باکووری کوردستان
- پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەدیب کارچیک هاوسەرۆکی پێشووی
هەدەپەهەدەپەی ناوچەی ئەسەنیورت. سەرەتا لە برازاکەی و براکەیاندا کە شێرپەنجەی هەیە و دواتر وتیان' ناونیشانمان هەڵە کردووە' و ماڵەکەیان بەجێهیشت.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- گروپێک لە زیندانیان سیاسی کورد کە بە بیانوی هاوکاریکردن لەگەڵ
پەکەکەپەکەکە و
پژاکپژاک لە زیندانەکانی ئێران سزادراون، لە بەرانبەر 21مین ساڵیادی پیلانگێریی نیودەوڵەتی لەدژی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستیان بە مانگرتنی سمبولێک بۆ یەک ڕۆژ لە خواردن کرد.
[1]
- لە خاڵی سیفری سنووری شاری نەوسود لە پارێزگای
کرماشانکرماشان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر گروپێک لە کۆڵبەران و لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللەی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک کوژراوە و هەشت کۆڵبەری دیکەش برینداربوون. ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە ناوی ئەحمەد سەحرایی تەمەن 24 ساڵ خەڵکی گوندی دشەی شاری پاوەیە و دوای ئەوەی بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری پاوە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە. ناوی ئەو کۆڵبەرانەش برینداربوون، بریتین لە؛ جەبار محەمەدی، زاهد نوری، جەلال نوری، شاهد ئەداک، تاها سەلمانی، ڕەسول هۆشی و شادمان سەیدی، کە هەموویان خەڵکی گوندی کەلاشی
جوانڕۆجوانڕۆ لە پارێزگای کرماشانن، هەروەها عەزیم ئەمین زادە خەڵکی گوندی نرۆی سەربە شاری پاوە یەکێک دیکە لە بریندارەکانە.
[6]
باشووری کوردستان
- لە کاتژمێر 5:30ی بەیانی دوێنێ 15-02-2020ەوە تا کاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆ لە شاری
هەولێرهەولێر 4 کەس بە چەقۆ و گوللە کوژراون و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون.
[2]
- بەهۆی کەڵەکەبوونی بەفرێکی زۆرەوە ماوەی 12 ڕۆژە جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی کێلێی سەر بە شارۆچکەی
پشدەرپشدەر ڕاگیراوە، ئەوەش 500 شوفێر و دەیان کاسبکار و
کۆڵبەرکۆڵبەری لەم کاتەدا بێکار کرووە کە لەو سنوورە بە فەرمی کاردەکەن.
[6]
کەڵەکەبوونی بەفر 12 ڕۆژە جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی کێلی وەستاندوە
- بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق، هێزێکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای دیالە، بەڕێوەبەری شارۆچکەی گوڵاڵەی سەر بە شاری
خانەقینخانەقینیان دەستگیرکرد.
[3]
- لە یادی ڕۆژی خۆشەویستیدا ناوەندی ڕۆشنبیری بۆشاعیرانی کوردستان لە
سلێمانیسلێمانی ئێوارە کۆرێکی بەناونیشانی (فێستیڤاڵی شیعر بۆ خۆشەویستی)، بۆ چەند شاعیرێک سازکرد، هاوکات چەند شاعیرێک خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا.
[4]
- لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاراس فاروق جەبار کە گەنجێکی شاری سلێمانیە، لە وڵاتی سوید بە گوللە کوژراو بڕیاریشە ئەمشه و تەرمەکەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بگاتەوە دەست خانەوادەکەی.
[4]
- دوای 16 ڕۆژ لە ڕفاندنیان، دوو برا لە ناوچەی داودەی سەر بە دەڤەری
گەرمیانگەرمیان لە ژێر دەستی
داعشداعش ڕزگارکران و بە خانەوادەکەیان شادبوونەوە. ئەم دووبرایە بە ناوەکانی قانع و هێمن لە لایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندرابوون و لەبەرامبەر 70 هەزار دۆلار داعش ئازادی کردوون.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- بە هەزاران هاوڵاتی ناوچەی
دێرکدێرک تەرمی 7 شەهیدی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-
قەسەدەقەسەدە-یان لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک بە خاک سپارد کە لە شوێن و ڕێکەوتی جیاوازدا لە ناوچە جیا جیاکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهید بوون.
[1]
- وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (
هەسەدەهەسەدە)، هەموو ئەو هەواڵانە بە ناڕاست و چەواشەکاریی دادەنێت کە بەشێک لە میدیاکان باسی دەکەن دەربارەی بەشداریکردنی هێزەکانیان لە ئۆپراسیۆن و پێکدادانەکانی ئیدلب-دا.
[2]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەگەڵ گروپە چەتەکانی، گوندەکانی ئەل هۆشان، کۆرپەلیک و ئەل خالدییەی سەر بە عەین عیسایان تۆپباران کرد.
[1]
- لە ڕاگەێندراوێکیدا، بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕەخنەی لە لێدوانەکانی فەیسەڵ میقداد گرت و بە هۆکارێک بۆ پەکخستنی هەوڵەکانی گفتوگۆی نیشتمانیی سووریا ناوبرد و ڕایگەیاند: پرۆژەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، پرۆژەیەکی نیشتمانییە و هەرگیز هەڕەشە لە یەکپارچەیی خاکی سووریا و گەلەکەی ناکات.
[3]