🏠 Alku
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Yhteystiedot
ℹ️Noin!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
lisää
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Noin!|Kirjasto|📅
🔀 Satunnainen erä!
❓ Apua
📏 Käyttöehdot
🔎 Tarkennettu haku
➕ Lähetä
🔧 Työkalut
🏁 Kielet
🔑 Tilini
✚ Uusi kohde
📷 Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
📊 Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
🏰 Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
📕 Kirjasto
Kurdistan itsenäisyyden kyn...
📖 بەسەرهاتی ماچی خودايی نێوان ئەحلام مەنسوور و هێمنی شاعير | Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Sijoitus Kohde
⭐⭐⭐⭐⭐ Erinomainen
⭐⭐⭐⭐ Erittäin hyvä
⭐⭐⭐ Keskimääräinen
⭐⭐ Huono
⭐ Huono
☰ lisää
⭐ Lisää kokoelmiin
💬 Kirjoita oma kommenttisi tuote!

✍️ Kohdetta historia
🏷️ Metadata
RSS

📷 Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
🔎 Hae Googlella valitun kohteen!
✍️✍️ Päivittää tämän kohteen!
| 👁️‍🗨️ | 👂

بەسەرهاتی ماچی خودايی نێوان ئەحلام مەنسوور و هێمنی شاعير
بەسەرهاتی ماچی خودايی نێوان دادە ئەحلام و هێمن موکریانیهێمن موکریانی
ئەحلام مەنسورئەحلام مەنسور:
رۆژێکیان بە تەنها لە دەزگای رۆشنبیریو بڵاوکردنەوەی کوردی بووم، ئه و رۆژە فەرمانبەران نەهاتبوون، مامۆستا هێمن لە پرِ بە مەستییەکی زۆرەوە هات بۆ ژوورەکەم و پێی وتم ئەم شەو تا بەیانی نەخەوتووم، هەر بیرم لە تۆ کردۆتەوە، گوتی نەڵێی پیری، منیش گوتم ناتوانم پێت بڵێم پیر، بەڵام ناتوانم عەشقی تۆ بم، چونکە تۆ هاوڕێمی و زۆریش ئازیزی لەلام، ئه و کەسەی عاشقیشی دەبم لە تۆ ئازیزتر نییە. مامۆستا هێمن گوتی ئەحلام گیان ماچێکم بدەرێ، منیش گوتم بەسەرچاو، ئەو گوتی نەک ماچی سینەمایی، بەڵکو ماچی خودایی و ماچی کردم.
ئەم ماچەم هەر بیر ماوه و ئەمەم بە کەس نەگوتوە، ئەوە بۆ یەکەمجارە بۆ کۆوارکۆوار باسی دەکەم. هەروەک ئەو گێڕایەوە، مامۆستا هێمن بۆ بەیانیەکەی دیار نامێنێ، دوای دوو رۆژ کە دێتەوە بە ئەحلام دەڵێت وەرە ماچم ناوێ و ئەم قەسیدەیەم بۆت نووسیوە، ئەحلام شیعرەکەی لێوەردەگرێت، کە مامۆستا هێمن بە دەستوخەتی خۆی بۆی نووسیوه و گوتی لە کۆتایی ئەم قەسیدەیەدا کە بڵاوکراوەتەوە، دێڕێک هەڵگیراوه و بڵاونەکراوەتەوە، له و دێڕە ناوی منی تێدایە.
ئه و کە هەواڵی مەرگی ئه و پیاوەی ماچی خودایی لێ کردووە دەبیستێت، هەست بە بێ کەسی دەکات، تاکو ئێستاش لە دووری هێمن ئه و هەستەی هەیه و دەڵێت هەزار براو خوشکم هەبێت، هەموو میللەت منیان خۆش بوێت، بێ هێمن، هەست بە بێ کەسی دەکەم، ئه و کەسێکی بەهێزو پاڵەوان بوو، کەسایەتییەکی زۆر بەرزی هەبوو، رەوشت بەرز و قسە خۆش بوو، درۆی نەدەکردو فیتنەی نەدەنایەوە.
بە بڕوای ئەحلام مەنسور، ئەدیب و گەورە نووسەران، کە موڵکی نەتەوەکەیانن، بەجەسته و یادەوەریش دەمرن و کەسیش گوێیان پێ نادات، تەنانەت ناویشیان دەڕوات. مەگەر تەنها یادی کۆچی دواییان بۆ بکەن. ئه و دەیگوت کاتێک لە ژیانن دەچەوسێنرێنەوە، کە مردیشن یادیان دەکەنەوە، بۆیە مام هەژار راست دەکات، کە گوتوویەتی ئێمە زیندوو کوژی مردوو پەرستین.
ئاماژەی دا بەوەی ئەو لە دوای مردنی نایەوێت کەس کۆڕی بۆ بگرێت و گوتی دوو کوڕم راسپاردوون بۆ ئەوەی دوای مردنم کۆڕم بۆ نەگێڕن، کەسانێک کە ئێستا سەردانم نەکەن، حەزناکەم لە دوای مردنیشم بێن کۆڕو قسەم بۆ بکەن.
ئەحلام دەیگوت میللەتی خۆم خۆش دەوێتو دەیپەرستم، چاوەڕوانی ئەوەش نیم کەسێک پاداشتم بداتەوە، هەندێ کەس، کە دەڵێن ئەم وتارەت جوان بوو و ئەو نووسینەت باش بوو و دەست خۆشیم لێ دەکەن، بەخەیاڵمدا نایەت و حەزی لێ ناکەم، من لەززەت لەوە دەبینم کە بەڕاستگۆی دەنووسم.
وەرە یارم، وەرە ئەی تازەیارم!
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم!
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم!
وەرە ئەی شەوچرای ڕوناکی ماڵم!
وەرە خاسەکەوی ڕام و کەویی من!
وەرە ئیلهامەکەی نیوەشەوی من!
وەرە ئۆخژ نی سینەی پڕ گڕی من!
وەرە پیرۆزەکەی بەرزەفڕی من!
وەرە ئاونگی سەر پەلکی گوڵی سور!
وەرە ئاورینگی گەرم و مەشخەڵی نور!
وەرە ئەی ڕێژنەبارانی بەهاری!
وەرە شیعری تەڕی پڕ وردەکاری!
وەرە ئەی نەونەمامی باغی ژینم!
وەرە ئەی شاگوڵی مێرگی ئەوینم!
وەرە کاروانکوژەی کاتی بەیانیم!
وەرە بیرەوەری و ئاواتی جوانیم!
وەرە ئەی بوت هەتاکو بتپەرستم!
وەرە مەمکۆڵەکەت بگرم لە مستم!
وەرە ئەی خەج، وەرە ئەی خاتووزینم!
وەرە با بەژن وباڵا کەت ببینم!
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم!
وەرە با بسکەکەت لادا هەناسەم!
وەرە بە هەڵمژم ئه و لێوە گەرمه!
وەرە با هەڵگوشم ئه و ڕانە نەرمە!
وەرە جوانێ، وەرە نازت بکێشم!
وەرە وەک دەستەگوڵ داتنێم لە پێشم!
وەرە با بەس بکەم ئەو باوە باوە!
وەرە با بێن بکەم ئەو بسکە خاوە!
وەرە با دەس لە باڵاکەت وەرێنم!
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم!
وەرە سوور بە لەسەر وادە و بەڵێنی!
وەرە کورد بە و مەکە پەیمانشکێنی!
وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ!
وەرە با هەست بکەم گەرمیی لەشی تۆ!
وەرە ماچم دەیە، ماچی خودایی!
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی!
12-01-197612-01-1976 [1]

⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Lähteet
[1] 👪 Social Media | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | Zerdeştyekan
🖇 liittyy kohdetta: 4
👫 Elämäkerta
1.👁️ئەحلام مەنسور
2.👁️هێمن موکریانی
📄 Julkaisut
1.👁️کۆوار
📅 Päivämäärät ja tapahtumat
1.👁️12-01-1976
📂[ lisää...]

⁉️ Kohdetta Kiinteistövälitys
🏷️ Ryhmä: 📖 Artikkelit
🏳️ Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 Asiakirjan Tyyppi: ⊶ Alkukielellä
🏙 Kaupungit: 🇮🇶
🌐 Kieli - Murre: 🏳️ Kurdi - Sorani
📙 Kirja: 📝
📙 Kirja:
📙 Kirja: 📖
🗺 Maa - Alue: 🇮🇶

⁉️ Technical Metadata
✨ Tuote Laatu: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Huono👎
✖️
 40%-49%
Huono
✖️
 50%-59%
Huono
✔️
 60%-69%
Keskimääräinen
✔️
 70%-79%
Erittäin hyvä
✔️
 80%-89%
Erittäin hyvä👍
✔️
 90%-99%
Erinomainen👏
99%
✔️
Lisääjä (Ziryan Serçinarî) on Jan 14 2020 8:51AM
👌 Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu (Hawrê Baxewan) Jan 14 2020 8:42PM
✍️ Tämä kohta on hiljattain päivittänyt (Hawrê Baxewan) on: Jan 14 2020 8:42PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Tämä tuote on katsottu 1,014 kertaa

📚 Attached files - Version
Tyyppi Version 💾📖🕒📅 👫 Toimittajatunnuksesi
📷 Kuvatiedostoa 1.0.133 KB Jan 14 2020 8:53AMZiryan Serçinarî
📚 Kirjasto
  📖 lisää...


📅 Tapahtumien aikajärjestys
  🗓️ 27-02-2021
  🗓️ 26-02-2021
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021


💳 Lahjoita
👫 Kurdipedia jäsentä
💬 Palautetta
⭐ Käyttäjän Kokoelmat
📊 Tilastot Artikkelit 380,913
Kuvat 61,755
Kirjat 11,646
Liittyvät tiedostot 49,064
📼 Video 182
🗄 Lähteet 15,918
📌 Actual
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
...
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
...
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
...
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?
...
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sivu sukupolven aika: 0,203 toinen!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574