ماوریتزیۆ گارزۆنی (بە ئیتالی: P. Maurizio Garzoni، 1734-1804) مسیۆنەرێکی ئیتالی بوو کە لە ساڵانی 1762 هەتا 1787 لە ناوچەی مووسڵ و ئامێدی خزمەتی ئایینی مەسیحی کردووە. هەروەها لێکۆڵینەوەی لەسەر زمانی کوردی کردووە و کتێبی (ڕێزمان و وشەنامەی زمانی کوردی) (بە ئیتالی: Grammatica e vocabolario della lingua Kurda) لە ساڵی 1777 لە ڕۆمای ئیتالیا چاپ کردووە کە وەکوو یەکەم کتێبی ڕێزمان و زمانناسی بۆ زمانی کوردی ناسراوە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,375 times