لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ژمارەیەک سایتی کوردی و عەرەبی هەواڵێک بڵاو بووەتەوە کە گوایە سەرۆک بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەستپێشخەریی هەیە و زۆربەی لایەنە شیعەکان ئەم دەستپێشخەرەیان ڕەتکردووەتەوە.
لێرەدا بە گشت لایەکی ڕادەگەیێنین کە ئەم هەواڵە هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە. لە بنەڕەتدا سەرۆک بارزانی دەستپێشخەری نەبووە تاکوو کەسێک یان لایەنێک ڕەتی بکاتەوە.
ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی
#11-01-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,506 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!