بەکر مەحمود بیرەسپانی (فەرهەنگ)
شەهید بەکر محمود بیرەسپانی (فەرهەنگ), لەدایک بووی ساڵی 1963 لەدێی (بیرەسپان خواروو) لەناحیەی
پردێپردێ. هەر لەساڵی 1963 حەرەس قەومی (عبدالقادرتوفیق)ی
مامی شەهید دەکەن. ساڵی 1980 پەیوەندی بە
کۆمەلەی رەنجدەرانی کوردستانکۆمەلەی رەنجدەرانی کوردستانەوە دەکات. لە 14-01-1982 لەلایەن دەزگای ئەمنی پردێوە زیندانی دەکرێ.
پاش ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر رەوانەی هەیئەی خاسەی
کەرکوککەرکوک و ئەمنی عامەی بەغدا دەکرێ. پاشان بەزیندانی هەتا هەتایی حوکم دەدرێ.
لە 27-07-1982 بەرلێبووردنی گشتی دەکەوێ و ئازاددەکرێ. پاش ئەوەی بەر لێبوردنی گشتی دەکەوێ، یەکسەر پەیوەندی دەکات بەهێزی پێشمەرگەوەی
یەکێتییەکێتییەوە
لە تیپی 21 ی کەرکوک. لەچالاکی و نەبەردیدا نمونەی پێشمەرگەی چاونەترس دەبێت. لە نەبەردییەکدا زۆر بەسەختی برندار دەبێت.
شەهید بەشداری شەڕەکانی بەرگری ئەنفالی 4 ی کردووە و ماوەی 2مانگ لەگەڵ دەستەکەی مەلاشاخی نووسەر لە دەشتی کەرکوک
هەولێرهەولێر ماوەتەوە.
لەمانگی تەمموزی 1988 لەنزیک هەولێر لەگەڵ دوو پێشمەرگەی هاوڕێیدا، کەئەوانیش شەریف کریم رۆژبەیانی و یاسین عومەر صدیق بیرەسپانی بوون، بەدیل دەگیرێن و رەوانەی
ئەمنی هەولێر دەکرێن و پاشان لەلایەن داگیرکەری
بەعسبەعسەوە شەهید دەکرێن.