دەیڤید نیل مەکێنزی (بە ئینگلیزی:David Neil MacKenzie، 1926-2001، لە دەقە کوردیەکاندا بە مەکینزی و مەکەنزی ناوی براوە) پڕۆفیسۆرێکی ئینگلیز و توێژەر و پسپۆڕی زمانە ئێرانییەکان بوو. بەرهەمەکانی مەکێنزی هەم لەبەر بەربڵاوی و هەم لەبەر وردبینی و قووڵی بەناوبانگە، بەتایبەت ئەو کارانەی کە لەسەر کوردیی نوێ و زمانی خوارەزمی کردوویە. ساڵی 1957 لە دوای چەند ساڵێک توێژینەوە لە کوردستاندا تێزی دکتۆراکەی لەسەر زمانی کوردی و شێوەزارەکانی نووسی و دواتر بە ناوی Kurdish Dialect Studies لە ساڵانی 1961 و 1962 لە دوو بەرگدا بڵاوی کردەوە.
=KTML_Bold=ژیان=KTML_End=
لە 08-04-1926 لە لەندەن لە دایک بووە. لە کاتی شەڕی جیهانیی دووەمدا، کاتێک کە دایک و خوشکی پەنایان بردووە بۆ کەنەدا، ئەو لەگەڵ باوکیدا ماونەوتەوە و یارمەتیی سوپایان داوە. لە 1943دا بۆ خزمەتی سەربازی نێرراە بۆ هیندستان. پاش ماوەیەک نێرراوە بۆ پێشاوەر و لەوێ فێری زمانی پەشتۆ بووە. پاش گەڕانەوەی بۆ بریتانیا، لە ئەیلوولی 1948 و لە تەمەنی 22 ساڵیدا لە School of Oriental and African Studies سەر بە زانکۆی لەندەن خوێندنی زمانی فارسیی دەست پێ کردووە و لە 1951دا بەکالۆریۆسی وەرگرتووە. ساڵی 1953 ماستەری لە (زمانە ئێرانییە کۆنەکان)دا وەرگرتووە. لە 1951ەوە لەگەڵ C. J. Edmonds دا توێژینەوە لەسەر زمانی کوردی دەست پێ کردووە. لە پایزی 1954ەوە و بۆ ماوەی 10 مانگ، لەگەڵ ژن و دوو منداڵەکەیدا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستانی عێراقدا بووە و خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوە لەسەر زمانی کوردی بووە. لە 1957دا نامەی دکتۆراکەی بە ناونیشانی A dialectological survey of Northern and Central Kurdish پێشکەش کردووە. پاشان هەر لە زانکۆی لەندەن، بووە بە مامۆستای (زمانە ئێرانییەکان). لە 1975ەوە تاوەکوو 1994 کە خانەنشین کراوە لە زانکۆی Göttingen ی ئاڵمانیا مامۆستا بووە. دوای خانەنشینی گەڕاوەتەوە بۆ Llanfairpwll ی وێڵز. ڕووداوێکی هاتوچوو و کێشەی دڵ بوون بە هۆی نەخۆشی و ناساغی و لە کۆتاییدا لە 13-10- 2001 لە Bangorی وێڵزدا مردووە.
=KTML_Bold=کتێب=KTML_End=
Kurdish dialect studies (توێژینەوەکانی شێوەزارەکانی کوردی)، 2 بەرگ، لەندەن: Oxford University Press، 1961-1962.
The Dialect of Awroman (Hawrâman-î Luhôn). Grammatical Sketch, Texts, and Vocabulary (شێوەزاری هەورامانی لهۆن، ڕێزمان، دەق و وشەنامە)، کۆپنهاگن، 1966.
The “Sûtra of the Causes and Effects of Actions” in Sogdian، لەندەن، 1970.
A Concise Pahlavi Dictionary (فەرهەنگی کورتکراوی پاڵەوی)، Oxford University Press, لەندەن, 1971.
The Khwarezmian element in the Qunyat al-munya, نووسەر: Zahidi al-Ghazmini, Mukhtar ibn Mahmud, d. 1260, 1990.
گوڵەگەنمی زێڕین، فەرهاد شاکەلی و خەبات عارف گواستوویانەتەوە بۆ ئەلفوبێی کوردی، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، هەولێر
مەکەنزی، دەیوید نییل. مەکەنزی و کورد، وەرگیر ئەنوەر سولتانی، کەرەج: مانگ، 1396.
=KTML_Bold=وتار=KTML_End=
Bāǰalānī (باجەڵانی)، Bulletin of the School of Oriental and African Studies، زانکۆی لەندەن، بەرگی 18, ژمارە 3, In Honour of J. R. Firth (1956)، لاپەڕەکانی 418-435 (وتارێکی 18 لاپەڕەیی)
The Language of the Medians (زمانی مادەکان), لە BSOAS 22دا, 1959, لاپەڕەکانی 354-355.
Zoroastrian Astrology in the Bundahishn, BSOAS, 27, 3, 1964, 511-529.
The Origins of Kurdish, In Transactions of the Philological Society (سەرچاوەکانی کوردی، لە مامەڵەکردنی کۆمەڵگای دەقناسی)، لاپەڕەکانی 68-86، 1961
The Buddist Sogdian Texts of the British Library, Acta Iranica، 10، Téhéran-Liège، 1976.
Iranica Diversa, 2 بەرگ، SOR, LXXXIV, 1-2, Roma, 1999.[1]