نووسینی: #ئازاد پێنجوێنی#
چاپی یەکەم 2019 سلێمانی
چاپی دووەم 2021 سلێمانی
لەدووتووێی 247 لاپەڕەدا ژمارە کتێبی (ئەو مرۆڤانەی دەگمەنن) نووسینی (ئازاد پێنجوێنی) چاپ و بڵاوکرایەوە.
کتێبی (ئەو مرۆڤانەی دەگمەنن) کتێبێکی ئەدەبی پەخشان ئامێزە دەربارەی کەسایەتییە دیار و هونەرمەندو شاعیرو ئەدیبانە، کە باس لە کاراکتەر و باکگراوەندە جوانەکەیان دەکات.
ئەو مرۆڤانەی دەگمەنن خەرمانێکە لەمێژووی ئەلبوومی دەگمەنەکان دەربڕینێکە لەوەسفی ئەدەبی کەسایەتییەکان و ئامانجم یەکتر قبووڵ کردن و کولتوری یەکتر نەشکاندنە.
لە بەشێکی کتێبەکەدا هاتووە و نووسراوە: ئەگەر تەواوی مرۆڤایەتی ڕێز لە پەرتوکیش نەگرن، ناتوانن ڕێگربن لە نووسینەکانم، ئاخر من بۆ مێژوو دەنووسم بۆیە دواجار مێژوو ئەوان لەناو دەبات و من لە دڵی پەرتووکەکاندا دەهێڵێتەوە. [1]