ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەبارەی هێرشی ئاسمانی سوپای تورکی داگیرکەر و چالاکی گەریلاکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆرشگێریدا کە لە عەیالەتی سەرهەد بەردەوامە هێزەکانمان لە 5ی کانونی دووەم کاتژمێر 16:00 لە ناوچەی باشانی ئیدر چالاکیان بەرامبەر سەربازانی تورک لە سەر گردی ئەمنیی قەڕەقوڵی ئایدنلار ئەنجامدا. گەریلاکان لە یەکینەیەکی دوژمنیاندا کە بەرەو گردەکە دەچوو و بە پێی زانیاریەکان سەربازێک کوژراوە. یەکەکەمان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان.
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکی داگیرکەر 5ی کانونی دووەم لە نێوان کاتژمێر 15:30 و 16:00 دا ناوچەکانی کارکەر و گردی جەهەنەمی هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کردووە. بۆردومانەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.[1]
#06-01-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,308
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!