامەد، عەبدوڵلا کۆچ پەرلەمانتاری ئاگری و حەسەن ئوزگونەش پەرلەمانتاری شڕنەخ.
[1]
- تەرمی 8 گەریلای
پەکەکەپەکەکە کە لە شاخەکانی جودی و گابار و هەرێمی بەستای شرنەخ لە کاتە جیاوازەکاندا شەهید بوون، ماوەی 20 رۆژە لە پزیشکی دادوەری راگیراون و رادەستی خانەوادەکانیان ناکرێنەوە.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) رایدەگەیەنێت، پرۆسەی یەکگرتنەوەی حزبی دیموکرات بە جیدی دەسیپێکردووەتەوە و لەسەر ئاستی باڵا گفتوگۆ لەنێوان حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) هەیە و لەسەر زۆر بابەت کۆکن بۆ بەستنی کۆنگرەی هاوبەش و یەکگرتنەوە.
[4]
- لە یەک هەفتەی رابردوودا جیا لەوەی نان بە دژواری لە نانەواخانەکانی چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست دەکەوێت، لە هەمانکاتیشدا ئارد کەمە و نرخەکەشی دوو بەرانبەر بەرزتر بووەتەوە و ئەمەش خەڵکی نیگەران کردووە.
[6]
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی
مەریوانمەریوانی بە ناوەکانی حامید دادستان تەمەن 50 ساڵ،
سۆرانسۆران دادستان تەمەن 22 ساڵ و حەمدی دەبستانی تەمەن 40 ساڵ خەڵکی گوندی دەگای شێخان سەر بە مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزراون.
[7]
- لە ئەنجامی ڕادوونانی هێزە نیزامییەکان حکوومەتی ئێران، کاسبکارێکی
سەقزسەقزی بە ناوی هیوا وەکیلی کوڕی کەریم، گیانی لەدەست دا.
[7]
باشووری کوردستان
- عەرەبی هاوردە ئەمڕۆ بۆ رووپێویکردنی زەویی جووتیارانی کورد هاتنە گوندی پەڵکانە، بەڵام رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەوان و جووتیارانی کوردی گوندەکە روویدا.
[4]
پێکدادان لەنێوان عەرەبی هاوردە و جووتیارانی کوردی گوندی پەڵکانە روویدا
- بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا 912 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و 20 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە؛ هاوکات 194 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
[2]
- لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی
کۆرۆناکۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، ناوەندەکانی خوێندن بەردەوام دەبن لە دەوامکردن تاوەکو کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای کۆرۆنا.
[2]
- هاوسەرۆکی یەکێتی،
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی رایگەیاند: ئەم شێوازەی ئێستای حکومڕانی قبوڵ نییەو دەبێت چاکسازی لە بۆرییەکانی نەوتدا بکرێت، زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار بەناوی کرێی کۆمپانیاکانەوە ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، نەک حکومەت مووچەی فەرمانبەرێک کە 300 هەزار وەردەگرێت کەمبکاتەوە و بڵێت چاکسازیم کردووە.
[3]
- ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، تیمی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا میت بەرپرسێکی باڵای پەکەکەیان کردووەتە ئامانج و (کوشتوویانە)، کە یەکێک بووە لە فەرماندەکانی پەکەکە لە
شنگالشنگال. بەگوێرەی ئاژانسەکە، فوئاد زەنگین به نازناوی سەرهات پاتنۆس بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و یەکێک لە فەرماندەکانی
هەپەگەهەپەگە بووە لە شنگال، ماوەیەک بوو لەلایەن میتەوە چاودێریی جموجۆڵەکانی دەکرا و لەڕێگەی تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانیانەوە لە بۆسەیەکدا لە شنگال (کوشتوویانە).
[2]
- یەکێتی مامۆستایانی کوردستان - لقی
سلێمانیسلێمانی لەڕاگەیاندراویکدا جەغت لەوە دەکات کە بایکۆت بەردەوام دەبێت.
[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژئاوای کوردستان
- مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵەی
عەفرینعەفرینی لەسەر سنووری نێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستان، کوژرا. مێردمنداڵەکە ناوی حەسەن جومعە حەمەد، تەمەن 16 ساڵ و خەڵکی شارەدێی جندرێسی سەر بە عەفرینە لەکاتێکدا لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی ویستوویانە سنوور ببڕن و باکووری سووریاوە بچنە ناو خاکی تورکیا، لەلایەن پاسەوانانی سنووری تورکیا تەقەیان لێکراوە، لە ئاکامیشدا ئه و مێردمنداڵە کوژراوە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- لەسەر قسەکانی
هۆشیار زێباریهۆشیار زێباری، کە رایگەیاندبوو، هۆکاری هێرشکردنە سەر
هەولێرهەولێر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گروپە چەکدارەکان، پێیانوایە هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا نزیکە و بەشێکە لە پرۆژەی ئەمریکا، هەروەها بنکەی ئەمریکی لێیە، ئەو گرووپانە وەک
داعشداعش وان، چۆن داعش هێرشی کردە سەر بەغدا و دواتر هێرشی کردە هەولێر، ئەوانیش هەمان کاریان کرد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبیەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا گرژیی لەنێوان بەشێک لە پەرلەمانتارانی شیعە و پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی کوردستان دروستبوو.
[2]
- چەند سەرچاوەیەک لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایانگەیاند، کاروانێکی دیکەی چەکدارانی گروپە میلیشیاکانی سووریا کە فەرمان لە ئەنقەرە وەردەگرن، ئامادە دەکرێن بۆ ئەوەی لە رێگەی تورکیاوە رەوانەی هەرێمی ناگۆڕنۆ قەرەباغ بکرێن، بەبێ ئەوەی ئه و سەرچاوانە ئاماژە بە وادەی گواستنەوەیان بکەن.
[4]
- وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ جەختیکردەوە، وڵاتەکەی تورکیای بە هاوپەیمانی ستراتیجی دانەناوە، وێڕای کە هاوبەشییەکی توندوتۆڵ لە نێوان هەردوو وڵاتدا لە پرسە جیاوازەکاندا کارێکی گرنگە.
[4]
- وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، جان ئێف لۆدریان جەختیکردەوە، وڵاتەکەی هۆکارەکانی خۆی هەیە بۆ باسکردنی پابەندییەکانی خۆی بە بەڵینەکانی لە سایەی ئەوەی لە قەرەباخ روودەدات، تورکیاشی بەگڕدانی ململانێ لە ناوچەکەدا تاوانبارکرد.
[4]
- حکومەتی عێراق رایگەیاند، نامەیەکی دەستنووس لە
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە بە دەست
مستەفا کازمیمستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتووە و تێیدا کازمیی بانگهێشتی تورکیای کردووە.
[4]