خاوەنشکۆ سوڵتان هەیسەم بن تارق ئال سەعید،
سوڵتانی عومان، خوا بتانپارێزێ..
سڵاوی خواتان لێ بێت.
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی خاوەنشکۆ، سوڵتان قابووس بن سەعید بن تەیمورمان پێگەیشت. بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی گەرم لە بەڕێزتان و لە ڕێی ئێوەشەوە لە خانەوادەی پایەدارتان و هەموو گەلی عومانی دۆست دەکەم. لە خوای گەورە تکاکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و لەم کۆستە سەختەدا سەبووری و ئارامیتان پێ ببەخشێ و گەل و وڵاتەکەتان هەردەم لە ئاشتی و سەقامگیری و پێشکەوتندا بن.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#11-01-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,015