گردبوونەوە و خۆپيشاندانی مەدەنيانە مافێکی دەستوورييە، بەڵام بەکارهێنانی توندوتيژی و پەلاماردان و ڕەفتاری نابەرپرسانەی بەئامانجگرتنی باڵيۆزخانە و نێردە ديپلۆماتييەکان، پێشهاتێکی مەترسيدارە. بە نيگەرانييەکی قووڵەوە لە ڕووداوەکانی ئەم دواييە و پەلاماردانی باڵيۆزخانەی ئەمەريکا لە بەغدا دەڕوانين کە کارێکی به تەواوی قبووڵنەکراو و ڕەتکراوەيە و بەرژەوەندييەکانی عێراق دەخاتە مەترسييەوە.
ئەمەريکييەکان هاوپەيمان و دۆستی عێراق و هەرێمی کوردستانن و هاوبەشێکی سەرەکی بوون لە ڕزگارکردنی عێراق و سەرکەوتن بەسەر تيرۆرستانی قاعيدە و
داعشداعشدا. بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسييەکانی تيرۆر و پاراستنی بەرژەوەندييەکانيان، هێشتاش عێراق و هەرێمی کوردستان پێويستييان بە پشتگيری و هاوکاريی ئەمەريکا و هاوپەيمانيی نێودەوڵەتی هەيە.
نێردەی وڵاتان و ديپلۆماتکاران ميوانی عێراقن و دەبێ پارێزراو و ڕێزلێگيراو بن. داوا لە لايەنە بەرپرسەکان دەکەين ئەرکی خۆيان لە پاراستنيان جێبەجێ بکەن و ڕێگە نەدەن پەلاماری باڵيۆزخانە و دامەزراوە و نێردە ديپلۆماتييەکان بدرێت.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
01-01-202001-01-2020