دیوانی سەرۆکایەتی کەجەدە-ئەوروپا ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە وتی:فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەمڕۆ گوندی دیگووری سەربە شارۆچکەی سنوونی سەر بە شەنگالی بۆردومان کرد. دەوڵەتی تورک کە سەرتاسەری کوردستان دەکاتە ئامانج، چەند جارێکی دیکە شەنگالی کردبووە ئامانج و خەڵکی مەدەنی کۆمەڵکوژ کردبوو.
دەوڵەتی تورکی فاشیست کە دەیەوێت ئەو قڕکردنانەی #داعش# ئەنجامی نەدا، تەواوی بکات و گەلی ئێزدی قڕ بکات.
ئەم کۆمەڵکوژییەی دەوڵەتی تورک لە دژی شەنگال کە دوژمنی مرۆڤایەتی، کلتوور، مێژوو و بیر و بڕواکانە، ئیدانە دەکەین.
ئێمە وەکوو کەجەدەکە-ئەوروپا بانگەوازییەک ئاڕاستەی گشت گەلەکەمان دەکەین کە بە ڕوحی یەکێتی نەتەوەیی هەڵ#سنە# سەر پێ و خاوەنداری لە شەنگال بکەن. ئێمە وەکوو کەجەدەکە-ئەوروپا و ناڤ-یەک ڕۆژی 18ی کانونی دووهەمی 2020 بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی شەنگال کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدراوە و بۆ خاوەنداریی لە شەنگال، لە هەموو ناوچەکان چالاکی و ڕێپێوانی کاریگەر ساز دەکەین و بانگەوازی ئاڕاستەی گەل دەکەین کە بەشداری چالاکییەکان ببن.[1]
#15-01-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,295 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!