بڕی کاڵای هاوردەی وڵاتانی تورکیا، ئێران و چین
لە ساڵی 2019 وڵاتانی تورکیا، ئێران و چین زۆرترین کاڵا و کەلوپەلیان بۆ هەرێمی کوردستان هەناردەکردووە، هاوکات لە هەرێمی کوردستانیشەوە نانی تیری رەوانەی چەند وڵاتێک کراوە.
عەتا شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی
یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستانیەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ساڵی 2019 تورکیا بە پلەی یەکەم هات لە قەبارەی ناردنی کەلوپەل و کاڵا و خۆراک بۆ هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی نزیکەی 10 ملیار دۆلار بوو.
ساڵی 2019 تورکیا بە پلەی یەکەم هات لە قەبارەی ناردنی کەلوپەل و کاڵا و خۆراک بۆ هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی نزیکەی 10 ملیار دۆلار بوو
عەتا شێخ محەمەد ئاماژەی بەوەش کرد، لە ساڵی رابردوو (2019) ئێران بە پلەی دووەم هات کە بە بەهای نزیکەی شەش ملیار دۆلار بوو، چین لە پلەی سێیەمدا هات و چەند وڵاتێکی دیکەش بە بڕی جیاواز هەناردەیان بۆ هەرێمی کوردستان هەبووە.
جێگری سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران ئاماژەی بەوەش کرد، ساڵی رابردوو هەرێمی کوردستان تەنیا ئاوی خواردنەوە، هەنگوین و نانی تیری رەوانەی چەند وڵاتێک کردووە.
[1]