ساڵی 2019 لە تورکیا و باکوری کوردستان 252 کتێب بە کوردی چاپ و بڵاو کراونەتەوە و ڕێژەی کتێبە کوردییە چاپکراوەکان 10% زیادی کردووە.
ناوەندی دیارنامە لەباکوری کوردستان، گرنگی بە هەواڵی هونەری و کلتووری دەدات، ڕایگەیاند لە ساڵی 2019دا بەگشتی 252 کتێبی کوردی لە تورکیا لەلایەن 25 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەوە چاپ و بڵاو کرانەوە.
سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان و قەدەخەکردنی ژمارەیەک کتێب، لە ساڵی 2019دا بەراورد بە ساڵی 2018 ژمارەی ئەو کتێبانەی بە کوردی چاپ کراون، بە ڕێژەی 10% زیادی کردووە.
دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی j&j زۆرترین کتێبی چاپکردووە کە 48 کتێبن، سیتاڤ 43 و وەشانخانەی ئاڤێستا 23 کتێبی چاپکردووە. هەروەها وەشانخانەی سەمسوور کەمترین کتێبی چاپ کردووە، کە یەک دانە بووە.[1]