پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
30-04-2024
ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,736
وێنە 106,208
پەرتووک PDF 19,175
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
یاداشتەکانی وینستۆن چەرچڵ
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یاداشتەکانی وینستۆن چەرچڵ

یاداشتەکانی وینستۆن چەرچڵ
جەنگی دووەمی جیهانی لە دیدی وینستۆن چڕچڵەوە
$خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی یاداشتەکانی وینستۆن چەرچڵ$
وینستۆن چەرچڵ یەکێکە لە سیاسەتمەدارە ناسراوەکانی بەریتانیا، لەسەدەی بیستەمەوە هەتاوەکو ئێستا، هیچ سەردەیەکی بەریتانیا هێندەی چەرچڵ لە جیهاندا ناسراو نییە. ئەم ناوبانگەشی زیاتر بۆئەوە دەگەڕێتەوە، لەکاتی جەنگی دووەمی جیهاندا، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بووه و ڕۆڵێکی سەرەکیی ویەکلاکەرەوەی گێڕاوە، لە جەنگ کردن لەدژی ڕژێمی نازی ئەڵمانیا بەسەرۆکایەتی هیتلەر و شکتسپێهێنانی ئه و ڕژێمەی کەژیانی تەواوی مرۆڤایەتی خستبووە مەترسیەوە. لەپاش سەرکەوتنی بەریتانیا و هاوپەیمانانی لە جەنگی دووەمی جیهانیدا، ناوبانگی چەرچڵ لەتەواوی جیهاندا زیادیکرد.
لەپاش تەواوبوونی جەنگ و وازهێنانی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، یاداشتەکانی خۆی نووسیوە، ئەم یاداشتانە لە تەواوی جیهاندا بووە مایەی گرنگی پێدان و بوو بە کتێبی ساڵ لە زۆربەی ولاتانی جیهاندا، لەلایەکەوە ناوەرۆکی کتێبەکە ڕۆڵی هەبوو، چونکە خەڵکی دەیویست بزانێت له و قۆناغەدا چی گوزەراوە، چونکە چەرچڵ یەکێک بووە لە پاڵەوانە سەرەکییەکانی جەنگی ڕزگاری جیهان لە چنگی نازیەتی ئەڵمانی و فاشیزمی ژاپۆنی. لەلایەکی تریشەوە شێوازی نووسینەکەی هێندە جوان بوو، بەتایبەتی لە ڕووی ئەدەبییەوە، کە نوخبەی ئەدیبانی جیهانی سەرسامکردووە، هەرلەبەرئەمەش بوو کە ساڵی 1953 خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئەدەب پێبەخشرا.
ماوەیەکی زۆربوو دەمویست ئەم بیرەوەریانە بخوێنمەوە، چونکە جەنگی دووەمی جیهانی کاریگەری گەورەی بەسەر جیهانەوە هەبووە، خۆشبەختانە لەم دواییەدا ئەم کتێبە لەلایەن وەرگێری هێژا شاناز ڕەمزی هیرانی کراوەتە کوردی، زۆر سوپاسی شاناز خان دەکەم، کە ئەم کتێبە جوانەی پێشکەش کردم، کە بە بڕاوی من یەکێکە لە کتێبە جوانەکانی.
لێرەدا هەوڵ دەدەم چەند سەرنجێکی کورتی خۆم لەبارەی ئەم کتێبەوە بخەمە ڕوو، لەهەمانکاتیشدا پیاسەیەک بە ناو بابەتە گرنگەکانی ئەم کتێبە بکەین.
$-شێوازی نووسین$
یەکێکە لە خاڵە سەرکەوتووەکانی ئەم کتێبە کە وایکرد لەتەواوی جیهاندا بڵاوبێتەوە، شێوازی نووسینەکەیەتی، کە بەزمانێکی سادە و ئەدەبی بەرز نووسراوە. هەروەها نووسەر توانیویەتی جۆرێکی نوێ لە نووسینی بیرەوەری لە جیهاندا بێنێتە کایەوە، کە زیاتر پشت بە ڕاستی دەبەستێت و دوور دەبێت لەهەموو درۆکردن و قەبەکردنی ڕۆڵی خۆت و کەمکردنەوەی ڕۆڵی دوژمن و نەیارەکانت.
نووسەر ڕوودەکاتە ڕاستگۆیی و پشت لە درۆکردن دەکات، ئەمەش لەرووی مێژووییەوە زۆر گرنگە، هەرئەمەش وایکردووە کە ئەم کتێبە بکرێتە سەرچاوەیەکی مێژوویی گرنگ بەتایبەتی بۆ ئەوانەی کە لەبارەی مێژووی جەنگی دووەمی جیهانییەوە دەیانەوێت کتێب یان لێکۆڵینەوە بنووسن.
$نووسەر لەبارەی شێوازی نووسینەکەیەوە دەڵێت:$
ئه و ڕێچکەیەی من له و نووسینەدا لەسەری ڕۆیشتوم، ڕەخنە ناگرێت لەسەر هیچ کارێکی سەربازی یان سیاسی دوای ڕووداونی، ئەگەر پێشتر دژی ڕوودانی نەبووبم و هۆشداریم نەدابێ لە ڕوودانی، یان بۆ ڕازیکردنی جەماوەر بوبێت، بەڵام من ئەوە دەڵێم کە بە خۆم لە ژیانمدا بەئەزموونەوە پێیدا تێپەڕیوم. ل 17
=KTML_Bold=کۆمەڵێک بابەتی گرنگ=KTML_End=
خاڵێکی گرنگی تری ئەم کتێبە، باسکردنی کۆمەڵێک بابەتی گرنگە، کە له و ساڵانەدا ڕوویانداوە، لێرەدا هەوڵ دەدەم باسی هەندێکیان بکەم.
بۆچی جەنگی دووەمی جیهانی سەریهەڵدا و هەڵەکانی هاوپەیمانان چی بوون؟
نووسەر پێش ئەوەی باسی ڕووداوەکانی جەنگی دووەمی جیهان بکات، وەکو مێژونووسێک و سیاسەتمەدارێک باسی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی جەنگی دووەمی جیهانی دەکات، لەهەمانکاتیشدا هەڵەی هاوپەیمانەکان لە جەنگی یەکەمی جیهانی بەرامبەر ئەڵمانیا دەخاتە ڕوو.
=KTML_Bold=رێکەوتنی ڤێرسای=KTML_End=
زۆربەی مێژوونوسان له و باوەڕەدان کە ڕێکەوتنامەی ڤێرسای بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگ، کۆمەڵێک هەڵە و کەموکورتی گەورەی تێدابووە لەجیاتی ئەوەی کۆتایی بە جەنگ بهێنێت، دووبارە ڕێگای بۆ جەنگێکی تر خۆشکردووە، نووسەریش لەم کتێبەیدا باسی ئه و هەڵانە دەکات.
هەندێک کەسیش پێیان وابووە، ئەم ڕێکەوتنە کاتییە و ناتوانێت جەنگ ڕابگرێت بۆ نموونە نووسەر باسی پێشبینی جەنەراڵ فۆش فەرماندەی هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانەکان لە جەنگی یەکەمی جیهانی دەکات کاتێک لەبارەی ڤێرسایەوە دەڵێت: ڕێلکەوتنی فێرسای وەکو ئاگربەستێک وایە بۆ ماوەی بیست ساڵ. ل22
هەڵەی هاوپەیمانان بەرامبەر ئەڵمانیا بە بڕوای چرچڵ دەوڵەتە هاوپەیمانەکان کۆمەڵێک هەڵەیان کردووە، کە بۆتە هۆی سەرهەڵدانی جەنگی دووەمی جیهانی
سەپاندنی مەرجی زۆر بەسەر ئەڵمانیای دۆڕاودا.
چرچڵ پێی وایە نەدەبوو هێزە سەرکەتووەکانی جەنگی یەکەمی جیهانی، لەرێکەوتنامەی فێرسایدا هێندە مەرجی قوورس بەسەر ئەڵمانیادا بسەپێنن بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە داماڵینی چەک و قەرەبووکردنەوه و هەبوو.
=KTML_Bold=لەمبارەیەوە دەڵێت:=KTML_End=
دەوڵەتە هاوپەیمانەکان نەیانتوانی درک به و واقیعە بکەن کە هیچ گەلێکی دۆڕاو و ڕووخاو لە جەنگ، ناتوانێت به و شێوەیە خەرجی هیچ جۆرە جەنگێکی تری پڕ خەرجی بکات. ل22
شێوازی هاوکارییەکان
هەڵەیەکی تر کە نووسەر ئاشکرای دەکات کە ئەمریکا و بەریتانیا کردوویانە، شێوازی هاوکاری کردن و قەرەبووکردنی ئەڵمانیا بوو، لەمبارەیەوە دەڵێت:
بەریتانیا و ئەمریکا نزیکەی 1500 ملیۆن پاوەندیان وەکو هاوکاری داوەتە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی بتوانێت وێرانکاری پاشماوەی جەنگ چاک بکاتەوە کەچی دواتر دەرکەوت هاوپەیمانان هیچ سوودێکیان له و یارمەتیانەی بۆ ئەڵمانیایان دا نەبینی، تەنانەت سووپاسگوزاریش نەبوون، مێژوو ئه و جۆرە کارانە بە جۆرێک لە شێتی و نەفامی لەقەڵەم دەدات، چونکە ئه و کارانە بوونە هۆی بەهێزکردنی ڕۆحی سەربازی و باری ئابووری لە ئەڵمانیا. ل 23
داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی ئەڵمانیا
خاڵێکی گرنگی تر، دابڕینی چەند ناوچەیەک لە ئەڵمانیا بۆ فەرەنسا، هەرچەند ئەمریکا و بەریتانیا دژی بوون، چونکە دژی بنەماکانی نەتەوایەتی و مافی چارەنووس بوو.
$داڕمانی دارایی$
لەبارەی ڕەوشی دارایی ئەڵمانیاوە، کە هۆکارێکی گرنگی جەنگەکە بووە، نووسەر دەڵێت:
داڕمانی دارایی لە ساڵی 1919 تا 1923 دۆخی دارایی و ئابووری و پێدانی قەرزی قەرەبووکردنەوە لە نێوان ساڵانی 1919 بۆ 1923 مارکی ئەڵمانیا بەشێوەیەکی زۆر خێرا بێ بەها بوو.
بەهێزبوونی فکری کۆمۆنیستی بۆلشەفی و فاشیزم
نووسەر پێی وایە بەهێزبوونی فکری فاشێستی و کۆمۆنیستی، هۆکارێکی تری بەرپابوونی جەنگی دووەمی جیهانییە.
پارەکان بۆ ئەمریکا دەچوو
نووسەر باسی ڕاستییەکی نوی دەکات کە پێشتر باس نەکراوە ئەوەش ئەوەیە کە ئه و پارەی قەربووەی کە لە ئەڵمانیا وەرگیراوە، هیچ سوودی بۆ فەرەنسا وبەریتانیا نەبوە، بگرە بۆ ئەمریکا بووە. لەمبارەیەوە دەڵێت:
ئه و قەرەبوانەی تا ساڵی 1931 بەسەر ئەڵمانیادا سەپێنرا، ئه و قەرەبوانە لەلایەکی تر بە قەرزە زەبەڵاحەکانی ئەمریکا دەدران، بۆیە ئەوە بووە پرۆسەیەکی یەکجار بێ مانا و جێگەی سەرسووڕمان. ل 26
سیاسەتی هەڵەی ئەمریکا
لەماوەی سەدساڵی پێشوودا ئەمریکا ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبووە لە سیاسەتی جیهاندا، بەتایبەتی لەپاش جەنگی یەکەمی جیهانییەوە. نووسەر لەمبارەیەوە ڕەخنە لە سیاسەتی ئەمریکا دەگرێت، کە کەمتر گرنگی بە دژایەتیکردنی فاشیزم داوه و زیاتر خەریکی ناوماڵی خۆیان بوون. لەمبارەیەوە دەڵێت:
ئەوکاتە ئەمریکا بە کێشە و بەرژەوەندییەکانی خۆی سەرقاڵ بووم وەک ئەوەی ڕووداوەکانی ئەوروپا بەلای ئەوەوە گرنگ نەبێت ل 45
ئەم سیاسەتی گۆشەگیرییەی ئەمریتکاش، زەرەری گەورەی لە جیهانداوە.
تێکچوونی پارسەنگی هێزی سەربازی ئەوروپا
خاڵێکی گرنگی تر کە نووسەر ئاماژەی پێدەدات، گرنگی نەدانی دەوڵەت هاوپەیمانەکانە بە خۆپڕچەکردن و بەهێزکردنی هێزی سەربازییان. لەهەمانکاتیشدا پشتگوێخستنی سیاسەتی عەسکەرتاری ئەڵمانیاییە، کە لەسایەی هیتلەردا، گرنگی زۆر بە سووپای ئەڵمانیا دا، ئەمەش بەزەرەر بۆ دەوڵەتانی جیهان شکایەوە.
لەمبارەیەوە دەڵێت:
هەر وڵاتێک گەر توانی لە گۆڕەپانی زانست و زانیاریدا مەبەستی خۆی بپێکێت، ئەوا تەنیا پێنچ ساڵی دەوێت تا بتوانێت هێزێکی ئاسمانی پێشکەوتوو دروست بکات. هەر لە ساڵی 1934 ەوە هیتلەر بڕیاریدا چەکی ئاسمانی پەرەی پێبدرێت و ببێتە بەشێک لە چەکی جەنگی ئەڵمانیا.
هیتلەر پێی وابوو، چەکی ئاسمانی کارەکەی خێراتر دەکات و هەروەها لەبەرامبەر فەرنسا و بەریتانیا بەهێزتری دەکات. ل61
$ئیتالیا$
ئیتالیا یەکێکە لە وڵاتە گرنگ و گەورەکانی ئەوروپا، هەمیشە ئەم وڵاتە لە ڕووی ئابووریی، سیاسی، فەرهەنگی و سەربازیشەوە، کاریگەری گەورەی بەسەر ئەم کیشوەرەوە هەبووە. لەکاتی جەنگی دووەمی جیهانیشدا، ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبووە لە جەنگەکەدا. چرچڵ بەشێکی زۆری لە کتێبەکەی بۆ ئیتالیا داناوە، هەروەها ڕەخنە لە سیاسەتی شەڕەنگێزی و تەماعکاری و داگیرکاری وڵاتانی جیهانی مۆسۆلینی دەگرێت، و بەهاتنە سەرکاری هیتلەر، هانی ئەم پیاوەی داوە کە ببێتە هاوپەیمانی، بەمشێوەیەش جیهان بەره و نەهامەتی گەورە هەنگاوی نا.
لەمباریەوە نووسەر دەڵێت:
ئاشتەوایی جیهانی کەوتبووە بەر ئەگەری گورزێکی کوشندە، مەسەلەی یەکسانبوونی چەکی ئاسمانی ئەڵمانیاش، وایکرد ئیتالیا ڕووبکاتە ئەڵمانیا. بۆیە لەم دوو دۆخەدا هیتلەر ڕێگەی بۆ خۆشکرا جەنگ بەرپا بکات. ل 73
ئەوەی بەلای منەوە جێگەی سەرنجە، ئیتالیا ڕۆڵی یەکلارەوەی لە هەڵگیرساندنی جەنگەکە هەبووە،
بەهەمانشێوە ڕزگارکردنیشی ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی دەبێت بۆ سەرکەوتنی هاوپەیمان و شکستی ئەڵمانیا.
=KTML_Bold=رۆڵی گرنگی ئەسیوپیا حەبەشە=KTML_End=
هەندێک وڵاتە هەیە هیچ کاتێک باوەرم نەدەکرد کە ڕۆڵی سەرەکیان لە جەنگی دوەمی جیهانیدا هەبووبێت، یەکێک له و وڵاتانە ئەسیوپیا حەبەشە یە. داگیرکردنی ئەم وڵاتە لەلایەن ئیتالیاوە، بووە گرێ کوێرەی جەنگی دووەمی جیهانی، چونکە بەریتانیا دژی ئەم داگیرکردنە و سیاسەتی فراوانخوازی مۆسۆلینی لە ئەفریقا وەستاوەتەوە، ئەمەش بووە هاندەرێکی باش، بۆئەوەی کە ئیتالیا بچێتە سەنگەری ئەڵمانیاوە، هەرچەندە لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا، ئیتالیا لەبەری هاوپەیمانان بوو دژی ئەڵمانیا بوو، بەڵام مۆسۆلینی ئەم سیاسەتەی گۆڕی.
گرنگی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا
هەتاوەکو ئەم کتێبەم نەخوێندەوە لە گرنگی و ڕۆڵی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپام لە جەنگی دووەمی جیهانی بۆ دەرنەکەوت. ئەم ناوچەیە دەبێتە مەیدانێکی گەرمی نێوان زلهێزە گەورەکانی جیهانی ئەوکاتە بەتایبەتی ئەڵمانیا، بەریتانیا، ڕوسیای سۆڤێتی هەر لێرەشەوە جەنگی دووەمی جیهانی سەرهەڵدەدات. هەمیشە چاوی تەماعکاری ئەڵمانیا لەسەر ئەم ناوچەیە بوو، هەتاوەکو ئێستاش ئەم ناوچەیە گرنگی زۆری بۆ ئەڵمانیا هەیە و بە باخچەی پشتەوەی خۆی دادەنێت. چڕچل باسی ڕوواوێکی گرنگ دەکات لە پێش هەلگیرسانی جەنگ و دەڵێت:
لە ڕۆژێکی ساڵی 1937 و بەهرفۆن ڕینترۆی باڵیوۆزی ئەڵمانیام بینی و بەناوی حکومەتی ئەڵمانیاوە داوایلێکرد و ووتی: ئەڵمانیا ئامادەیە به و هەموو هێزی خۆیەوە ببێتە پاسەوانێک بۆ ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا و هەموو داواکاری ئەڵمانیا ئەوەیە بەریتانیا دەست لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بۆ ئەڵمانیا هەڵبگرێت. ل 88 بەڵام چرچڵ و بەریتانیا ئامادەنەبوون.
لەراستیدا زلهێزەکانی ئەوکاتە بەتایبەتی بەریتانیا سەرەتا سازشی زۆر بۆ ئەڵمانیا دەکەن و بەتایبەتی لە چیک دا، بەڵام ئەمەش دەردیان ناخوات و ناتوانن ڕێگری لە چاوی تەماعکاری هیتلەر بگرن.
چیک قووربانی گەورەی ئەوروپا
سووپای چەتەگەری ئەڵمانی لە جەنگی دووەمی جیهاندا زۆر گەل و دەوڵەتی هاڕیی و بوونە قووربانی، بەڵام کە مێژووی ولاتی چیک دەخوێنیتەوە، هەست دەکەیت ئەم وڵاتە بووە قووربانی یەکەم و سەرەکی جەنگەکە. لەوکاتەدا بەهۆی بوونی کەمینەیەکی ئەڵمانی لە چیک کە پێیان دەڵێن سیودتن هیتلەر ئەمانە دەکاتە بیانو بۆئەوەی پەلاماری چیک بدات، گەلی چیکی قارەمانیش بەوپەڕی مەردایەتییەوە بڕیاری ڕووبەروبونەوەی ئەڵمانیای داگیرکار دەداتەوە، بەڵام چ بەریتانیا و چ فەرەنسا، ڕۆڵی زۆر نێگەتیفیان لەم جەنەگدا دەبێت و سازش بۆ هیتلەر دەکەن و ڕێکەوتنی میونخی لەگەڵ دەبەستن، بەمشێوەیەش چیک بەشێکی زۆری وڵاتەکەی و سەرەوت و سامانەکەی لەدەستدادات، هەرچەندە پاشان چرچل باسی ئەوە دەکات کە ئەمە هەڵەیەکی کوشندە بووە بەتایبەتی لەرووی سەربازییەوە، چونکە چیک لەوکاتەدا خاوەنی سوپایەکی بەهێزبوه و خاوەنی 22 تیپی نیزامی و شانزەی تیپی تری هێڵەکانی دوواوە بووە، هەروەها تەواوی خەڵکی چیک دژی هێرشی داگیرکاری ئەڵمانیا بۆتەوە، ئەمە جگە لەوەی بەهۆی داگیرکاری چیکەوە، کارگە گەورەکانی چیک بەتایبەتی سکۆدا کەوتە بەردەستی ئەڵمانیا. ئەوەی جێگەی سەرنجە لە ئێستادا ئه و کارگانە دووبارە کەوتنەوە دەستی کارگەکانی ڤۆلکس ڤاگنی ئەڵمانیا، بەڵام ئەمجارەیان بەناوی ئابووری ئازادەوە.
لەلایەکی ترەوە ئەوەی کە زۆر ناخۆشە، کاتێک سوپای ئەڵمانیا چیک داگیر دەکات، پۆلۆنیا لەجیاتی ئەوەی بچێت بەهانای چیکەوە، کەچی لە پشتەوە خەنجەری ژەهراوی لە چیک دەدات و ئەویش بەشێکی چیک داگیر دەکات، هەرچەندە پاشانیش پۆلۆنیا دەبێتە قووربانییەکی گەورەی جەنگەکە. هەروەها بەهۆی داگیرکردنی چیکەوە، لەرووی ژمارەی دانیشتوانەوە، ئەڵمانیا سوودی زۆریکرد، چونکە سێ ملیۆن نیو سیودتی ئەلمانی بۆ خۆی زیادکرد و بەمەش لەرووی سەربازییەوە سوودی بە سووپاکەی ئەڵمانیا گەیاندووە.
هەڵگیرساندنی گەورەترین جەنگی جیهان
لەپاش بەهێزبوونی ئەڵمانیا لەرووی سەبازیی و سازشی بەردەوامی هێزە هاوپەیمانەکان، لە 31 ئابدا ئەڵمانیا بڕیاری هەڵگیرساندنی جەنگی دووەمی جیهانی دەدات و پەلاماری پۆلۆنیا دەدات، هەر لەپاش هەڵمەتی داگیرکاری پۆڵۆنیا، بەریتانیاش دێتە ناوجەنگەکەوە و بەمەش ئاگرێکی گەورە تەواوی گەلانی ئەوروپا دەسووتێنێت.
$بوون بەسەرۆک وەزیران$
دیارە چرچڵ لە پێش ئەوەی ببێتە سەرۆک وەزیرانیش، هەمیشە لەناو سیاسەتی بەریتانیادا، ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە، بەڵام کاتێک کە دەبێتە سەرۆک وەزیران، ئەوجا بەتەواوەتی دەتوانێت هزروبۆچوونە سیاسییەکانی بسەپێنێت. لەوباوەڕەدام چرچڵ وەکو تاک، ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە شکستپێهێنانی چەتەگەری ئەڵمانیا، چونکە ئەم پیاوە زۆر بە جددیەوە هەوڵی لەناوبردنی فاشیزمی داوه و لەرووی فکریشەوە زۆر دژی فکری فاشیزم و کۆمۆنیزم بووە. لەهەمانکاتیشدا زۆر باوەری بە دیموکراسی هەبووە. لەمبارەیە دەڵێت:
لە 10ی ئایاری 1940 سەرەتای دەستپێکی جەنگ جڵەوی دەسەڵاتم وەرگرت و توانیم بە درێژایی پێنچ ساڵ و سێ مانگ لە جەنگی جیهانی، تا کۆتایی ڕادەست بوونی، سەرجەم دوژمنەکانمان بە بێ هیچ مەرجێک بمێنمەوه و پاشان کاندێکی بەریتانی توانی دوورم بخاتەوە. ل 157.
سەیر ئەوەیە چرچڵ کە بەریتانیای ڕزگارکرد، کەچی پاش جەنگ، گەلی بەریتانیا، دەسەڵاتی لێسەندەوە، ئەویش ئەم کارەی بەشتێکی ئاسایی وەرگرتووه و نەهاتووە ساڵانی خەبات و تێکۆشانی بکاتە بیانوو، بۆ مانەوەی لە دەسەڵات.
$پرۆسەی شێری دەریا$
پیلانی داگیرکردنی بەریتانیا یەکێک بوو لە نەخشەکانی هیتلەر و بەریتانیاش دەبێتە مەیدانێکی سەرەکی جەنگ. لە سەر فەرمانی هیتلەر سووپای ئەڵمانیا ئۆپەراسیۆنی شێری دەریا لە مانگی ئابی 1940 دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەم پیلانە سەربازییەدا 168 پاپۆری جەنگی گەورە کە قوورسایی بارەکانیان دەگەیشتە 700 هەزار تۆن، 191 کەشتی گواستنەوەی سەرباز و 419 کەشتی خێرا و 1600 بەلەمی بازرگانی بچووک. هەروەها لەرووی هێزی ئاسمانیشە کە لە هەمووی ترسناکتر بووە، نزیکەی 2669 فرۆکەی جەنگی بەشداری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە دەکەن. ئۆپەراسیۆنەکە ماوەی چەندین مانگ دەخایەنێت و تەواوی شارەکانی بەریتانیا، خاپوور و دەسووتێنرێت، بەڵام هیتلرە هەر سەرناکەوێت، چونکە ڕووبەروی بەرەنگاریەکی گەورەی گەلی بەریتانیا دەبێتەوە.
$بەرەنگاری گەلی بەریتانیا$
بەراستی ئێمە هەر زیاتر شارەزاییامن لەبارەی ڕۆحی گیانفیدایی ڕوسەکان هەبوو، بەڵام گەلی بەریتانیا دەتوانم بڵێم، ئەوە ڕۆحی گیانفیدایی ئەوان بوو کە جیهانی ڕزگارکرد، بەتایبەتی لەکاتی بەرەنگاربوونەوەی ئه و هەموو فرۆکە جەنگییە سەربازییانەی ئەڵمانیا، کە ڕۆژانە شارەکانیان بۆمباران کردووە، بەڵام ڕۆحێکی گەورەی گیانفیدایی، توانی بەسەر ئەم لەشکرکێشییەی ئەڵمانیا بوەستێتەوە بەمەش، جیهان توانی گەورەترین بنکەی مقاوەمەتی ئەڵمانیا نەدۆرێنێت و لێرەشەوە پلانی ڕزگارکردنی ئەوروپا و جیهان دابنرێت.
$رۆڵی نێگەتیفی ڕوسیا$
من پێشتر بە حوکمی ئەوەی لەناو چەپەکاندا، هەمیشە باسی مەزنی و قارەمانی ڕوسیامان دەکرد لە جەنگی دووەمی جیهانیدا، زۆر ئاگاداری ووردەکاریی و هەڵوێستەکانی ستالین و ڕوسیا نەبووم بەتایبەتی لەسەرەتاکانی جەنگەکەدا. کاتێک ئەم کتێبەم خوێندەوە، زانیاری زۆری تێدابوو لەبارەی هەڵوێستەکانی ڕوسیا لەسەرەتای جەنگەکەدا، کە هەر هەموویان دەتوانم بڵێم بە شەرمەزاری وەسفیان بکەم. یەکەمین هەڵوێستی شەرمەزای ڕوسیاش ڕێکەوتنی سۆڤێت و ئەڵمانیایە کە لە 23-08-1939 مۆرکرا، هەر لەپاش ئەم ڕێکەوتنەوە ئیتر ئەڵمانیا پەلاماری پۆلۆنیای داو لەگەڵ ڕوسیادا پۆڵۆنیا و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپایان دابەشکرد.
هەروەها هەتاوەکو ئه و ڕۆژەی ئەڵمانیا پەلاماری ڕوسیا دەدات، ڕوسیا هەر داکۆکی لە هەڵمەتە داگیرکارییەکانی ئەڵمانیا کردووە، لەمبارەیەوە نووسەر دەڵێت:
ئه و حکومەتە هیچ گرنگییەکی بە چارەنووسی وڵاتانی ڕۆژئاوا نەدەدا، هەرچەندە ئەوە مانای تێکشاکاندنی بەرەی دووەمی دەگەیاند، کە دوای ماوەیەکی کەم و لەسەر داوایەکی زۆر دروستکرا.
حکومەتی ڕوسیا بە فەرمی دانی بە حکومەتکەی ڕەشیدا عالی لە عیراق دا نا کە سەر بەئەڵمانیا بوو. هەروەها کاتێک بەلجیکا و نەوریژ لەلایەن ئەڵمانیاوە داگیردەکرێن، هەردوو دیپلۆمتکاری ڕاسپێردراوی حکومەتی بەلژیکا و نەرویژی لە مۆسکۆ دەرکرد، وەزیری یۆگسلاڤیاش بەهەمان چارەنووس گەیشت، لەسەرەتای مانگی حوزیران، ڕوسیا کارەکانی ڕاسپێردراوی حکومەتی یۆنانی هەڵپەسارد، ئەمانە هەمووی بۆ ڕازیکردنی ئەڵمانیا بوو. ل 277
پاشان چرچل باس لە سزای خودایی بەسەر ڕوسیادا دەکات، چونکە بێ ئاگایی و لووتبەرزانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەکە کردووە لەمبارەویەوە دەڵێت:
ئەفسانەیەکی یۆنانی هەیە باس لە تووڕەیی خواوەند نیمیس دەکات، کە بەڵا بەسەر هەرکەسێک دەهێنێت سنووری خۆی تێپەڕ بکات و سنوورێک بۆ لووتبەرزییەکی دادەنێت، تۆڵەش لەهەرکەسێک دەکاتەوە ئەگەر تاوانێکی قێزەون ئەنجام بدات. ل274
جێگەی گوتنە ڕوسیا لەپاش پەلاماردانی لە لایان ئەڵمانیاوە، دەبێتە زەرەرمەندی یەکەمی جەنگەکە و زیاتر لە 20 ملیۆن هاوڵاتی گەلانی سۆڤێت دەبنە قووربانی جەنگەکە، هەموو ئەمانەش بەهۆی هەڵەی گەورەی حکومەتی سۆڤێت بەسەرۆکایەتی ستالینەوە بووە.
$رۆژهەڵاتی ناڤین و ڕۆڵی لە جەنگەکە$
دیارە ئەم جەنگە تەنها لە ماڵی ئەوروپادا نابێت، بەڵکە ئاگری جەنگەکە پەل بۆ هەموو جیهان دەهاوژێت و گەلان و وڵاتانی تریش دەسووتێنێت، یەکێک له و شوێنانەش ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەبێت بەتایبەتی ئێران، عیراق، سوریا لەم کتێبەدا نووسەر باس لە گرنگی ئەم سێ وڵاتە دەکات لە جەنگەکەدا.
$-عیراق$
لەوکاتەدا عیراق ڕۆڵی سەرەکی بۆ بەریتانیا دەبێت، چونکە ئەڵقەی پەیوەندی بووە بۆ هیندستان و بەریتانیا، هەروەها بنکەی سەربازی بەریتانیا لە عیراق پارێزگاری لە ناوچەکە و کەنداوی فارسی دەکرد، هەربۆیە بەریتانیا دژی کودەتاکەی ئازاری 1941 بەسەرۆکایەتی ڕەشید عالی گەیلانی کردووه و لەم کتێبەشدا بە ووردی باسی ئه و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی بەریتانیا دەکات لە دژی ڕەشید عالی گەیلانی.
$-سوریا$
هیچ کاتێک باوەڕم نەدەکرد کە سوریا هێندە پێگەی گرنگی هەبووبێت لە جەنگی دووەمی جیهانی، بەڵام چرچڵ بە گرنگییەوە باسی ئەم وڵاتە دەکات و مەترسی داگیرکردنی لەلایەن ئەڵمانەکانەوە دەخاتە ڕوو، هەربۆیە لێرەش بەتوندی ڕووبەروی هەڵمەتی داگیرکاری ئەڵمانی بوونەتەوە. لەمبارەیەوە نووسەر دەڵێت:
ئەگەر ئەڵمانەکان دەستیان بەسەر سوریادا بگرتایە، ئەوا هەریەک لە میسر و کەناڵی سوێس و کارگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە عەبادان دەکەوتنە بەر هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ و بەردەوام. هەروەها ڕێگای وشکانیشمان لە نێوان فەلەستین و عیراق دەکەوتە مەترسییەوە. ل 369.
$-ئێران$
ئێران یەکێکە لە وڵاتە گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، لەکاتی جەنگی دووەمی جیهانیشدا هەرچەندە ڕەزا شا ئیعلانی بێلایەنی کردبوو، بەڵام لەژێرەوە دۆستی ئەڵمانیا بوو. لەوکاتەدا ئێران ڕۆڵی گرنگی لەم جەنگەدا هەبووە بۆ هاوپەیمانەکان، بەتایبەتی لە دوو ڕووەوە : یەکەمیان : بوونی نەوتێکی زۆر، کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە جەنگەکە هەبوو، هاوپەیمانەکان ترسیان هەبوو، ئەم نەوتە زۆرەی ئێران بکەوێتە چنگی ئەڵمانەکان. هەروەها گەر ئێران لەلایەن ئەڵمانیاوە داگیربکرایە، ئەوا دەبووە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر وڵاتانی کەنداوی فارسی و عیراق و هیندستان. دووەم خاڵی گرنگیش، هاوپەیمانەکان دەیانویست لە ڕێگەی ئێرانەوە، هاوکاری بگەیننە یەکێتی سۆڤێت. وەکو نووسەریش دەڵێت: لەپاش داگیرکردنی ئێران لە ساڵی 1941 ەوە هەتا کۆتایی جەنگەکە، توانیمان زیاتر لە پێنج ملیۆن تۆن، هاوکاری بگەیەنینە ڕوسیا. ل292
هەرلەبەرئەمەشە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی بەریتانیا، ئەمریکا، سۆڤێت، ئێران داگیردەکرێت.
$-باکووری ئەفریقا$
وەکو وتم جەنگەکە هەموو جیهانی گرتۆتەوە جگە لە ئەمریکا نەبێت بەهەردوو بەشەکەی باکوور و باشوریەوە. شوێنێکی تر کە جەنگی گەورەی تێدا ئەنجامدراوە، باکووری ئەفریقایە بەتایبەتی وڵاتانی لیبیا، تونس، جەزائیر، مەغریب، میسر لێرەش هێزی ئەڵمانیا لە سەرەتادا بەسەرۆکایەتی جەنەڕال ڕومڵ سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنێت. نووسەر لەکتێبەکەیدا باسی تەواوی ئه و جەنگانە دەکات کەلەم ناوچەیە ڕوویداوە، بەلای منەوە هەمووی زانیاری نوێ بوون، بۆ نموونە بەلامەوە سەیربوو، لیبیا هێندە پێگەی گرنگی هەبووە لەم جەنگە. هەروەها باسی جەنگی تونس دەکات، لەم وڵاتە بچووکەدا گەورەترین جەنگ تێیدا ڕوویداوە، بەجۆرێک نزیکەی نیو ملیۆن سەربازی ئەڵمانی بەدیل گیراون، لێرەشەوە جەنگی باکووری ئەفریقا یەکلایی دەبێتەوه و ئەڵمانیا سەرەتای شکستی خۆی دەدات بە دەستەوە.
نووسەر لەبارەی جەنگی تونسەوە دەڵێت:
هیتلەر زیاتر لە سەد هەزار سەربازی بۆ بەهێزکردنی بەرەی تونس لەرێگەی فرۆکەوە نارد، دواتر دەرئەنجامی خراپ و زیانی گەورەی لێکەوتەوە، لە ڕاستیدا ئه و کارەی هیتلەر هەڵەیەکی ستراتیژی گەورە بوو، چونکە گەر ئه و هەموو هێزەی لەوێ بەکارنەهێنابایە، ئەوا دەیتوانی به و هێزە گەورەیە بەرەی ڕوسیای پێ بەهێز بکات یان بەشێکی لە نۆرماندی کۆبکاتەوە. ل 263
بەڵام خۆشبەختانە هیتلەر ئەم هەڵە گەورەیەی کردووه و مرۆڤاتیش لە هەر هەڵەیەکی هیتلەر سوودمەنی سەرەکی بووە.
$ژاپۆن و کیشوەری ئاسیا$
وڵاتێکی تر کە مەرگەساتی گەورەی بەسەر جیهاندا هێناوە، ژاپۆنە. ئەم وڵاتەش بەهۆی سیاسەتی فاشیستی و داگیرکاری وڵاتانی تر، تەواوکی گەلانی جیهانی ڕووبەروی مەترسی گەورە کردەوە. بەتایبەتی لە چین، کە زیاتر لە 30 ملیۆن کەس بوونە قووربانی چەتەگەری ژاپۆن. نووسەر لەم کتێبەیدا پانتایی باشی بۆ جەنگەکانی بەریتانیا و ئەمریکا لە دژی ژاپۆن داناوه و باسی کۆمەڵێک جەنگی گەورە دەکات کە لە کیشوەری ئاسیا ڕوویداوە بەتایبەتی لە وڵاتانی بۆرما و سەنگاپوور و مالیزیا و هیدنستان و چین
نۆرماندی و ڕزگارکردنی ئەوروپا
لەماوەی پێشوودا زۆر کورد ناوی نۆرماندیان بیست، دیارە ئەوەش پاشئەوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا وتی: کورد لە جەنگی نۆرماندی لەگەڵمان نەبوون. دیارە پرۆسەی نۆرماندی، یەکێکە لە گەورەترین داستانی سەربازی کە لەم جەنگەدا تۆمار کرابێت و لەرێگەی ئەم جەنگەشەوە، بڕیاری یەکلاکەرەوە درا و جاڕی شکستی ئەڵمانیا لێدرا.
نووسەر بەدرێژی باسی ئەم پرۆسەیە دەکات و دەڵێت:
لەم هەڵمەتەدا نزیکە 326 هەزار سەرباز و 54 هەزار ئوتۆمبێل و تانکی سەربازی و 104 هەزار تۆن کەلوپەلی سەربازی لە ڕێگەی ئاسمانیی و وشکانی دابەزینە کەنارەکانی نۆرماندی لە باکووری فەرەنسا.
لێرەشەوە موژدەی سەرکەوتن و ڕزگاربوونی ئەوروپا لە سوپای داگیرکاری ئەڵمانیا و ساڵانی جەنگ و کارەسات کۆتایی پێهات.
$ستالینگراد$
ستالینگراد وێستگەیەکی گرنگی تری جەنگی دووەمی جیهانییە و لێرەشدا گەلانی سۆڤێت داستانێکی گەورەیان لە گیانفیدایی تۆمارکرد، ، لێرەشەوە لە ڕۆژهەڵاتەوە جاڕی نەمانی حوکمی خوێناوی سوپای داگیرکاری ئەڵمانیا درا. چرچڵیش هەرچەندە زۆر ڕقی لە یەکێتی سۆڤێت بووە، بەڵام بەوپەڕی ڕاستگۆییەوە باسی ئەم داستانە گەورەیە دەکات و دەڵێت:
زیانی ڕوسەکان لە هەژمار نەدەهات، لەگەڵ ئەوەشدا هیج هێزێک نەیتوانی بەسەر ڕوسەکاندا سەربکەوێت، ، ، ڕوسەکان زۆر قارەمانانە دەستیان کرد بە هێرش و گەمارۆدانی دوژمن. ل 371
$رۆڵی دووفاقی تورک$
خاڵێکی گرنگی تر کەلەم کتێبەدا بەرچاوم کەوت، هەڵوێستی دووفاقی تورکیایە لەم جەنگەدا، هەرچەندە بەدرێژایی مێژوو ئەم وڵاتە لەمجۆرە هەڵوێستانە بەردەوامە. دیارە تورکیا لە ژێرەوە لە زۆر ڕووەوە پشتگیری ڕژێمی نازیەتی ئەڵمانیای دەکرد، هەرچەندە خۆی وەکو بێلایەن دانابوو، چرچڵ لەم کتێبەدا باسی هەڵوێستی خراپی ئەم وڵاتە دەکات لەم جەنگەدا، کەهیچ کاتێک ئامادە نەبووە ئیعلانی جەنگ لەدژی ئەڵمانیا بکات، دیارە ئەوەش زیاتر پەیوەندی بە بەژرەوەندیی و لەهەمووشی گرنگتر لەرووی ئایدۆلۆژییەوە، هەردووکیان فاشیست بوون.
چرچڵ بەشێک لەکتێبەکەی بەناوی چەقبەستن لەدەریای سپی ناوەڕاست داناوه و تێیدا باسی هەڵوێستی خراپی تورکیا دەکات
لەمبارەیەوە چرچل دەڵێت :
دەمێک بوو من و سەرۆک مەبەستی ڕۆزڤێڵد سەرۆکی ئەمریکایە دەگەڕاین بە دوای کردنەوە ڕێگەیەکی نوێ بۆ هاریکارکردنی ڕوسیا و وەشاندنی گورزێک بەلای باشووری ئەڵمانیا. هەرلەبەرئەوەی تورکیا کلیلی کردنەوەی ئه و گرێ کوێرە بوو، چەند مانگێک بوو ئامانجمان ڕازیکردنی تورکیا بوو، لەبارەی هاتنی بۆ ناو جەنەگەکە لەگەڵ ئێمە.
پاشان بۆ ئەم مەبەسەت دەچێتە تورکیا و لەکاتێکدا وەزعی ناوچەکەش خراپە، لە ئەدەنە عیسمەت ئەنینۆ سەرۆکی ئەوکاتی تورکای دەبینێت، بەڵام هەر سەرکەوتوو نابێت.
پاشان دەڵێت:
مەبەست له و وتوێژانە لەگەڵ تورکیا، خۆشکردنی ڕێگایەک بوو لەبەردەم بەشداریکردنی تورکیا لەجەنگی پاییزی ساڵی 1943، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا، تەنانەت دوای ڕووخانی ئیتالیا و پێشڕەوییەکانی ڕوسیاش بەسەر ئەڵمانیا، تورکیا ئامادەنەبوو بێتە جەنگەکەوە. ل 369
لە شوێنێکی تردا دەڵێت:
بەدرێژایی پاییز و زستانی سەرقاڵی گواستنەوەی بنکەکانی هاوەنی قورس بووین لە ئەمریکا و بەریتانیاوە، ئەڵمانەکانیش لە ڕودیس بوون، ئەمانەش وەکو دڕکێک لەسەر ڕێگەمان بوو، کاتێک تورکیا ئه و چەقبەستنەی بینی لە نزیک هاوپەیمانان، بەڵام وەڵامی نەداینەوه و بێبەشی کردین لەبەکارهێنانی فرۆکەخانەکانی. ل389
بەدرێژای ئه و ساڵانەش تورکیا داوای هاوکاری سەربازی لە هاوپەیمانان و نازییەکان کردووە، لەهەمووشی ناخۆشتر ئەوەیە، لەپاش تەواوبوونی جەنگ، کاتێک تورکیا زانی هاوپەیمانان بردیانەو، یەکەمین وڵات بوو، چووە ناو هاوپەیمانی ناتۆوە، لەکاتێکیشدا کۆمارە نوێکەیان، بەهاوکاری مادیی و سیاسیی و سەربازی یەکێتی سۆڤێت دروست بوو.
خاڵێکی گرنگی تریش بەلای منەوە، بۆچی دەوڵەتە هاوپەیمانەکان پەلاماری تورکیاییان نەدا، کەچی پەلاماری ئێرانیان دا؟ دیارە گەر ئەوە ڕوویبدایە، ئەوا بە سوود بۆ گەلی کورد دەگەڕایەوە، بەڵام بەداخەوە ڕووی نەدا.
$-ئەمریکا$
لەم کتێبەدا نووسەر پانتاییەکی زۆری بۆ ئەمریکا داناوە، لەهەمانکاتیشدا زۆر بەرێزەوە باسی ڕۆڵ و هاوکارییەکانیان دەکات بۆ دەوڵەتە هاوپەیمانەکان. دیارە نابێت ئەوەشمان لەبیربچێت، کە ئەمریکا ڕۆڵێکی ئێجگار گەورەی لە جەنگی ڕزگارکردنی ئەوروپادا هەبووە، دڵنیام گەر ئەمریکا بەشداری جەنگەکەی نەکردایە، ئەوا ئەگەری زۆری هەبوو کە ئەڵمانیا لەسەرکەوتنەکانی بەردەوام بوایە. نووسەریش لەزۆرشوێندا باسی هاوکاری سەربازیی و ماددیەکانی ئەمریکا دەکات، لەهەمانکاتیشدا باس لە خاڵە جیاواز و ناکۆکەکانیشیان دەکات.
هیتلەر
لەم کتێبەدا نووسەر باسی کۆمەڵێک کەسایەتی دەکات، لە پێش هەموویانەوە هیتلەر وەکو تارماییەک بەسەر ئەم کتێبەوە دیارە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوەی کە ئەم پیاوە لەجەنگێکی گەورەدا بووە لەگەڵ هیتلەر، بەڵام هانا بۆ درۆ یان زمانی جنێو قسەی ناشیرین نابات، بەڵکە بە شێوازێکی ئاسایی باسی هیتلەر دەکات و ڕەخنەی لێدەگرێت. دیارە لەزۆر شوێندا باسی دەکات و بەشێکی کتێبەکەشی بەناوی ئەدۆلڤ هیتلەر داناوە، تێیدا باسی ژیانی شەخسی و سیاسی دەکات و هەروەها چۆن ئەم عەریفە نەمساوییە توانی، حوکمی ئەڵمانیا بکات، نووسەر بەپشت بەستن بەکۆمەڵێک زانیاری ڕاست، باسی هیتلەر دەکات.
بلیەمەتێکی ترسناکە کە هەرگیز هاوشێوەی لە مێژوودا نەبوو، پڕ لە ڕق و کینەی ژەهراوی بەدیار کەوت. ل؛ 23
هیتلەر کەسێکی ژیر و دانا بوو، دەیزانی سەرکەوتن به و ڕێگەیە نایەتە دی و پێویستە مرۆڤ سەرکێشی بکات، ل98
لەهەمانکاتیشدا باس لە هەڵە سەربازییە گەورەکانی دەکات بەتایبەتی لە جەنگی ستالینگراد و تونس و نۆرماندیدا. لەگەڵ ئەوەشدا دان بە سەرکەوتنە سەربازییەکانی دەنێت.
$رۆمڵ و مۆسۆلینی و ڕۆزڤێڵد$
جگە لە هیتلەر چوار کەسایەتی تر، پانتایی گەورە لە کتێبەکەی چڕچل داگیردەکەن، کە ئەوانیش ستالین و مۆسۆلینی و ڕۆمڵ و ڕۆزڤێڵد بەگشتی زۆر بەباشی باسی ڕۆزڤێلد سەرۆکی ئەمریکا دەکات دیارە ئەم پیاوە ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە شکستپێهێنانی ئەڵمانیا، هەروەها زۆر کەسێکی دەستکراوە بوو لەبەرامبەر هاوپەیمانان و ڕوسیا، گەر لەوکاتەدا ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بوایە، ئەوا بەشداری جەنگەکەی نەدەکرد و مێژووی مرۆڤایەتی بەشێوەیەکی تر دەبوو.
زۆر بەخراپیش باسی مۆسۆلینی و ستالینیش دەکات و وەکو دیکتاتۆر ناویان دەبات و هیچ کاتێکیش بە باشە وەسفیان ناکات.
لەگەڵ ئه و هەموو ڕقەی نووسەر کە لە ئەڵمانەکان هەیەتی، بەڵام نووسەر بەوپەڕی ڕاستگۆییەوە باسی جەنەڕاڵ ڕۆمڵ دەکات، کە ناسراوترین جەنەڕاڵی سەربازی ئەڵمانیا بووە. لەکاتێکدا ئەم پیاوە شکستی زۆر گەورەشی بەسەر بەریتانیا هێناوە، بەڵام چرچل وەکو کەسێکی ئەکادیمی باسی لە سەرکەوتنە سەربازییەکانی دەکات، جگەلەوەش باسی ژیانی شەخسی و سەربازی دەکات و هیچ زمانێکی زبر و ناشیرین لەدژی بەکارناهێنێت.
کورد
بەداخەوە لەتەوەوای بیرەوەرییەکانیدا، بە دێرێکیش باسی کوردی نەکردووە، دیارە لەمەشدا نەبوونی کورد وەکو دەوڵەتێک ڕۆڵی هەبووە.
چەند سەرنجێک لەبارەی چرچڵەوە
لەگەڵ ئەوەی کە چرچڵ ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە جەنگی ڕزگارکردنی ئەوروپا لە چنگی فاشیست، بەڵام لەهەماناکتیشدا ئەم پیاوە کۆمەڵێک خاڵی زۆر نێگەتیفی هەبووە، بەتایبەتی لەرووی فکری و تێڕوانینی بۆ گەلانی جیهان. لێرەدا هەوڵ دەدەم باسی هەندێکیان بکەم
سەربەخۆیی گەلان
چرچڵ لەتەواوی کتێبەکەیەدا هەروەها لە تەواوی ژیانیشیدا، هیچ بۆچوونێکی باشی بەرامبەر بە گەلانی غەیرە ئەوروپیی نەبووە، بگرە بەپێچەوانەوە هەڵوێستی زۆر خراپی هەبووە. جێگەی ئاماژەیە یەکەمین ئەرکی سەربازی چرچل لەگەڵ سوپای ئیسپانیا بووە دژی شۆرشی ڕزگاریخوازی گەلی کوبا لەسالی 1894. هەروەها پێشتریش وەزیری کۆڵۆنیاکانی بەریتانیا بووه و هەموو کاتێکیش دژی سەربەخۆیی کۆڵۆنیاکانی بەریتانیا بووە بەتایبەتی هیندستان. ئەمەش خاڵێکە کەهەموو کاتێک وەکو لایەنی نێگەتیف لە ژیانی ئەم پیاوەدا دادەنرێت.
جێگەی ئاماژەیە چرچڵ هەڵوێستی خراپیشی بەرامبەر بە گەلی کورد هەبووە، داوایکردووە کە چەکی کیمیایی و کۆمەڵکوژیی لە دژی گەلی کورد وئەفغانی بەکاربهێنرێت.
دژایەتیکردنی کۆمۆنیزم
دژایەتیکردنی فکری کۆمۆنیستیش، سیمایەکی تری ئەم پیاوە بووه و لەتەواوی وێتسگەکانی ژیانیدا، دژی فکری کۆمۆنیستی بووە. زۆرجاریش کەوتۆتە هەڵوێستی خراپەوە، بۆ نموونە لەکاتی جەنگی ناوخۆی ئیسپانیادا، کە جەنگێکی ماڵوێرانی بووە، له و کاتەدا حکومەتی بەریتانیا هەڵوێستی بێلایەنی هەڵبژارد بوو، لەوکاتەدا بەرەی فاشیستی فرانکۆ هەبوو لەگەڵ بەرەی کۆمارییەکان و چەپەکان. لەمبارەیەوە چرچڵ دەڵێت:
راستیەکەی من هاوخەمی شیوعییەکان نەبووم، بۆیە دەمزانی حکومەتی بەریتانیا سەربازی هەڵە زۆرەکانی، بەبێلایەنی له و کێشەیە هەلە نەبوو. ل 84
لە شوێنێکی تریشدا دەڵێت:
فاشیەت تەنیا سێبەری شیوعیەتە یان لەسەر هەمان بنجی گیای ئەواندا ڕواوە.
لەکاتی باسکردن و سەرکەوتنی ستالیگرادا دەڵێت:
بەمەش هەوڵی داگیرکردنی ڕوسیا بەزۆری و لەناوبردنی شیوعیەت، بۆئەوەی جۆرێکی تر لە حوکمکردنی لە ڕوسیادا بێتە جێگەی، لەناوچوو، هەرچەندە ستەمکاری ئەوان مەبەستی سۆڤێتە لە نازیەت کەمتر نەبوو. ل 372
دیارە شوبهاندنی نازیەت و کۆمۆنیزم بە یەک، چ لەرووی و فکری و سیاسییشەوە، هەڵەیەکی گەورەیە، چونکە بەلای کەمەوە کۆمۆنیزم فەلسەفەیەکە داوای مرۆڤدۆستیی و مرۆیی دەکات، بەڵام نازیەت و فاشیزم داوای لەناوبردنی مرۆڤەکان دەکەن و باوەڕی بە باڵابوونی ڕەگەزێک بەسەر ڕەگەزێکی تری مرۆییەوە هەیە.
شکستهێنان لە سەپاندنی ئاشتی لە ئەوروپا و جیهان
هەرچەندە چرچڵ توانی سەرکەوتن لە جەنگی دووەمی جیهاندا تۆماربکات، بەڵام نەیتوانی سیاسەتێکی ئاشتیخوازی لە ئەوروپا و جیهان بسەپێنێت، لەکاتێکدا ئەم پیاوە ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە نەخشەی جیهان لەدوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە.
چرچڵ خۆی دان بەم ڕاستییەدا دەنێت و دەڵێت:
ئەوەی مایەی داخی هەموومانە سەرباری ئه و هەموو هەوڵ و سەرکەوتنانەی سەدان کەس، کە مرۆڤایەتی لەسەر مەسەلەی دادپەروەری قووربانی بۆ داوە، ئێمەی نەگەیاندە کەناری ئاشتی و تا ئێستاش هەڕەشە و ترسمان لەسەرە، بەڵام من ئاواتەخوازم بیرکردنەوەمان لە ڕابردوو، وامان لێبکات چۆن کاربکەین و لە داهاتوودا، نەوەی داهاتووش هەڵەی ساڵانی ڕابردوو ڕاست بکەنەوه و کاربکەن بۆ هێنانەدی داپەروەری مرۆڤایەتی.ل 18
ئەوەی جێگەی سەرنجە چرچڵ ڕەخنە لە نەوەکانی پێش خۆی دەگرێت کە نەیانتوانییەوە ئاشتی جێبەجێبکەن و دەڵێت:
خەونی هەرە گەورەی هەموان، دوای جەنگی یەکەمی جیهان، بریتی بوو : لەسەپاندنی ئاشتی بەسەر سەرجەم جیهان، کە کارێکی ئاسان بوو بۆ گەلانی دونیا، چونکە هەموو لایەک باوەڕی بە حوکمی لۆژیک و بیرکردنەوەی ڕاست و دروست هەبوو، فەرەنساش یەک ملیۆن و نیو قوربانی لە جەنگی یەکەمی جیهان داوە. ل 21
پارادۆکس لەوەدایە چرچڵیش لە پاش جەنگی دووەمی جیهانی نەیتوانی خەونی ئاشتی هەمیشەیی لە ئەوروپا و جیهان بهێنێتە دی.
چەند سەرنجێک لەبارەی وەرگێڕانەکەوە
دیارە دووبارە دەستخۆشی لە خاتوو شاناز دەکەم بۆ وەرگێرانی ئەم کتێبە باشە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کتێبە وەکو هەموو دەقێکی نووسراوە لەهەڵە و کەموکورتی بەدەر نییە. لێرەدا پێمخۆشە چەند سەرنجێکی خۆم بخەمە ڕوو، هیوادارم بەدڵێکی فراوانەوە وەریبگرێت.
سەرەتا دەبوایە سەرچاوەی ئەم کتێبە بنووسرایە کە وەرگێر لێی وەرگرتووە، هەروەها لە چ زمانێکیشەوە کردوویەتی بەکوردی، ئەمەش ئەتەکێتی هەموو وەرگێرێکە چونکە دەبێت بزانین لە چ کتێبێکەوە وەریگێڕاوە.
لە زۆر شوێنیشدا هەڵەی گەورە دەبینم بەتایبەتی لەبەکارهێنانی ناوی شار و وڵات و جۆری چەکو تەقەمەنییەکان. بۆ نموونە لە لاپەڕە 71 دا دەڵێت:
بەسەرە قەڵەمێکی هیتلەر ژمارەی سوپای ئەڵمانی گەیشتە حەوت هەزار کەس.
سەرەتا حەوت هەزار هەڵەیە، دڵنیام ژمارەکە لەوە زیاترە، هەروەها دەبێت لەکۆتایشدا بنووسێت سەرباز نەک کەس.
یان لە لاپەرە 187 باسی هاوکارییەکانی ئەمریکا دەکات بۆ بەریتانیا و فەرەنسا و دەڵێت:
لیستی یەکەم بریتی بوو لەناردنی چارەکە ملیۆنێک کڵاشینکۆف و هەر کڵاشینکۆفێکیش 250 گوولە لەگەڵدا بوو.
سەرەتا دەبێت ئەوە بڵێم کە کڵاشینکۆف چەکێکی ڕوسییە و هیچ کاتێک سووپای ئەمریکا کڵاشینکۆفی بەکارنەهێناوە. هەروەها چەکی کڵاشینکۆف لەساڵی 1947 دا یەکەم ئەزمونی بۆکراوه و ساڵی 1952 بەتەواوەی دەستکرا بە بەرهەمهێنانی و خرایە خزمەتی سوپای ڕوسیاوە. بەداخەوە نووسەر لەزۆر شوێندا باسی چەکی کڵاشینکۆف دەکات، لەکاتێکدا ئه و چەکە لە جەنگی دووەمی جیهاندا لە هیچ شوێنێک بەکارنەهاتووە. جگە لەوەش باسی ساڵەکەی نەنووسیوە، کەی ئەمریکا ئه و چەکانەی ناردووە.
هەروەها لە زۆر شوێندا بازدان بەسەر باسەکان هەیە بۆ نموونە لەلاپەڕە 372 باسی جەنگی ستالینگراد دەکات، یەکسەر لەپاش پەرەگرافی یەکەم، دەچێتە باکووری ئەفریقا و باسی جەنگەکانی ڕۆمڵ دەکات. لە زۆرشوێندا تێکەڵاوی لە باسەکان هەیە، جا نازانم ئەم هەڵەیە لە نووسەر خۆیەتی یان لە وەرگێڕی یەکەم و دووەم.
لەلایەکی ترەوە زۆر جار ساڵەکان نانووسێت، بۆ نموونە لەزۆربەی باسەکانی بەتایبەتی جەنگە گەورەکانی وەکو نۆرماندی، دەنکێر، ڕۆما، یان ڕزگارکردنی ئەوروپا، لە دەقەکەدا ساڵەکە نەنووسراوە، تۆ دەبێت خۆت بگەڕێیتەوە بۆ لاپەڕەکانی پێشتر یان دواتر، ئەمەش دووبارە نازانم هەڵەی نووسەرە یان وەرگێڕەکان.
لەلایەکی ترەوە ئەم کتێبە سێ پێشەکی هەیە، یەکەمیان هی خۆیەتی، بەڵام ئەوەی دووەم نازانین هی کێیە، سێهەمیش هی چرچڵ خۆیەتی. دەبوایە ناوی نووسەری دووەمیش بنووسرایە.
دوا قسە
دیارە ئەم کتێبە چ لە ڕووی مێژوویی و چ لە ڕووی ئەدەبیشەوە، گرنگیی زۆری هەیە، هەروەها بابەتی زۆریش لەم کتێبەدا باسکراوە، کە بەداخەوە لێرەدا بوار نەبوو ئاماژە بە هەموویان بکەم، بەڵام دەتوانم بڵێم تەواوی بابەتەکانی ئەم کتێبە هەمووی گرنگن و مایەی بایەخی جیهانن.
لێرەدا دووبارە دەستخۆشی لە خاتوو شاناز دەکەم، بۆ وەرگێڕانی ئەم کتێبە باشە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
سەرچاوە:
وینستۆن چرچڵ. یادشتەکانی ویسنتۆن چرچل. وەرگێرانی : شاناز ڕەمزی هیرانی. بلاوکراوەکانی خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما. چاپی یەکەم، ساڵی 2016
ئەردەڵان عەبدوڵڵا
ئەم بابەتە 2,060 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 12-01-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 12-01-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 12-01-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 12-01-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,060 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.183 KB 12-01-2020 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
پانکریاس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
خەون لای فرۆید
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
30-04-2024
ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,736
وێنە 106,208
پەرتووک PDF 19,175
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
پانکریاس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
خەون لای فرۆید
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.468 چرکە!