عارف #لوڕستان#ی ساڵی 1970 لە #کرماشان# لە دایکبووە ئەکتەری ناسراوی بواری تەنزی سینەمای ئێران بووە لە ساڵانی نەوەدەکانەوە کاری لە شانۆ و تەلەڤزیۆنی ئێراندا دەستپێکرد و بۆ یەکەمجار لە زنجیرە درامای (جۆنگ 77)دا ڕۆڵی گێڕا کە دەرهێنەری فیلمەکە مێهران مودیری بوو.
لوڕستانی دواتریش لە کۆمەڵێک لە فیلمەکانی دیکەی مێهران مودیریدا ڕۆڵی گێڕا. لە فیلمی قاوەی تاڵدا بەهۆی ڕۆڵە تایبەتەکەیەوە ناوبانگی زیاتری پەیداکرد.
ئەو لە فیلمەکانی پیاوی دوو هەزار ڕوو، لە پەراوێزدا، کۆڵانی مرواری، گاڵتەم کرد و ڤێلای من و هەروەها چەندین فیلمی سینەمایشدا ڕۆڵی گێڕاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسە نێوخۆییەکانی ئێران، عارف لوڕستانی لە ماڵەکەی خۆیدا لە تاران لە ساڵی 2017 بەهۆی ڕاوەستانی دڵیەوە لە تەمەنی 47 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و عارف وەسیەتی کردبوو کە لە گوندی سیمینە سەرابنیلوفەری کرماشان لە تەنیشت گۆڕی بابپیرییەوە بنێژرێت[1]