📊 بابەت 376,017 | وێنە 59,729 | پەڕتووک PDF 11,159 | فایلی پەیوەندیدار 44,589 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,103
لەم کاتەدا 17 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 08-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅08 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 شەرەفەدین کوردستانی
سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 5ی ئاب هاوڕێ شەرەفەدین کوردستانی یەکێک لە ئەندامان و دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس کۆچی دوایی کرد. هاوڕێی بەڕێز و تێکۆشەر شەرەف کوردستانی (Şerafettin GÜRBÜZ) ساڵی 1962ی زایینی لە دەرسیم لە دایکبووە و لە ساڵی 1991ی زایینی وەکوو ئەندامێکی هەڵسووڕ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس چالاکیییەکانی خۆی لەو ڕێکخراوەدا دەست پێکرد و خزمەتی بە هۆنەر و چاندی نەتەوەکەی کرد.
✌️ بێوار کامەران عەبدولڕەحمان
تەمەنی 22 ساڵبووە، لە سلێمانی لەدایکبووە، تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە. لەساڵی 2011 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی یەکەی 121ی هێزەکانی پشتیوانی دوو بووە. لەڕۆژی 08-08-2014 لە گەڕەکی وەحدەی شاری جەلەولا بەگوللەی قەناس بەدەستەکانی داعش شەهیدبوو. شەهید دوو خوشک و برایەکی هەیە، دایک و باوکیشی لەژیاندا ماون.
👫 ڕوئیا هاشمی
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 08-08-2017، لە کۆمۆنی ئایدسڤۆڵی دەوروبەری شاری ئۆسڵۆ، پۆلیسی نۆڕوێژ لە کاتی پشکنین بۆ رووداوێکی هاتوچۆ، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ئۆتۆمبێلکدا دەدۆزێتەوە و دەمودەست شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکات. بەپێی راپۆرتی پۆلیس کە لە رۆژنامەکانی نۆڕوێژدا بڵاو کراوەتەوە،لە بەدواداچوونێکی کورتدا، دەردەکەوێ کە بکوژی رۆئیا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دەزگیرانی خودی رۆئیا بووە و بکوژ دانی بەوەدا ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەگەڵ رۆئیا دەمەقاڵییان لێ
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
📝 فەرماندەیی هەپەگەی هەفتانین خەڵکی ناوچەکە هۆشیار دەکاتەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

فەرماندەیی هەپەگەی هەفتانین خەڵکی ناوچەکە هۆشیار دەکاتەوە


فەرماندەیی هەپەگەهەپەگە لە ئەیالەتی هەفتانین خەڵکی ناوچەکە هۆشیار دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەوڵدەدات کاری سیخوڕی لە ناوچەکانی ژێردەستی گەریلا پێشبخات و لەژێرناوی راوکردن و کۆکردنەوەی دار سیخوڕەکانی بنێرێتە ناوچەکانی گەریلا.
ئەمڕۆ فەرماندەیی گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەی هەفتانین لە سنوری شارۆچکەی زاخۆزاخۆ، لەسەر هەوڵدانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ پێشخستنی سیخوڕی و ناردنی سیخوڕەکان لەژێر ناوی ڕاوکردن و کۆکردنەوەی دار بۆ ناوچەکانی ژێر دەستی گەریلا ڕاگەیندراوێکی بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵکی ناوچەکە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەروەک دەزانرێت داگیرکەرانی کوردستان بە تایبەتی دەوڵەتی فاشیستی تورک بە ئامانجی قڕکردن و لەناوبردنی گەلەکەمان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان، هەموو ڕێگەیەکی چەپەڵ دەگرنەبەر، یەکێک لەو ڕێگانەش کاری هەواڵگیری و سیخوڕییە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەبەستە، بەداخەوە هەندێک کەسی بێ نرخ، وەک هاوکاری خۆی بەکاردێنێت، ئەوەندەی بۆمان ڕوون بووەتەوە و ئاگادارین لێی، بەم دوواییانە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەژێر ناوی ڕاوکردن و کۆکردنەوەی دار و هتد... بە ڕێگای جیاواز کەسانی سیخوڕی خۆی دەنێرێتە ناوچەکە و لە ڕێی ئەو کەسانەوە دەیانەوێت لەسەر هەڤاڵانی ئێمە و بارەگاکانمان زانیاری کۆبکەنەوە.
لە بەردەوامیدا هاتووە: بۆ ئەوەی بتوانین پێش بەو کارانەی دوژمنانی گەلی کورد بگرین، وەک فەرماندەیی ئەیالەتی هەفتانین، بە گشتی ڕاوکردن لە ناوچەکە قەدەغە دەکەین، بۆ ئەوەی هەڵەیەک دروست نەبێت، پێویستە گەلە وڵاتپارێزەکەمان کە لە گوندەکانی ناوچەکە دەژین، بە هیچ شێوەیەک بۆ ڕاوکردن، نەچنە ناوچە سەربازییەکان، ئەگەریش بەهۆی بارودۆخی زستانەوە پێویستییان بە کۆکردنەوەی دار هەبوو، پێویستە حەتمەن سەردانی ڕێکخراوی پەیوەیندییەکانی گەل لە ئەیالەتی هەفتانین بکەن و بە مۆڵەت و بەڵگە بچنە ناوچەکە و بۆ خۆیان دار کۆبکەنەوە، هیوادارین گەلی وڵاتپارێزمان لە گوندەکانی ناوچەی هەفتانین بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەو سیاسەتانەی دوژمن، هاوکار بن و لەم چوارچێوەیەدا بجوڵێنەوە.[1]
07-01-202007-01-2020
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 07-01-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-01-2020
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ زاخۆ
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jan 7 2020 8:08PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 8 2020 10:29PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 8 2020 10:29PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 254 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

فەرماندەیی هەپەگەی هەفتانین خەڵکی ناوچەکە هۆشیار دەکاتەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-01-2020
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574