گردبوونەوە و خۆپيشاندانی مەدەنيانە مافێکی دەستوورييە، بەڵام بەکارهێنانی توندوتيژی و پەلاماردان و ڕەفتاری نابەرپرسانەی بەئامانجگرتنی باڵيۆزخانە و نێردە ديپلۆماتييەکان، پێشهاتێکی مەترسيدارە. بە نيگەرانييەکی قووڵەوە لە ڕووداوەکانی ئەم دواييە و پەلاماردانی باڵيۆزخانەی ئەمەريکا لە بەغدا دەڕوانين کە کارێکی به تەواوی قبووڵنەکراو و ڕەتکراوەيە و بەرژەوەندييەکانی عێراق دەخاتە مەترسييەوە.
ئەمەريکييەکان هاوپەيمان و دۆستی عێراق و هەرێمی کوردستانن و هاوبەشێکی سەرەکی بوون لە ڕزگارکردنی عێراق و سەرکەوتن بەسەر تيرۆرستانی قاعيدە و #داعش#دا. بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسييەکانی تيرۆر و پاراستنی بەرژەوەندييەکانيان، هێشتاش عێراق و هەرێمی کوردستان پێويستييان بە پشتگيری و هاوکاريی ئەمەريکا و هاوپەيمانيی نێودەوڵەتی هەيە.
نێردەی وڵاتان و ديپلۆماتکاران ميوانی عێراقن و دەبێ پارێزراو و ڕێزلێگيراو بن. داوا لە لايەنە بەرپرسەکان دەکەين ئەرکی خۆيان لە پاراستنيان جێبەجێ بکەن و ڕێگە نەدەن پەلاماری باڵيۆزخانە و دامەزراوە و نێردە ديپلۆماتييەکان بدرێت.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#01-01-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,080 car hatiye dîtin