شەهید بەکر محمود بیرەسپانی (فەرهەنگ), لەدایک بووی ساڵی 1963 لەدێی (بیرەسپان خواروو) لەناحیەی#پردێ#. هەر لەساڵی 1963 حەرەس قەومی (عبدالقادرتوفیق)ی
مامی شەهید دەکەن. ساڵی 1980 پەیوەندی بە #کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان#ەوە دەکات. لە #14-01-1982# لەلایەن دەزگای ئەمنی پردێوە زیندانی دەکرێ.
پاش ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر ڕەوانەی هەیئەی خاسەی #کەرکووک# و ئەمنی عامەی بەغدا دەکرێ. پاشان بەزیندانی هەتا هەتایی حوکم دەدرێ.
لە 27-07-1982 بەرلێبووردنی گشتی دەکەوێ و ئازاددەکرێ. پاش ئەوەی بەر لێبوردنی گشتی دەکەوێ، یەکسەر پەیوەندی دەکات بەهێزی پێشمەرگەوەی #یەکێتی#یەوە
لە تیپی 21 ی کەرکووک. لەچالاکی و نەبەردیدا نمونەی پێشمەرگەی چاونەترس دەبێت. لە نەبەردییەکدا زۆر بەسەختی برندار دەبێت.
شەهید بەشداری شەڕەکانی بەرگری ئەنفالی 4 ی کردووە و ماوەی 2مانگ لەگەڵ دەستەکەی مەلاشاخی نووسەر لە دەشتی کەرکووک #هەولێر# ماوەتەوە.
لەمانگی تەمموزی 1988 لەنزیک هەولێر لەگەڵ دوو پێشمەرگەی هاوڕێیدا، کەئەوانیش شەریف کریم ڕۆژبەیانی و یاسین عومەر صدیق بیرەسپانی بوون، بەدیل دەگیرێن و ڕەوانەی
ئەمنی هەولێر دەکرێن و پاشان لەلایەن داگیرکەری #بەعس#ەوە شەهید دەکرێن. [1]