قاسم موئەیەدزادە ناسراو بە هەڵۆ یەکێک لە شاعیرانی ناسراوی #مەهاباد#ە.
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
قاسم موئەیەدزادە ساڵی 1331 هەتاوی لە شاری مەهاباد هاتۆتە دنیاوە و خوێندنی سەرەتایی هەر لەو شارە دەسپێکردو لە ساڵی 1350 هەتاوی دیپڵۆمی وەرگرتووە.
لە ساڵی 1356 هەتاوی لە فێرگەی مامۆستایانی #ورمێ# دەورەی دوو ساڵانەی فەوقی دیپڵۆمی زمانی ئینگلیسی تەواو کردووە. لەو ساڵەوە هەتا ساڵی 1372 لە خوێندگەکانی مەهاباد مامۆستای زمانی ئینگلیسی بووە.
ساڵی 1372 هەتاوی لیسانسی زمان و وێژەی فارسی لە زانکۆی ئازادی ئیسلامی مەهاباد وەرگرتووە و ئێستا لە فێرگەکانی ناوەندی ئەم شارە خەریکی دەرسگوتنەوەیە.
=KTML_Bold=شێعرەکانی=KTML_End=
قاسم موئەیەدزادە کۆمەڵێک شێعری گوتووە کە هەندێکیان لە کتێبی کۆمەڵە شێعری بروسکەدا چاپ کراون. قاسم موئەیەدزادە هەندێک شێعری تەنزی گوتووە کە لە چاو شێعرەکانی تری ناسراوترن.
شێعرێک له مامۆستا هەڵۆ بە ناوی بۆ شاعیرێ که سەد ساڵی دی دێته دی
کێو سێبەرتە،
خۆر پڕیشکێکە لە هەستت،
روبار دەماری سیحرتە و
قافیه قفڵی شێعرتە و
کێش قەڵاتە.
لە حەساری ئەم قەڵا قوڕ قوشمینە تا
داوەت شینە و شین داوەتە.
رێگا ماری زولفی لولی
هۆنینەوەی هونراوەتە.
جێ پێت گۆڕێکی تەنگە و تارە بۆ ناهومێدی و
خەیاڵت ڕەخشێکی فڕندەیە
دەتڕفێنێ بەرەو نەدیو
بۆ تۆ باران
هەر دڵۆپێکی
ئاوێنەییکە باڵا ڕوان
بۆ ڕوانینی باڵای ڕووان.
تۆفان تەحلیلی ڕەوانتە
لە ئەو پەڕی سەر کە شیدا.
ئەستێرە تۆزی فرمێسکی شێعرەکانت
ناشکێنێ لە گەشیدا.
هەیهات ! پەتکی گێژەڵووکە
کۆترە شینکەی هەناسەتی خنکاند بێ.
هەیهات ! بوومە لەرزەی نەهات
کۆشکی ڕوحتی ڕماند بێ.
هەیهات ! هەیهات !
سینیمماری داڕێژەری خووەر نەق بێ
هەڵدێر درێی
لە هەڵدێری قەڵای شەو ڕا.
قەڵایێکی بەرز و پۆڵایین
بە دەستی خەللاقییەتی هونەریت
داتڕژتبێ
هەیهات ! هەیهات !
بە دەستی خۆت خۆت کوشتبێت و
ناشتبێ
هەیهات ! هەیهات ![1]