کەیخەسرەو پورنازریی (کیخسرو پورناظری) لە دایکبووی ساڵی 1944 لە #کرماشان#. مامۆستاو ژەنیاری سازی تەنبوور کەیخەسرەو کوڕی مامی (شهرام ناظری) و باوکی(سۆهراب و تەهمورس پورناظریە). باوکی ئەو پرویز پورناظری بوو کە ناسراو بوو بە حاجی خان کە خۆی لە شاگردەکانی (کلنل علی نقی وزیریو درویش خان) بوو. دایکی کەیخەسرەو ناوی (پوراندخت سرحددار) بوو، کە بناغەدانەری یەکەمین دواناوەندیی کچان و یەکەمین ژنی کرماشان بوو کە دەرچووی پۆلی 12 و دیپلۆمی هە بووە. کەیخەسرەو هەر لە منداڵییەو لای باوکی فێری ژەنینی ئامێری تار بووە و لای دایکیشی فێری ئەدەبیات. مامۆستاکانی ئەو، جگە لە دایک و باوکی، بهزاد کرماشانی و کیوان سمیعی بوون. کەیخسرەو دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاریی ڕێگاوبانە، بەڵام دوای ئەوە چووە زانکۆی هونەری تاران و لەوێ لیسانسی هونەری وەرگرت. لە ساڵی 1972 وە بووە کارمەندی وەزارەتی فەرهەنگ و هونەر، و بەرپرسی بەشی ئاوازو مۆسیقای کوردی بوو، هاوکات تا ساڵی 1979 بەرپرسی ئۆرکێسترای کوردیی ئێران بوو. لە ساڵی 1980 وە گروپی مۆسیقای شمس ی دامەزراندو هاوکاری خۆی لەگەڵ کامکارەکان وشەهرام نازریدا دەست پێکرد. گروپی شەمس، واتە کەیخەسرەو لە گەڵ کوڕەکانی، زیاتر لە 300 کۆنسێرتی مۆسیقایان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێراندا ئەنجام داوە.