500 هەزار قوتابی لە هەولێر تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی کۆتای وەرزی یەکەم دەستی پێکرد و لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی
هەولێرهەولێر 409 قوتابخانە تاقیکردنەوەی تیادا ئەنجام دەدرێت.
عەبدولرەزاق تەلعەت، بەڕێوەبەری تەکنیکی ئەزمونەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند: لەهەولێر لە دوو هەزار و 13 هۆڵدا تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێت و 569 هەزار قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن.
وتیشی: سەرجەم ئامادەکاریەکان بەتەواوەتی کراوە بۆتاقیکردنەوەکان یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکانیش بێگرفت بەڕێوەچوون و ئەم پرۆسەیە تا 16ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت شێوازی پرسیارەکانیش پەنجا لە سەدی پرسیارەکان وەڵامدانەوەی بەشێوەی هەڵبژاردنە و پەنجا لەسەدی پرسیارەکانی تر شیکاریە.
ئاماژەی بەوەشکرد: دوای تاقی کردنەوەکان بۆماوەی پێنج ڕۆژ قوتابیان پشوو وەردەگرن و دواتر دەوام و پرۆسەی خوێندن دەست پێدەکاتەوە.
[1]
07-01-202007-01-2020