لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا (01-04-2019 بۆ 01-01-2020) ئاستی هەناردەکانی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان زیادیکردووه.
حەمید حوسێنی، بەرێوبەری گشتی ژووری بازرگانی ئێران و عێراق رایگەیاند، ئاستی هەناردەکانی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا زیادیکردووە، بە جۆرێک کە له و ماوەیەدا بە بەهای نزیکەی 7 ملیار دۆلار کاڵای بۆ عێراق و بە تایبەتی بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هەناردە کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بە هۆی خۆپیشاندانەکانی عێراق و ناسەقامگیری ناوخۆیی ئه و وڵاتە، ئێران لە پلانیدایە کە هەناردەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و چەند شارێکی باشووری عێراق زیاتر بکات.
[1]
11-01-202011-01-2020 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!