ڕووداوەکانی ئەم دواییەی #کەرکووک# و قائیم و بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، ئاماژەن بۆ ئاڵۆزبوونی زياتری بارودۆخی عێراق و کردار و پەرچەکرداری چەندبارەی بەدوای خۆیدا هێنا، هەر لەو سۆنگەیەوە ئەو هەنگاوانە ڕەتدەکەينەوە کە لەسەر خاکی عێراق تەسفیەی حیساباتی وڵاتان بکرێت و سەروەریی عێراق پێشێل بکرێ کە لە ئاکامدا سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی #حەشدی شەعبی# و هاوڕێکانیان بوونە قوربانی کە هەردووکیان ڕۆڵی بەرچاویان لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی #داعش# لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەبوو.
نابێ عێراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێی وڵاتان. داوا دەکەین کێشەکانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن و ڕێز لە عێراق و سەروەرييەکەی بگيرێت. بەردەوامیی ئەم ئاڵۆزی و کردار و پەرچەکردارانە، عێراق و ناوچەکە بەرەو هەڵدێر و ئاییندەیەکی نادیار دەبات و دەبێتە هۆی زیندووکردنەوە و بەهێزکردنی هێزە توندڕەو و تیرۆریستەکانی وەک داعش.
لەم دۆخە ئاڵۆز و هەستیار و مەترسیدارەدا، داوا لە هەموو لایەک دەکەین ئەوپەڕی دانبەخۆیاندا بگرن و ڕێگە لە پەرەسەندنە مەترسیدارەکان بگيرێت.
سەرۆکايەتيی هەرێمی کوردستان
03-01-2020
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,070 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!