ئەلکساندەر بورەیکۆ خۆجکۆ (Aleksander Borejko Chodźko): لە 30-08-1804 – 27-01-1891 شاعیر، ڕۆژهەڵاتناس و زمانناسێکی پۆڵەندی بوو.
سەبارەت بە زمانی کوردی کتێبێکی هەیە بە ناوی (لێکۆڵینەوەی فیلۆلۆجیایی زمانی کوردی (شێوەزاری سلێمانی) (بە زمانی فەڕەنسی: Études philologiques sur la langue kurde dialecte de Soléimanié).
ئەلکساندەر خۆجکۆ لە کرزیوکزی لە ئیمڕایۆریەتیی ڕووسی لەدایکبوو، ئەو لە زانکۆی ڤیلنیەس دەیخوێند. ئەو ئەندامێکی کۆمەڵەی فیلارێت و پەیمانگای خوێندنی ڕۆژهەڵاتی بوو کە هاوپێچ بوو لەگەڵ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئیمپڕاتۆریەتی ڕووسی لە سەنت پیتەرزبورگ.
لە نێوان ساڵانی 1830 بۆ 1844، ئەو وەک سیاسەتوانێکی ڕووسی کاریدەکرد لە ئێران. لە نێوان ساڵانی 1852 بۆ 1855، ئەو کاریدەکرد بۆ وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە پاریس.[1]