بانکی خوێن گرنگترین ناوەندی بەخشینی خوێنە بەو کەسانەی کە پێویستیان بە خوێنە بەتایبەت توشبووانی نەخۆشی تالاسیمیا. بەڕێوبەرایەتی بانکی خوێن لە ساڵی 2012 دامەزراوە بەردەوام هەڵمەتی خوێن بەخشین ئەنجام دەدات جگە لەوەی کە ڕۆژانە نزیکە 200 کەس سەردانی بەڕێوبەرایەتییەکە دەکەن بۆ خوێن بەخشین.
لە ساڵی 2019 بەڕێوبەرایەتی بانکی خوێن 62 هەزار و 862 بوتڵ خوێنی وەرگرتووە، کە %40 بە خۆبەخشی بووە و %60 لە جێدانان بووە.
هەروەها 36 هەڵمەتی خوێن بەخشیان ئەنجام داوە ئەمە جگە لەوەی پەیوەندیان لەگەڵ 37 نەخۆشخانەی حوکمی و تایبەتدا هەیە لە کاتی پێویستدا خوێنیان پێ دەبەخشن، هەروەها 12 هەزار بوتڵ خوێنیان بەخشیوە بە نەخۆشانی تالاسیمیا و 5 هەزار بە نەخۆشانی شێرپەنجە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,224 times