شەهیدی شۆڕشگێر تالور قارەمانێکی ونی مێژووی کورد
پێش دووسەد ساڵ کرێکارێک له باکووری کوردستان ناوچەی #بۆتان# شۆڕشێکی هەڵگیرساند کە پێکهاتبوو له هەموو دانیشتوانی ناوچەکە بە کورد و ئاشوور و ئەرمەن و هەموو پێکهاتەکانی دیکە و ئەوەش یەکەم بزافی کورد بووە کە بە سەرکردایەتی کرێکارێک ڕووبدات کە ناوی تالور بووە، ئەو ڕاپەڕینە ساڵێکی خایاند، هەموو لایەنگرانی دەوڵەت بە یارمەتی ئینگلیز دژی وەستان و پاش بەرگرییەکی زۆر توانیان ئەم شۆڕشه لە ناو ببەن و سەرکردەکەی بسووتێنن و نامەردانە شەهیدی بکەن، پاش تێکچوونی ئەم بزافە چەن ڕۆشنبیر و بیرمەند و شاعیرێکی ئەوکات یادی ئەو شۆرشەیان کردووە کە بەداخەوە زیاتری ئەو بەڵگانە له ناوچوون، زۆربەی هەژاران ماڵی خۆیان بە جێ هێشت، له ژێر چەوسانەوەی کولاکەکان ڕۆیشتن بۆ چیای کولیک بۆ بەرگری کردن، هەندێکیان چوونە چیای جەزیرەی ئیبنی عومەر لەسەر ڕووباری دیجله و هەر وەها ژنیش بەشداری ئەو ڕاپەڕینانەیان دەکرد لە ژێر سەرکردایەتی خەزاڵ و هۆی تێکشکاندنی ئەو ڕاپەڕینە بە هۆی خیانەتی هەندێ له دەرەبەگەکان، قونسولی بەڕیتانی له #ئامەد# ڕۆڵی هەبووە له کۆکردنەوەی دەرەبەگەکان دژی ڕاپەڕین، له کتێبی مامۆستا #عەرەبی شەمۆ# کە دکتۆر #کەمال مەزهەر# وەریگێراوە و هەر وەها له بیرەوەرییەکانی تێکۆشەری کورد کاک قادر مەلا ئەحمەد دەرگەڵەیی(کە بە شانازییەوە تاقەکوڕی خۆی بە ناوی تالور کردووە) خۆی بە پێداچوونەوەی مامۆستا #مومتاز حەیدەری#ش باسی ئەو قارەمانە گومناوە کراوە و من بە ئەرکی خۆم زانی دیسان یادی شەهید تاڵۆر بکەم تا ناوی له مێژووی میللەتەکەمان دا وان نەبێ، ڕووحی بەرزی شاد و یادی پیرۆز بێ، نامرن ئەوانە وا له دڵی میللەتا ئەژین، پێشکەشتان بێ هاوڕێیانی هێژا و دڵسۆزی کورد و کوردستان.[1]