لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا (01-04-2019 بۆ 01-01-2020) ئاستی هەناردەکانی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان زیادیکردووه.
حەمید حوسێنی، بەرێوبەری گشتی ژووری بازرگانی ئێران و عێراق ڕایگەیاند، ئاستی هەناردەکانی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا زیادیکردووە، بە جۆرێک کە له و ماوەیەدا بە بەهای نزیکەی 7 ملیار دۆلار کاڵای بۆ عێراق و بە تایبەتی بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هەناردە کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بە هۆی خۆپیشاندانەکانی عێراق و ناسەقامگیری ناوخۆیی ئه و وڵاتە، ئێران لە پلانیدایە کە هەناردەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و چەند شارێکی باشووری عێراق زیاتر بکات.[1]
#11-01-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,029 gånger