خەسرەو سینا لە دایکبووی ساڵی 1971 لە شاری #مەهاباد#. نووسەری سینەماو دەرهێنەری تەلەفیزۆن و شانۆ. خەسرەو هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری لێکۆڵینەوەی هونەری سینەمادا، ئەندامی کۆڕی زانیاری و بەڕێوەبەری بەشی هونەری زانکۆی #سنە#یە. نووسەر و دەرهێنەری زیاتر لە 30 فیلم و کاری تەلەفیزۆنیە، خاوەنی سێ کتێبە لە بارەی هونەر و کەسایەتی فەرهەنگیی سینەمای کوردییەوە. نووسەری 27 مەقالەی هونەری و لێکۆڵینەوەیە لە بواری سینەمادا.[1]