پەرلەمانی کوردستان وەڵامی حەسەن نەسروڵا دەداتەوە
وەکو پەرلەمانی کوردستان بەهەموو شێوەیەک سەرلەبەری ئه و قسانەی حەسەن نەسروڵا ڕێبەری حزبوڵای لوبنانی ڕەتدەکەینەوە کە لەوتارێکیدا هێرشێکی ناڕەوای کردۆتەسەر سەرۆک بارزانی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کەڕەمزی خۆڕاگری و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی
داعشداعشن، ئەوە هێزی پێشمەرگە بوو کە بەخوێنی خۆی ئەفسانەی داعشی تێکشکاندو بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و مەیدانی لە بری هەموو جیهان ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بووەوه و قارەمانییەتی گەورەی تۆمار کرد.
بەداخەوە بەرپرسانی حیزبەکەی حەسەن نەسروڵا بەشێک بووە له و هێرشە ناڕەواو نادەستوورییەی کە له ساڵی 2017 کرایە سەر هەرێمی کوردستان. ئێمە وەکو نوێنەرانی هەرێمی کوردستان وەفادارین بەرامبەر بەهەر کەس و لایەنێک کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەگەڵمان هاوکار بووبێت، زیادەڕەویش لە هیچ کەس و لایەنێک قبوڵ ناکەین و وەکو پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری خەڵکی کوردستانیش ئیدانەی بێ ڕێزی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەر سمبولێکی نەتەوەکەمان دەکەین.
پەرلەمانی کوردستان
13-01-202013-01-2020